سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
براوه‌کان له ره‌مه‌زاندا
إیهاب بن فتحی عاشور...و: حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى....ره‌مه‌زان فرسه‌ته بۆ وه‌به‌رهێنان, سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى که ره‌مه‌زانى کردوه به وه‌رزى پاداشت و بردنه‌وه‌کان، سلآو بۆ سه‌ر گیانى پاکى محه‌مه‌د ـ درودى خواى لێ بێت پێغه‌مبه‌رى رێنمایى و ده‌روو، بۆ سه‌ر یار و یاوه‌رانى و ئه‌وانه‌ى شوێن رێبازه‌که‌ى که‌وتوون به چاکه ..
پاشان:
مانگى ره‌مه‌زان هه‌ڵهات و موسڵمانان پێشوازییان کرد له مانگێکى نوێى ژیانیان و مێژوویه‌کى پرشنگدار.
ئه‌وه‌تا مزگه‌وته‌کان جمه‌یان دێت له نوێژگه‌ران و کتێبه‌که‌ى په‌روه‌ردگار [قورئان] به ده‌ستیانه‌وه‌یه به درێژایى رۆژ و شه‌وه‌کان.
إبن رجب – ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت- راستى وتووه کاتێ که ده‌ڵێت:"به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه وه‌رزى مانگه‌کان و رۆژه‌کان و ساته‌کان ده‌قۆزێته‌وه و سوودیان لى َده‌بینێت و به‌هۆیه‌وه نزیک ده‌بێته‌وه له په‌روه‌ردگارى به‌هۆى ئه‌رک و خواپه‌رستیه‌کانه‌وه له‌و ساتانه‌دا، به‌ڵکو پریشکى ئه‌و خه‌لآت و به‌خششانه‌ى به‌رکه‌وێت و به شێوه‌یه‌ک به‌خته‌وه‌ر بێت پێى، که پارێزراوى بکات له ئاگر"
له ئه‌نجامى رامان له‌و ده‌قانه‌ى که باس له فه‌زڵى ئه‌و مانگه ده‌کات، ده‌رک به‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌که‌ین که پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت مژده‌ى پێداوین، هیچ مانگێک نابینین له مێژووى ئیسلامدا، که پڕ بێت له‌و هه‌موو فه‌زڵه مه‌زنانه.
ئازیزم رابمێنه له‌م مژده‌یه له پێغه‌مبه‌رى خواوه، فه‌رمووده‌ى برایه‌ک بۆ براکه‌ى، خۆشه‌ویستێک بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ى، هاوڕێیه‌کى ئامۆژگاریکار بۆ هاوڕێکه‌ى، که خێرى بوێت بۆى و ته‌مه‌نناى بردنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى بۆ بکات.
ده‌ى گوێ بگره و دڵت بۆ وشه‌کانم بکه‌ره‌وه و ته‌ماشاى عه‌یبى ئامۆژگاریکار مه‌که، ئه‌گه‌ر قسه‌کان خێرى تێدا بوو، قبوڵى بکه و ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو، ئه‌وه من وه‌کیلى تۆ نیم (فلست عليك بوكيل).
کۆمه‌ڵێ ده‌سکه‌وتى گه‌وره
هه‌رچه‌نده ده‌سکه‌وت و گه‌نجینه‌کان له‌م مانگه‌دا زۆرن، پێویسته به‌نده‌ى موسڵمان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانیان بدات و هه‌وڵ بدات جێبه‌جێشیان بکات، تا له سێبه‌رى ئه‌و مانگه‌دا به ئه‌نجامێکى باش بێته ده‌ره‌وه و کاتێک له ده‌فته‌رى کرده‌وه‌کانیدا ده‌یبینێت رازى بێت پێى.
ئێمه لێره‌دا باس له هه‌ندێ له‌و فرسه‌تانه ده‌که‌ین، که فرسه‌تى وه‌به‌رهێنانن که به‌نده‌کان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا سوورن له‌سه‌رى..
یه‌که‌م: به‌ده‌ستهێنانى ته‌قوا..
زانایان ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێت، پێیان وایه که ته‌قوا بریتیه له‌وه‌ى که چاره‌سه‌رێک له‌نێوان خۆت و سزاى خواى گه‌وره‌دا دابنێیت، به ئه‌نجامدانى ئه‌و شتانه‌ى فه‌رمانت پێ دراوه و دوورکه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ى که قه‌ده‌غه‌کراوه لێت.
وه بزانه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌کانى له‌شت واز له چاودێریت بێنن، له‌وانه‌یه بکه‌ویته ناو هه‌ندێ له‌و خۆشیه دنیاییانه‌وه، له‌وانه‌یه به وته‌یه‌ک که له زارت ده‌ربچێت، یان ته‌ماشاکردنێک، ئه‌وه سنورى خوات تێپه‌ڕاندووه و ناڕه‌حه‌تى هه‌ردوو دنیات بۆ ده‌نوسرێت.
که‌سى وه‌ک تۆ ده‌زانێت که سه‌رپێچیکردن هۆکاره بۆ سه‌رگه‌ردانبوون و هۆکارێکه له‌و هۆکارانه‌ى که ده‌بێته هۆى سه‌ر نزمیى به‌نده‌که بۆ خۆی و خێزانى و حاڵ و ماڵى.
دووه‌م: توبه‌یه‌کى راستگۆیانه..
ئایا له‌م مانگه‌دا سوور بویت له‌سه‌ر ته‌وبه‌کردن؟ ئایا بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ت داوه؟ ئایا بڕیارت داوه واز له هه‌موو گوناهه‌کان بهێنیت و لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ هه‌ڵبده‌یته‌وه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارى ئاسمانه‌کان و زه‌وى؟
ئایا پلانت داناوه بۆ به‌رنامه رۆژانه خواپه‌رستیه‌که‌ت له‌م مانگه‌دا؟ به چ شێوه‌یه پێشوازى له رۆژه‌کانى و شه‌وه‌کانى ده‌که‌یت؟
کۆمه‌ڵێ پرسیارن، که پێویسته وه‌لآمى بدرێته‌وه، زۆر به راستگۆیانه و به ئه‌مانه‌ته‌وه و به راشکاوى له‌گه‌ڵ ده‌روونتدا تا مانگه‌که نه‌گوزه‌رێ و تۆش هیچ خواپه‌رستى و عیباده‌تێکت ئه‌نجام نه‌دابێت تیایدا و شه‌و و رۆژه‌کانى به شتى بێ ئه‌رزشه‌وه به‌سه‌ربه‌ریت.
سه‌ره‌تاى ئه‌م فرسه‌ته به ته‌وبه‌کردن ده‌ستپێبکه..
سێیه‌م: گرنگیدان به قورئانى پیرۆز به له‌به‌رکردن و خوێندنه‌وه و ته‌فسیر..
تۆ- ئه‌ى رۆژوه‌وان - ده‌توانیت مێژوویه‌ک بۆ خۆت بنوسیت له‌گه‌ڵ ئه‌م قورئانه مه‌زنه‌دا له‌م مانگه پیرۆزه‌دا.
بێگومان خه‌تمى یه‌ک جارى و قورئان به‌ده‌ستهێنانى گه‌نجینه‌کانى ئه‌و مانگه‌یه و له راستیدا سه‌رکه‌تنه بۆ تۆ، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌که‌مین ئه‌زموونى تۆ بێت، ئه‌ى ئه‌بێ چۆن بێت ئه‌گه‌ر دوو خه‌تم، یان سیان، یان زیاتر ئه‌نجام بده‌یت؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت کرد، ئه‌وه تۆ یه‌کێکیت له‌وانه‌ى وه‌به‌رهێنانێکى باشت به چاکه له‌و مانگه‌دا به‌ده‌ستهێناوه و به ئیزنى خواى گه‌وره کاتێک له‌به‌رده‌م خواى گه‌وره‌دا ده‌وه‌ستیت، قورئان شایه‌تیت بۆ ده‌دات و ده‌تگه‌یه‌نێت به به‌رزترینى شوێنه‌کانى به‌هه‌شت.
چواره‌م: هۆگربوون به مزگه‌وته‌وه..
خێردارتینى پارچه زه‌وى، مزگه‌وته‌کانه.. تۆش سوور به له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى نوێژى به‌کۆمه‌ڵ له مزگه‌وتدا و چاوه‌ڕوانى نوێژکردن دواى نوێژ و هیچ سوننه‌تێک فه‌رامۆش نه‌که‌یت، چونکه سوننه‌ته‌کان ناته‌واوى فه‌رزه‌کان پڕده‌کاته‌وه، خۆشه‌ویستى خوا دروست ده‌کات، خواى گه‌وره له فه‌رموده‌یه‌کى قودسیدا ده‌فه‌رموێت:{و ما يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه}رواه البخارى..
واته:" به‌رده‌وام به‌نده‌که‌م به‌هۆى سوننه‌ته‌کانه‌وه نزیک ده‌بێته لێم، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى که ئیتر خۆشم ده‌وێت".
پێنجه‌م:چاکه‌کردن و ده‌ستگرۆیى لێقه‌وماوان و چاودێرى لاوازه‌کان و که‌مده‌رامه‌ته‌کان..
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت به‌خشنده‌ترینى که‌سه‌کان بوو، به‌لآم له ره‌مه‌زاندا له هه‌موو کاته‌کانى تر به‌خشنده‌تر بوو، کاتێ جوبره‌ئیلى ده‌بینى و قورئانى پێ ده‌وته‌وه..پێغه‌مبه‌ر له ره‌شه‌باى خێرا خێراتر بوو بۆ چاکه‌کردن، وه‌ک چۆن (إبن عباس) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه..
وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان ئاگادارى ئه‌و فرسه‌تانه‌ن و چاودێرى هاتنى ئه‌و جۆره فه‌زلآنه ده‌که‌ن، تا به چاکه و به‌خشین ئاوه‌دانى بکه‌نه‌وه.
تۆ به‌و به‌خشینه‌ت به‌ر بانگه‌وازى فریشته‌کان ده‌که‌ویت کاتێک که ده‌ڵێن:"خوایه گیان جێگایه‌کى باش و ئاینده‌یه‌کى باش ببه‌خشیت به‌و به‌نده‌یه‌ت"، هه‌روه‌ها به‌ر وه‌لآمدانه‌وه‌ى خواى گه‌وره ده‌که‌ویت:("يا ابن آدَم أَنْفِق أُنفِق عَلَيك) واته:"ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م ببه‌خشه، پێت ده‌به‌خشرێت". خۆت ئاماده ده‌که‌یت بۆ گه‌شتن به ده‌روازه‌ى باشترینى کرده‌وه‌کان.
هه‌روه‌ها به‌ر به‌خششه‌کانى خواى گه‌وره ده‌که‌ویت له‌م مانگه‌دا، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانى شتێکى ئاسان به دڵێکى فراوانه‌وه، تۆ بگه‌یه‌نێته به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه.
ده‌توانیت له میانى ئه‌م ده‌روازه‌وه به‌ربانگێک بۆ رۆژوه‌وانێک بکه‌یت، یان دیارییه‌ک پێشکه‌ش به که‌سێکى نزیکت بکه‌یت، یان خواردن ببه‌خشیت به هه‌ژارێک، هه‌موو ئه‌مانه له‌و فرسه‌تانه‌ن که پێویسته له ده‌ستت ده‌رنه‌چێت.
خۆشه‌ویستانى رێگاى خوا..
ماڵه‌کانتان ببه‌خشن تا خۆشى و شادومانى بخه‌نه دڵى داماوان و لێقه‌ومانانه‌وه، ئه‌بێ بێجگه له ئێوه کێ ببه‌خشێت پێیان.
ئه‌مڕۆ ماڵه‌کانتان به ده‌ستانه‌وه‌یه و نازانن ئایا ئه‌گه‌ر شه‌و داهات، پێتان ده‌مێنێت، یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانتان و ئێوه وه‌فات ده‌که‌ن.
به‌ڕێزم.. تۆ نازانیت ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر رژد بویت له خه‌رجکردنى ماڵ وسامانه‌که‌تدا له‌وانه‌یه ماڵ و سامانه‌که‌شت هه‌مووى له‌ده‌ست بچێت و ئه‌و کاته‌ش تۆش نه‌دار و هه‌ژار ده‌بیت، ده‌ى ببه‌خشه و خێر بکه، خواى گه‌وره به‌ره‌که‌ت ده‌خاته ماڵ و سامانته‌وه، له‌و ماڵه‌ى که هه‌ته لێى خه‌رج بکه و بیبه‌خشه ئه‌و کاته‌ش خواى گه‌وره ماڵ و سامان و منداڵه‌کان و که‌س و کارت ده‌پارێزێت..
شه‌شه‌م: شه‌و هه‌ستانى ره‌مه‌زان..
له ئه‌بو هوره‌یره‌وه(رةزاى خواى ليَ بيَت) پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى ليَ بيَت) فه‌رمووى [ئةوةى شةوةكانى مانطى رةمةزانى زيندوو كردبيَتةوة بة باوةڕيَكى تةواوةوة و بة ئوميَدى ثاداشت لاى ثةروةردطار، خواى طةورة لة هةموو طوناهةكانى رابردووى خؤش دةبيَت].
ئه‌م فرسه‌ته له‌به‌رده‌م هه‌موو که‌سێکى لێبڕاودایه، ئه‌وه‌ى سوور بێت له‌سه‌ر نوێژه‌کانى ته‌راویح له‌گه‌ڵ ئیمام، خواى گه‌وره ئه‌و فه‌زڵه‌ى بۆ ده‌نوسێت..
حه‌وته‌م: به‌جێهێنانى سیله‌ى ره‌حم..
له ئه‌نه‌سى کوڕى مالیکه‌وه (رةزاى خواى ليَ بيَت)، وتى: پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى ليَ بيَت) فه‌رموویه‌تى:[من سره أن يبسط عليه رزقه أو ينسأ في أثره فليصل رحمه] رواه البخاری.
به راستى ره‌مه‌زان فرسه‌تێکى راسته‌قینه‌یه بۆ به‌دیهاتنى سیله‌ى ره‌حم له ژیانى هه‌ر تاکێکماندا.
ئایا نا‌بینیت ـ رۆژوه‌وانى به‌ڕێز ـ که ئێمه زۆر پێویستمان به خۆبه‌ردانه به‌ر به‌خششه‌کانى خواى گه‌وره هه‌یه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که ده‌ینێت بۆ لاى که‌سوکارت و ناسراوان و هاوڕێیان له‌م مانگه‌دا هه‌نگاوانێکه جێگاى دڵخۆشییه، چونکه گه‌یاندنى په‌یامێکه و قووڵبوونه‌وه‌ى ماناکانى ره‌حمه‌ته و ژیانى خۆشى و شادى بۆ خاوه‌نه‌که‌ى تۆمار ده‌کات، خواى گه‌وره بێبه‌شت نه‌کات له‌و ده‌سکه‌وته باشه.
هه‌شته‌م: فراوانکردنى بازنه‌ى ره‌وشت له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانى تر له میانى ئه‌م مانگه پیرۆزه‌دا..
خاوه‌ن ره‌وشتى به‌رز و جوان، ره‌مه‌زان زیاتر ئه‌و که‌سه لاى خه‌ڵکى شیرین ده‌کات و رێزى ده‌گرن و به‌ڵکو واى لێ ده‌کات فرسه‌ت بقۆزێته‌وه بۆ به‌خته‌وه‌رکردنى که‌سانى تر، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى که زۆر که‌س ئه‌نجامى ده‌ده‌ن که به هۆى ئاسه‌واره‌کانى رۆژووه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتیشیان خراپ ده‌بێت.
پرۆژه‌کانى ئه‌خلاق له ره‌مه‌زاندا ئه‌وه‌نده زۆره سنوردار ناکرێن، وته‌یکى جوان و خه‌نده‌یه‌کى راستگۆیانه و یارمه‌تى که‌سانى تر بۆ به‌ده‌ستهاتنى مانا جوانه‌کانى ژیانیان فراوانکردنى رووبه‌رى ئه‌و ئه‌خلاق و ره‌وشته‌یه.
نۆیه‌م: عومه‌ره له ره‌مه‌زاندا:
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى ليَ بيَت) ده‌فه‌رموێت: [العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَينَهُمَا] متفق علیه.
واته:"عومره ئه‌نجامدانێک بۆ عومره‌یه‌کى تر، ده‌بێته که‌فاره‌تى گوناهه‌کانى ئه‌و نێوانه".
ده‌وانین بازنه‌ى ئه‌و فه‌زڵه فراوان بکه‌ین به به‌شداربوون له کۆمه‌کى هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ى که پێویستیان به ئه‌نجامدانى عومه‌ره هه‌یه.
ده‌یه‌م: به‌ربانگکردنه‌وه بۆ رۆژوه‌وانان..
له زه‌یدى کوڕى خالیدى جوهه‌ینیه‌وه، له پێغه‌مبه‌ره‌وه درودى خواى لێ بێت، فه‌رمووى:"ئه‌وه‌ى به‌ربانگ بۆ رۆژوه‌وانێک سازکات، هه‌مان پاداشتى ئه‌وى ده‌گات، له کاتێکدا هیچ له پاداشتى رۆژوه‌وانه‌که که‌م ناکات".
یانزه‌یه‌م: ئه‌نجامدانى هه‌ندێ کار و کرده‌وه‌ى بانگخوازى و کۆمه‌لآیه‌تى له شار و گوند و گه‌ڕه‌که‌کاندا..
وه‌ک فێرکردنى قورئانى پیرۆز بۆ مندالآن، یان بۆ گه‌وره‌کان و دانانى پێشبڕکێى په‌روه‌رده‌یى و گه‌شتى عومره بۆ خێزانه‌کان، یان بۆ لاوان، وه‌ک ئه‌نجامدانى گه‌شته‌کانى عومره و ئه‌و جۆره کاره په‌روه‌رده‌یى و کۆمه‌لآیه‌تیانه.. هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ى خێوه‌تگه و ئه‌نجامدانى به‌ربانگکردنه‌وه‌ى به‌کۆمه‌ڵ.
دوانزه‌یه‌م: زیندوکردنه‌وه‌ى سوننه‌تى (الإعتكاف)
واته مانه‌وه له مزگه‌وتدا و ئیعتیکافکردن له ده رۆژى کۆتایى ره‌مه‌زاندا..
چونکه به‌ڕاستى ئه‌وه له شوێنه‌واره‌کانى پێغه‌مبه‌ره، ئه‌و ده رۆژى کۆتایى ره‌مه‌زان ئیعتیکافى ده‌کرد هه‌تا وه‌فاتی کرد.
مرۆڤ سوودمه‌ند ده‌بێت پێى، چونکه سه‌قاڵ ده‌بێت به خودى خۆیه‌وه و پیاچونه‌وه‌ى وردى خۆى ده‌کات و داده‌بڕێت له سه‌رقاڵیه‌کانى دنیا و به شێوه‌یه‌ک رووده‌کاته خواى گه‌وره که به خه‌یاڵى که‌سدا نه‌هاتووه.
سیانزه‌یه‌م: گرنگیدان به خێزان له رووى فێرکردن و په‌روه‌رده له میانى رۆژه‌کانى ئه‌م مانگه پیرۆزه‌وه..
به راستى ئه‌مه فرسه‌تێکه بۆ زۆرێک له‌وانه‌ى گرنگى به چاودێرى خێزانه‌کانیان ده‌ده‌ن و به ته‌نگ کاروباریانه‌وه‌ن، رێگایه‌که بۆ گیرسانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کى په‌روه‌رده‌یى، که گرنگه ئه‌م بینینانه به درێژایى ساڵ به‌رده‌وام بێت.
چوارده‌یه‌م: لێبوورده‌یى و پشتکردنه نه‌زانه‌کان:
له ئه‌بو هوره‌یره‌وه، وتى: پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى لێ بێت فه‌رمووى: کاتێک که‌سێکتان رۆژێک به‌ڕۆژوو بوو، با بێ شه‌رعى نه‌کات و ئاژاوه نه‌نێته‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێ جوێنى ده‌دایه، یان ده‌یویست شه‌ڕى له‌گه‌ڵدا بکات، با بڵێ من به‌ڕۆژووم.
ره‌مه‌زان فرسه‌تێکه و قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه
ئه‌گه‌ر په‌شیمانیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که تێپه‌ڕیوه و وازت له گوناهه‌کان هێناوه له ئاینده‌دا، دواى ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رت گرنگى به ته‌مه‌نت بده‌یت و ئه‌م کاتى ئێستات چاک بکه‌یت که که‌وتۆته نێوان ئه‌وه‌ى که رابوردووه و ئه‌وه‌ى که پێشوازى لێ ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر بیفه‌وتێنیت، ئه‌وه به‌خته‌وه‌رى و سه‌رکه‌وتنى خۆت فه‌وتاندووه، ئه‌گه‌ر پارێزگاریشت لێ کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ى که باسکرا، ئه‌وه سه‌رکه‌توو ده‌بیت و حه‌وانه‌وه و له‌زه‌ت و ده‌سکه‌وتى باش به‌ده‌ست دێنیت.

