سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
كلێنچكه(عجب الذنب)
نووسینی/یوسف الحاج احمد
وه‌رگیرانی /بخت‌یار عبدالرحمن
ئاماده‌كردنی/نه‌جات رواندزی
له ژماره‌یه‌ك له فه‌رمووده پیرۆزه‌كاننی پێغه‌مبه‌ر( صل الله علیه وسلم) دا باسی كلێنچكه‌ی كراوه كه به‌شێكه له‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی كه‌وا جه‌سته‌ی لێوه دروست ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی كه له دوای مردنی و ته‌نیا له جه‌سته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله نوێ لێوه زیندوو ببێته‌وه ، پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم) باسی كردووه جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌مووی ده‌رزێی و له‌ناو ده‌چێ ته‌نیا كلێنچكه نه‌بیت ، جا ئه‌گه‌ر خودای گه‌وره وویستی مرۆڤ زیندوو بكاته‌وه ، بارانێك له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت هه‌ر كه‌سێك له كلێنچكه‌ی خۆیه‌وه شین ده‌بێته‌وه وه‌كو چۆن پاقله له تۆوه‌كه‌ی خۆی شین ده‌بێته‌وه !.
وه له وفه‌رموودانه‌شدا كه پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم) گێردراوته‌وه كه فه‌رموویه‌تی (كل بن ا‌دم تاكله الارض اللا عجب الذنب وفیه یركب) واته : زه‌وی هه‌موو ئاده‌میزادیك ده‌رزێنێ و ده‌یخوات ته‌نیا كلێنچكه نه‌بێت كه لێیه‌وه به‌دیهێنراوه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ویشه‌وه زیندوو ده‌كرێته‌وه ، ئه‌و فه‌رمووده پیرۆزه به‌نرخانه‌ی پێغه‌مبه‌ر( صل الله علیه وسلم) هه‌قیقه‌تێكی زانستی ده‌گرنه خۆیان كه زانسته به‌ده‌ست هێنراوه‌كان نه‌گه‌یشتبوونه ناسینی ته‌نیا چه‌ند ساڵێكی كه‌م نه‌بێت ئه‌ویش كاتێك كه پسپۆرانی زانستی كۆرپه‌له ناسی دووپاتیان كردوه‌لاشه‌ی مرۆڤ له شریتێكی زۆر بچوك دروست ده‌بێت كه به ( شریتی یه‌كه‌مین) ناو ده‌برێت كه به قودره‌تی خوای گه‌وره ، له پازده‌هه‌مین رۆژی پیتاندنی هێلكۆكه و چاندنی له دیواری منداڵدان دروست ده‌بێت دوا به‌دوای به‌دیاركه‌تنی كۆرپه‌له‌كه به هه‌ممو چینه‌كانی یه‌وه دروست ده‌بێت به تایبه‌تی كۆئه‌ندامی ده‌مار سه‌ره‌تاكانی رهه‌ریه‌ك له بربره‌ی پشت و پاشماوه ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش ، چونكه خودای گه‌وره توانای به‌و شریته ورده به‌خشیوه كه پال به‌خانه‌كانه‌وه ده‌نێ بۆ دابه‌ش بوون و تایبه‌تمه‌ندی و جیابوونه‌وه‌و كۆبونه‌وه له شانه‌ی تایبه‌تكراو ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كان یه‌كتر ته‌واو كه‌ر له یارمه‌تیدانی بۆ جێ به‌جێ كردنی سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی له‌ش.

