سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئەو كەسەی كە لەدوای پێشنوێژەوە نوێژ دەكات پێویستە شوێن پێشنوێژ بكەوێت, وە نابێت پێشی بكەوێت..فيقه
هەزارفەرمودە لە فەرمودەكانی سونەنی ئەبو داودی ئەسسەجەستانی//نووسينگهى تهفسير///عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِى سُفْيَانَ, قَالَ: قَال رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: « لاَ تُبَادِرُونِى بِرُكُوعٍ وَلاَ بِسُجُودٍ, فَإِنَّهُ مَهْمَا أَسْبِقْكُمْ بِهِ إِذَا رَكَعْتُ تُدْڕكُونِى بِهِ إِذَا رَفَعْتُ,
إِنِّى قَدْ بَدَّنْتُ »(حسن صحيح) .واتە: لە مەعاویەی كوڕی ئەبو سوفیانەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (لە چوونە ركوع و لە چوونە سەجدەدا پێشم مەكەون, چونكە هەرچەندە كەمێ پێشتان بكەوم لە چوونە ركوعدا فریام دەكەون كاتێ كە ویستم سەرم بەرزكەمەوە, چونكە بەڕاستی من بەساڵاچووم). عَنْ أَبِى إِسْحَاقَ, قَالَ: سَمِعْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ يَزِيدَ الْخَطْمِىَّ يَخْطُبُ النَّاسَ, قَالَ: حَدَّثَنَا الْبَرَاءُ - وَهُوَ غَيْرُ كَذُوبٍ - أَنَّهُمْ كَانُوا إِذَا رَفَعُوا رُءُوسَهُمْ مِنَ الرُّكُوعِ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَامُوا قِيَامًا, فَإِذَا رَأَوْهُ قَدْ سَجَدَ سَجَدُوا.(صحيح)واتە: لە ئەبو ئیسحاقەوە هاتووە, كە وتویەتی: (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی یەزیدی (خَطمِیّ) وتاری دەدا بۆ خەڵك گوێم لێی بوو وتی: (بَرَاء) - كە ئەو پیاوێكی باوەڕ پێكراوەو درۆزن نیە – بۆی گێڕامەوە, وتی: هاوەڵان رەزای خوایان لێ بێ لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم سەریان بەرزدەكردەوە لە ركوع ماوەیەك بە راوەستاوی دەمانەوە, كاتێ كە پێغەمبەریان صلی الله علیە وسلم دەدی دەچووە سەجدەوە, ئەوانیش دەچوونە سەجدەوە. عَنْ الْبَرَاءِ, قَالَ: كُنَّا نُصَلِّى مَعَ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلاَ يَحْنُو أَحَدٌ مِنَّا ظَهْرَهُ حَتَّى يَرَى النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَضَعُ.(صحيح)واتە: لە (بَرَاء)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم نوێژمان دەكرد هیچ كەسێ لە ئێمە پشتی لارنەدەكردەوە هەتا پێغەمبەری صلی الله علیە وسلم دەدی سەری دەخستە سەر جێگا سەجدەكەیەوە. عَنْ الْبَرَاءِ, قَالَ: أَنَّهُمْ كَانُوا يُصَلُّونَ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَإِذَا رَكَعَ رَكَعُوا, وَإِذَا قَالَ: « سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ ». لَمْ نَزَلْ قِيَامًا حَتَّى يَرَوْهُ قَدْ وَضَعَ جَبْهَتَهُ بِالأَرْضِ, ثُمَّ يَتَّبِعُونَهُ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ. (صحيح)واتە: لە (بَرَاء)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: هاوەڵان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم نوێژمان دەكرد كاتێ كە دەچووە ركوعەوە ئەوانیش دەچوونە ركوعەوە,, كاتێ كە دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ). بەردەوام بە راوەستاوی دەمانەوە, هەتا كاتێ كە پێغەمبەریان صلی الله علیە وسلم دەدی روخساری دەخستە سەر زەوییەوە, پاشان شوێنی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەكەوتن

