سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بۆچی فەرمان شـكێنەكان وەك مەیموونیان لێـكرا..؟!چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگهى تهفسير /// خودا فەرموویەتیفەرمان شكێنەكان ستەمیان لەخۆیان كردو لووتبەرز بوون لەئاست ئەوەی لێیان قەدەغە كرابوو، لەئایینی خودا هەڵگەڕابوونەوەو ئامادەی پابەندیی بە شەرعەوە نەبوونو، لە ستەمدا ڕۆچوونو
سنووری رێسای خودایان بەزاندو سوور بوون لەسەر ستەمكارییانو، بەردەوام بوون لە دوژمنكارییان.
ئەوان بەم هۆیەوە شایستەی سزای خودا بوونو دوای هاتنی خەشمی خوداو سزای بەپەلەو پێشوەختی خودا بوون، بەڕاستی سزاكەشیان زۆر توندو بەئازار بوو هەروەها سزای خودا بۆ ئەوان سزایەكی بێ وێنەو جودا لە سزاكانی تری سەر گەلانی بوو، ئەوەبوو ڕوخساریانی ناشیرین كردو گۆڕینیی بۆ چەند مەیموونێكی دەربەدەركراوو سەرشۆڕ، واتە ڕوخسارە بەشەرییەكانی ئەوانی بۆ ڕوخساری ڕاستەقینەی ئاژەڵا گۆڕیو كردنی بەچەند مەیمونێكی راستەقینە.
بێگومان خودا عادل و دادپەروەربووە، كاتێك كردوونی بە چەند مەیموونێكی دەربەدەرو سەرشۆر، چونكە دەستدرێژییان لەسەر حوكمەكانی خودا كردووەو لە فەرمانەكانی یاخی بوون، لە دادپەروەرێتیی خوداییشدا وایە، كە مرۆڤی چاكەكار بەچاكە پاداشتی بدرێتەوەو، مرۆڤی خراپەكاریش بە خراپەكەی خۆی پاداشتی بدرێتەوەو، دەستدرێژكاریش لەسەر دەستدرێژییەكەی سزا بدرێت. هەروەها خودا لەوەشدا دانایە، كە ئەو كۆمەڵە دەستدرێژكارەی كردووە بە مەیموون. لەوانەیە حیكمەتی ئەم ڕوخسار گۆڕینەیان ئەوەبێت، كە بێگومان خودا ویستوویەتی ئەوان وەك چەند مرۆڤێكی ئادەمیزادبنو وەك چەند كەسێكی ئینسانی ڕاستەقینە بژینو كرداری ئینسانیانەی خۆیان بە چاكترین شێوە بەجێ بێنن، بەڵام كاتێك لە فەرمانەكانی خودا هەڵگەرانەوەو ئەو ڕێزلێنانە خودایییەیان ڕەت كردەوە، بەم پێیەش سازش (تەنازول)یان لەسەر مرۆڤایەتیو ئینسانییەتی خۆیانو ڕێزو كەڕامەتیان كردو، ئیدی سیمایەكی ئاژەڵیانەی ماناداریان بەخۆیانەوە لكاند، خوداش سیمایانی گۆڕی بە چەند مەیموونێكو كردنی بەچەند ئاژەڵێكی ڕاستەقینە.. ئەمەش هەر لە دەروازەی ڕێكخستنو پێكەوە لكاندنی نێوان سیمای مانادارو سیمای هەستەوەرییە.
بێگومان خودا ئەوەی بۆ مرۆڤ دەوێت، كە مرۆڤی رێزلێنراو بێتو لە بۆتەی مرۆڤایەتیو ئادەمیزادێتی خۆیدا بژیو، جودا بێت لە ئاژەڵاو گیانەوەرانی دی، هەر بۆیەش خودا مرۆڤەكانی بەچەند ئەركێكی شەرعی ڕاسپاردووەو، داوای لێكردوون پابەندییان بە ئەمانەتی ڕاسپێرراوێتییەوە هەبێتو ئەركەكانیان بە ئەمانەتەوە جێبەجێ بكەن، وەك فەرموویەتی
واتە: (ئێمە ئەو تایبەتمەندیانەی، كە بە (ئەمانەت) بە مرۆڤمان گەیاندو، ئەو سیفەتە بەرزانەش كە لەئاژەڵی جیادەكەنەوە، خستەڕوو بۆ ئاسمانەكانو زەویو بۆ چیاكانیش، بەڵام ئامادە نەبوون، كە لەئەستۆی بگرن (ئەمانەتەكەش وەك عەقڵاو فیكرو سەربەستیو ئیرادەو هتد)، بەڵكو لەوەترسان، كە ناپاكیو خیانەتی تیادا بكەن، كەچی مرۆڤـ ئەو ئەمانەتانەی بەرگەگرتو هەڵیگرتن، بەڕاستی مرۆڤـ ستەم لەخۆكارو بێ زانیاری بوو، كە وەك تەنێكی خاڵی لە زانیاری بووە).
بەڕاستی شەریعەتی خودایی دیاردەیەكە لە دیاردەكانی ڕێزنانی خودا لە مرۆڤایەتیو لە بڵندكردنەوەی ئاستی ئینسانێتییەكەی، پابەندیی مرۆڤیش بە شەریعەتی خوداوە دیاردەیەكە لە دیاردەكانی بەدیهێنانی واتا جوانە ئینسانییەكان لەلای مرۆڤـ و، بەرزكردنەوەی بەها مرۆیییەكانیش لەلای، بەڵام بەزاندنی سنووری شەریعەتی خوداو هەڵگەرانەوە لە حوكمەكانی، واتە سڕینەوەی سیفەتە مرۆیییەكانە لەلای مرۆڤـ و لەناوبردنیانە، لەمەشدا مرۆڤـ دەكشێتەوە بۆ قۆناغێكی نزمتر كە شایستەی نییەو، هەروەها لەو پلە شكۆداریەش دادەبڕێت، كە خودا داوای لێكردووە بۆی سەركەوێت، دادەبەزێت بۆ پلەیەكی نزمی ئاژەڵیانەی وەها، كە شایانی نییە.
جا ئەگەر مرۆڤێكی سنووربەزێنی ستەمكارو لەفەرمان دەرچوومان بینی، ئەوە بێگومان لە سیفەتە مرۆیییەكانەوە بۆ سیفەتە ئاژەڵییەكان دابەزیوە، ئەم جۆرە مرۆڤەش خاوەنی دەروونو هەستو ئاكارێكی ئاژەڵیانە دەبێت سەرەڕای ئەوەی ڕەنگو ڕوو ڕواڵەتێكی مرۆڤانەشی هەبێت.
ئەوەی لە مرۆڤیشدا پشتی پێ بەسترابێت ڕەنگو ڕوو ڕواڵەتو ڕوخساری جوان نییە، بەڵكو بیروباوەڕو بەهای مرۆییو ئاكاری جوانو ئەو كردەوانەشە، كە لە كانگای تێڕوانینو فیكرو بیروڕاكانیەوە سەرچاوە دەگرن، هەر ئەمەشە، كە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم جەختی لەسەر كردۆتەوە، وەك لەو فەرموودەیەدا هاتووە، كە (مسلم) لە (ابو هریرە) گێراوێتییەوە، كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ((إن الله لاینڤر الی صُوركم وأموالكم ولكن ینڤر إلی قلوبكم و أعمالكم))( ) واتە : (بێگومان خودا بۆ ڕوخساری جوانو ماڵاو سامانی زۆرتان ناڕوانێت، بەڵكو بۆ نێو دڵاو كارو كردەوەكانتان دەڕوانێت).
بەڕاستی دەستدرێژكارە یاخیبووەكان لە دانیشتوانی شارەكەی سەر كەنار دەریا لەلایەنی سیفەتی مەعنەویو هەستەوەرییەوە بەسروشتو تێڕوانینو ئاكاریان، وەك چەند مەیموونێك بوونو تەنها دیوی دەرەوەی لاشەو سیماو دەنگو ڕەنگیان لە مرۆڤـ چووە. بۆیەش بەڕاستی خودا كردوونی بە چەند مەیـمونێك تاكو حەقیقەتو ڕوخسارەكەش پێك بگەیەنێتو، باری ڕاستەقینەی شێوەشیان بەپێی ئاكاریان بگۆڕێت، والله اعلم..

