سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بەدواییەكداهاتنی شەوو ڕۆژ...لهقورئادنا
نووسينى //سهروهر حسن ///نووسينگهى تهفسير ///خوای گەورە دەفەرموێت: {وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا (10) وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا (11)} [النبأ]شەوگارمان بۆ نەكردوون بە پۆشاك كە تێیدا دەشاردرێنەوە؟ (ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نەكردونەتە هۆی ژیان و هەوڵ و كۆشش
بۆ بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆزیی؟
لەنێوان خەوی شەو و خەوی ڕۆژدا جیاوازیەكی زۆر هەیە، خەوی شەو كۆمەڵە سوودێكی زۆر گەورەی هەیە بەشێوەیەك كە ئەندامەكانی لەش چەندقاتی ڕۆژ سوود لەخەوەكە وەردەگرن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕۆژ پڕیەتی لەهاوار و دەنگەدەنگ و ڕووناكی بەهێز و ئەمانەش سەرجەمیان كاریگەرن لەسەر كۆئەندامی دەماری مرۆڤ.
لەم دواییانەدا دۆزرایەوە كە ڕژێنی سنەوبەری (Pyneal Body) لەمێشكدا ماددەی (میلاتۆنین) دەردەدات و ڕێژەی دەردانی ئەم ماددەیەش لە تاریكیدا زیاددەكات، لەگەڵ ئەوەی لە ڕووناكیدا ڕێژەی دەردانەكە دادەبەزێت، ئەوەش زانراوە كە ماددەی (میلاتۆنین) كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خەولێكەوتن هەیە.
تاریكی هاوڕێ لەگەڵ ئارامی شەو، هێمنی جوڵەكان و جوڵەی شنەبای جوان و پاك و تریفەی ئەفسوناوی مانگ كە هەموو بوون دادەپۆشێت، هەموو ئەمانە ئامادەكاری چاكترین بارودۆخن بۆ ئارامی و پشووی مرۆڤ. بەمجۆرە یاساكانی ژیان دەردەكەوێ كە دەست بەسەر جوڵەی گەردوون و بووندا دەگرن، ئەمەش بەدڵنیاییەوە لە یەك سەرچاوەوە دەرچووەو یەك ئاڕاستەكار و ڕامكاری هەیە... جوڵەی خۆرو مانگ و بەدواییەكداهاتنی شەو و ڕۆژ بۆ خزمەتی مرۆڤ ڕامكراون، پەروەردگار دەفەرموێت:{وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ (33) وَآتَاكُمْ مِنْ كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَتَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا إِنَّ الْإِنْسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ (34)} [إبراهيم]، واتە: خۆر و مانگیشی بۆ ڕام هێناون كە بەردەوام لە چەرخ و خولدان، شەو و ڕۆژیشی بۆ خزمەتگوزاری ئێوە بەدیهێناوە، بێگومان لە هەرچی شتێك داواتان كردبێت و پێویستتان بێت، خۆئەگەر ناز و نیعمەت و بەخششەكانی خوا ژمارە بكەن ناتوانن بیان ژمێرن، (چونكە زۆر و بێسنوورن) كەچی (زۆربەی) مرۆڤەكان ستەمكار و خوانەناسن.
ئەگەر مرۆڤ هەوڵیدا بەپێچەوانەی ئەم سوننەتەی ژیان و ئەم ڕاستیە زانستییە لە ڕۆژدا بخەوێت و لەشەودا هەوڵ و تێكۆشانی بكات بۆ ژیان ئەوا مەترسی لێدەكرێت لە ئەگەری تووشبوونی بە كۆمەڵە زیانێكی تەندروستی، وەك شەكەتی دەماریی. لە ڕۆژدا و بە بوونی تیشكی سەرووەنەوشەیی پێستی مرۆڤ ڤیتامین (D) دروستدەكات، كەمی ئەم ڤیتامینەش دەبێتەهۆی لاوازی لە پێگەیشتنی ئێسكەكان و لەویشەوە توشبوون بە نەخۆشی ئێسكەنەرمە. هەروەها تیشكی خۆر ئەركی پاككردنەوە دەبینێت بۆ میكرۆبە هەڵواسراوەكان بە لەشی مرۆڤەوە.
زۆرجار سەرپێچی كردنی ئەم سوننەتەی ژیان (خەوتن لە شەودا)، یەكێكە لە دیاردەكانی نەخۆشی دەروونی كە كەسەكە دووچاری بووە.
هەروەها بەدواییەكداهاتنی شەو و ڕۆژ، یان تاریكی و ڕووناكی، پێویستییەكی سەرەكیە بۆ گەشەسەندنی ژیان لەسەر زەوی شتێكی بەدیهیە كە بەردەوام بوونی ژیان ئەستەم دەبێت، ئەگەر بێ و ڕۆژ هەتاهەتایی بێت یاخود شەو هەتاهەتایی بێت... قورئانی پیرۆزیش ئاماژەی بەم حاڵەتە داوە، بۆ تێڕامان لەم ڕاستیە و ڕوونكردنەوەی لایەنە جیاجیاكانی وەك لە سورەتی (القصص)دا پەروەردگار دەفەرموێت: {قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِضِيَاءٍ أَفَلَا تَسْمَعُونَ (71) قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ النَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (72) وَمِنْ رَحْمَتِهِ جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (73)} [القصص]، واتە: پێیان بڵێ: باشە ئەگەر خوا شەوگار بكا بە هەمیشەیی تا ڕۆژی قیامەت و (هەر ڕۆژ نەبێتەوە) چ خوایەكی تر هەیە جگە لە (الله) بتوانێت ڕووناكیتان بۆ فەراهەم بێنێت، ئایا ئێوە (ئەم ڕاستیانە) نابیستن؟ (هەروەها پێیان) بڵێ: باشە ئەی ئەگەر خوا ڕۆژی كردە هەمیشەیی لەسەرتان و تا ڕۆژی قیامەت خایاندی، كام خوا هەیە جگە لە (الله) شەوگارتان بۆ پێش بێنێت تا ئارامی تیابگرن، ئایا ئێوە سەرنجی ئەم دیاردانە نادەن و نایان بینن؟! جا لە ڕەحمەت و میهرەبانی ئەو زاتە ئەوەیە شەو و ڕۆژی كردووە بە هۆی ئارامی و حەوانەوەو كار و كاسپی كردن و بەهرەبردن لە بەخششەكانی، بەڵكو تا دەتوانن شوكرانەبژێر و سوپاسگوزاربن.

