سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌صحابى السبت
م.عوسمان رشید
قورئانى پیرۆز له‌باره‌ى دانیشوانى ناوچه‌یه‌کى گوێ ده‌ریاوه که‌جووله‌که بوون له‌چه‌ند شوێنێکدا سه‌رگوزه‌شته‌یان باس ده‌کات تاببێته په‌ندو عیبره‌ت و ده‌فه‌رموێت :
یه‌که‌م / (وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتدَوْا مِنْكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ , فَجَعَلْنَاهَا نَكَالاً لِمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ) (البقرة:66)
واته :سوێند به‌خوا بێگومان زانیوتانه‌و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه هێنا ڕۆژانى شه‌ممه ده‌ستدرێژیان ده‌کردو له‌سنوور ده‌رده‌چوون , له‌به‌رئه‌وه بڕیارماندا و وتمان : ببنه مه‌یموونى دوور خراوه له ڕه‌حمه‌تى خوا , ئنجا ئه‌و به‌مه‌یموون کردنه‌مان گێڕا به‌په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى هاوچه‌رخى ڕووداوه‌که بوون بۆئه‌وانه‌ش له‌دواى ئه‌وان دێن , هه‌روه‌ها کردمانه ئامۆژگارى بۆخواناس و پارێزکاران ..
دووه‌م / (قل يا أهل الكتاب هل تنقمون منا إلا أن امنا بالله) واته/ ئه‌ى (محمد)(ص)پێیان بڵێ به‌و جووله‌که‌و گاورانه‌ى گاڵته به ئاینه‌که‌تان ده‌که‌ن : ئایا ئێوه ئه‌وه له‌ئێمه ده‌که‌ن به‌عه‌یب و له‌که ، که‌بڕواى ته‌واوو ڕاستمان به‌خواو پێغه‌مبه‌رانى هه‌یه ؟! (وما أُنزل إلينا )هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان لێ ده‌که‌ن به له‌که که ئیمانمان به‌و قورئانه هه‌یه که نێردراوه بۆ سه‌رمان (وما أُنْزِلَ مِن قبل ) هه‌روه‌ها ئه‌ونامه ئاسمانیانه‌ش که له‌وه‌و پێش نێردراون بۆ سه‌ر گه‌له‌کانى تر , ده‌ى ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان نابێته عه‌یبه‌و شایانى ڕه‌خنه گرتن نیه (وأن اكثركم فاسِقون) که له‌ڕاستیش دا ئێوه زۆربه‌تان فاسقن و دوورن له ئاین .. (قل : هل انبئكم بِشَرٍ مِنْ ذلك )ئنجا پێیان بڵێ ئه‌ى محمد (ص) : ئایا پێتان ڕاگه‌یه‌نم ئه‌ى گاڵته‌که‌ران , که‌ده‌ڵێن :پێمان وانیه ئایین له‌ئایینى ئێوه‌خراپتر بێت ! پێتان بڵێم کێ خراپتره له‌خاوه‌نى ئه‌و ئاینه‌ى که‌ئێوه ڕقتان لێ یه‌تى و گاڵته‌ى پێده‌که‌ن ؟ (مثوبة عند الله )له‌باره‌ى تۆڵه و سزاى خراپه‌وه لاى خودا (مَن لعنه الله وغضِب عليه ) ئه‌وه خراپه‌ى ئه‌و که‌سه‌یه که‌خودا نه‌فرینى لێکردووه و له‌ڕه‌حمه‌تى خۆى دوورى خستوَته‌وه‌و ڕق و خه‌شمى لێیه‌تى و (وجعل منهم القردة والخنازير )کردنى به‌مه‌یموون و به‌راز و (وعبد الطاغوت)کردنى به‌گوێره‌که په‌رست و بت په‌رست وملهوڕ په‌رست : (أولئك شرُّ مكاناً واضل عن سوا‌ء السبيل ) (المائدة : 60 )
ئه‌وانه جێگایان خراپه‌و ئاکامیان شه‌ڕه‌و ڕێگایان لێ وون بووه‌و گومڕا و سه‌رگه‌ردانن .
سێ یه‌م / ( وَاسْأَلْهُمْ عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ الْبَحْڕ إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعاً وَيَوْمَ لا يَسْبِتُونَ لا تَأْتِيهِمْ كَذَلِكَ نَبْلُوهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ) (الأعراف:163)
واته : پرسیار له‌جووه‌کان بکه ده‌رباره‌ى ئه‌و شاره‌ى که له گوێ ده‌ریا بوو , له کاتێکدا ئه‌وان له ڕۆژى شه‌ممه‌دا سنووریان ده‌شکاند (كةبڕيار بوو ڕؤذى شةممة تةرخان بيَت تةنها بؤ خواثةرستى ) . کاتێک له ڕۆژى شه‌ممه‌که‌یاندا ماسیه گه‌وره‌کانیان بۆ ده‌هاته سه‌ر ئاوه‌که‌و , ئه‌و ڕۆژانه‌ش که شه‌ممه نه‌بوو ماسیه‌کانیان بۆ نه‌ده‌هات , ئابه‌و شێوه‌یه به‌هۆى یاخى بوون و لادانیانه‌وه تاقیمان کردنه‌وه .
جووله‌که‌کان داوایان کرد که‌خوا ڕۆژێکیان بۆ بکات به‌ڕۆژى پشوو که‌کارو کاسپى تیانه‌که‌ن , خواى گه‌وره‌ش شه‌ممه‌ى بۆ دانان و ئیراده‌یانى تاقیکرده‌وه که ئایا ڕاست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ خوادا یان نا , ئه‌وه بوو به‌فه‌رمانى خوا ماسى گه‌وره له‌شه‌مماندا ده‌رده‌که‌وتن و ئه‌مانیش چوارچاو ده‌بوون بۆیان , پاشان ڕۆژانى تر خۆیان ده‌شارده‌وه و، ئه‌مانیش کاریان ماسى گرتن بوو , بۆیه هه‌ندێکیان خۆیان بۆ نه‌گیراو شه‌یتان چووه بنکڵێشه‌یان و که‌وتنه فێڵ کردن به‌وه‌ى که له قه‌راغ ده‌ریا ئه‌ستێراو دروست بکه‌ن و شه‌پۆلى ده‌ریا شه‌مموان ماسى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنا بۆ ناوى و دوایی له‌حه‌وزه‌کاندا گیریان ده‌خواردو یه‌ک شه‌ممان ڕاویان ده‌کردن ..
لێره‌دا خه‌ڵکه‌که بوون به‌سێ ده‌سته‌وه , یه‌که‌میان ئه‌م خراپه‌کاره فێڵبازانه بوون , دووه‌میان چاکه‌کار بوون وخواناس بوون ئامۆژگاریان ده‌کردن , سێیه‌میشیان هیچیان نه‌ده‌کردو هه‌رچه‌ند خراپه‌کار نه‌بوون , به‌لآم به‌چاکه کارانیان ده‌ووت : بۆ چى ئامۆژگارى ئه‌و خراپانه ده‌که‌ن و هه‌قتان چىیه به سه‌ریانه‌وه , ئه‌وانه هیچ سوودى نیه له‌گه‌ڵیاناو خوا سزایان ده‌دات ..
(وإذ قالت أمة منهم لِمَ تَعِظُونَ قوماً اللهُ مُهلِكُهُمْ أو مُعَذِّبُهُمْ عذاباً شديداً ) کاتێک کۆمه‌ڵێک له‌و خه‌ڵکه , که بێ لایه‌ن بوون و پێیان وابوو ئامۆژگارى کردن سوودى نیه‌و ده‌ستیان به‌کڵاوى خۆیانه‌وه گرتبوو بانه‌یبات , به‌بانگخوازه چاکه‌کاره‌کانیان ووت : ئه‌وه ئێوه بۆچى ئامۆژگارى کۆمه‌ڵێک ده‌که‌ن که‌په‌روه‌ردگار بڕیارى له‌ناوبردنى داون ؟! ئێوه ده‌زانن که‌خوا له‌دونیادا به‌هیلاکیان ده‌باو له‌قیامه‌تدا سزاى سه‌ختیان ده‌دات ؟! ئامۆژگارى کاره‌کانیش وتیان (قالوا : معذِرةً إلى ربَّكُمْ و لَعَلَّهُمْ يَتَّقون )بۆیه : ئامۆژگارییان ده‌که‌ین , بۆئه‌وه‌ى به ئه‌رکى سه‌رشانمان هه‌ستین و لاى خوا عوزرمان هه‌بێ و بڵێین : له ئاستى خراپه‌دا بێ ده‌نگ نه‌بووین و به‌رهه‌ڵستى خراپه‌مان کرد و، وێڕاى ئه‌وه‌ش ئێمه نا‌ئومێد نابین له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلاى هه‌ق و هاتنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ڕێى ڕاست و، به‌ڵکو وریاببنه‌وه‌و ده‌ست بکێشنه‌وه به‌ئامۆژگارى یه‌کانمان ..
ئنجا (فَلَمّا نَسُوا ما ذُكّڕوا بِهِ انجينا الذين ينهون عن السو‌ء وأخذنا الذين ظَلَموا بعذاب بئيس بما كانوا يفسقون ) کاتێک ڕاوچىیه‌کان گوێیان به‌ئامۆژگارییه‌کان نه‌دا و فه‌رامۆشیان کرد , ئه‌وانه‌ى که‌چاکه‌کارو بانگخواز بوون ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد‌و هه‌وڵیان دا بۆ ئه‌و کاره ناڕه‌وایه , به‌سزایه‌کى سه‌خت گیرۆده‌مان کردن , به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سنوور ده‌رچوو بوون .
( فَلَمَّا عَتَوْا عَنْ مَا نُهُوا عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ ) (الأعراف:166) کاتێک هه‌ر سه‌رکه‌شیان کرد‌و هوشیار نه‌بووونه‌وه‌و ده‌ستیان نه‌گێڕایه‌وه له‌وه‌ى لێیان قه‌ده‌غه کرابوو , پێمان وتن :ببنه کۆمه‌ڵه مه‌یمونێکى سووک و ڕیسواو دوور له‌ڕه‌حمى خوا ..
چواره‌م / ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقاً لِمَا مَعَكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَطْمِسَ وُجُوهاً فَنَرُدَّهَا عَلَى أَدْبَاڕهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولاً) (النساء:47)
واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى په‌ڕاوى ئاسمانیتان پێدراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌و قورئانه‌ى که ناردوومانه و به‌ڕاست دانه‌رى ئه‌وه‌ى ئێوه‌یه , پێش ئه‌وه‌ى ڕۆژێک بێت که ڕووخسارانێکى بێ دین پان وپلیش بکه‌ینه‌وه و ئاسه‌وارى ده‌م و چاو نه‌هێڵین و به‌ره‌و پشتى بکه‌ین و (وةكو ثشتى سةرى لىَ بكةين ), یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له‌خه‌ڵکانى ڕۆژانى شه‌مموان کرد (كةبةفيَلَ فةرمانى خوايان شكاند ), بێگومان هه‌ر فه‌رمانى خوایه که هه‌میشه و به‌رده‌وام ئه‌نجامدراوه ..
چه‌ند سه‌رنجێک :
١ ) له‌ئایه‌ته‌کانى پێشه‌وه تێده‌گه‌ین که ئه‌هلى کیتاب ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یان زۆر به باشى زانیوه بۆیه ده‌فه‌رموێ (ولقد علمتم الذين اعتدوا منكم في السبت ) یان ده‌فه‌رموێ (واسألهم عن القرية التى كانت حاضرة البحر ) ..جاکاتێک عبدالله ى کوڕى سه‌لام له‌شامه‌وه هات بۆ مه‌دینه‌و گوێى له‌ئایه‌تى : (ياأيها الذين اوتوا الكتاب أمنوا بما نزلنا مصدقاً لما معكم من قبل أن نطمس وجودها فنردها على أدبارها أو نلعنهم كما لعنا أصحاب السبت ) بوو به‌په‌له هات بۆلاى پێغه‌مبه‌رو موسڵمان بوو , چونکه ده‌یزانى خوا چى به (أصحاب السبت)کردبوو , وه ده‌یزانى که هه‌ڕه‌شه‌ى خوا ڕاسته چونکه هیچ شتێک نیه بتوانێ ڕآى لێ بگرێت ..
که‌موسڵمانیش بوو وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ڕآ زۆر ده‌ترسام که‌خوا (مةسخم) بکات و شکڵ و شێوه‌م بگۆڕێت ..
(كعب الاحبار )یش له سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى عومه‌ردا موسڵمان بوو خۆى و که‌س و کاره‌که‌ى به‌هۆى ئه‌و ئایه‌ته‌ى که باسمان کرد , جا که‌عب که گوێى له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بوو یه‌کسه‌ر وتى ( رب أسلمت ).. په‌روه‌ردگار من موسڵمان بووم .. ئنجا ده‌ڵێ که‌خۆم شت کاتێ موسڵمان بووم , ده‌ستم ده‌گێڕا به‌ده‌م و چاوم دا‌و ده‌ترسام خوا مه‌سخى کردبم .. ( ل249 القنبلة )..
٢) هه‌ندێ له‌موفه‌سیره‌کان بۆ ئه‌وه چوون که ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ى که فه‌رمانیان به‌چاکه نه‌داوه‌و جڵه‌وگیریان نه‌کردووه له‌خراپه خواى گه‌وره ئه‌وانیشى سزا دابێت , بۆیه ئیبن عباس خوا لێىڕازى بێت که ئه‌م ئایه‌تانه‌ى ده‌خوێنده‌وه ده‌گریا له‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌رچى بێده‌نگ بێت له ئاستى خراپه‌داو به‌پآى توانا ڕۆڵى خۆى نه‌بینێ ، خواى گه‌وره وه‌ک ئه‌وانه‌ى باسکران غه‌زه‌بى لێ بگرێت ..
هه‌ندێکى تریش ده‌ڵێن : ڕه‌نگه قورئان که‌باسى نه‌کردوون ، ئیهمالى کردبن چونکه شایانى باس نین و هه‌روا چاره‌نووسیانى به‌نه‌زانراوى هێشتۆته‌وه ..
٣) قورئان باسى چه‌ند جۆرێک سزا ده‌کات که‌خواى گه‌وره سزاى خه‌ڵکى پێداوه‌و ئه‌وانه‌ش ده‌گونجێ دووباره ببنه‌وه , هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێ : ( وَلَمَّا أَنْ جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطاً سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعاً وَقَالُوا لا تَخَفْ وَلا تَحْزَنْ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا امْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ الْغَابِڕينَ , إنا مُنْزِلون على أهل هذه القرية ڕجْزاً مِن السما‌ء بما كانوا يَفْسقُوُن , ولقد تركنا منها أية بينة لقوم يعقلون ) (العنكبوت:35)
واته : کاتێک فریشته‌کان گه‌یشتنه لاى لوگ , به‌هاتنیان زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو , نه‌یده‌زانى که فریشته‌ن و سه‌رى دنیاى لێ هاته‌وه‌یه‌ک , وتیان : مه‌ترسه‌و خه‌مت نه‌بێت ئه‌وان ناتوانن ده‌ستدرێژى بکه‌نه سه‌ر ئێمه‌و ئێمه فریشته‌ین , بێگومان ئێمه ڕزگارکه‌رى تۆ‌و که‌سوکاره‌که‌تین ته‌نها هاوسه‌ره‌که‌ت نه‌بێت که له تیاچووانه , به‌ڕاستى ئێمه دابه‌زێنه‌رى سزا‌و به‌لآى ئاسمانین به‌سه‌ر خه‌ڵکى ئه‌م شاره‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى که ده‌رده‌چوون له‌فه‌رمانى خوا , سوێند به‌خوا به‌ڕاستى سه‌ره‌نجام ئاسه‌وارێکى ئاشکرامان له‌شارى کاول ووێران به‌جێهێشت بۆ که‌سانێک که‌ژیرو هۆشمه‌ندبن .
ئنجا دێته سه‌رباسى (شعيب)سه‌لامى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت :
(وإلى مدين أخاهُم شُعيبا فقال ياقوم اعبدوا الله وارجُوا اليوم الآخِرَ ولا تَعْثَوا في الارض مُفسدين , فكذَّبوه فأَخَذّتْهُمُ الرَّجْفَةُ فأصْبحوا في داڕهِمْ جاثمين)هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ڕه‌وانه‌کرد بۆناو براکانى له‌شارى مه‌دیه‌ن , پێى وتن : ئه‌ى گه‌ل و هۆزم ته‌نها خوا بپه‌رستن , به‌هیواى قیامه‌ت و ئاینده بژین و ترسى ته‌نگانه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌تان هه‌بێت , گوناهو تاوان و خراپه له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجام مه‌ده‌ن و مه‌یچێنن (ضونكة زةوى بىَ خاوةن نيةو ذيانتان تاسةرنية )له‌ئاکامدا خه‌ڵکه‌که بڕوایان پێنه‌کرد ,ئیتر به بوومه له‌رزه‌یه‌ک هه‌ر هه‌موویان له‌ماڵه‌کانیاندا به‌چۆکدا هاتن ومردن و بوون به‌ژێر خاک و خۆڵه‌وه .
ئنجا دێته سه‌ر باسى گه‌لى عادو پمودو ده‌فه‌رموێت :
(وعاداً وثمودَ وقد تَبَيَّنَ لكم مِن مساكِنِهمْ وزَيَّنَ لهُم الشيطانُ أعمالهُمْ فَصَدَّهُمْ عن السبيلِ وكانوا مُستبصرين)هه‌روه‌ها (عاد) ى گه‌لى (هود)و (ثمود)ى گه‌لى (صالح)یشمان له‌ناوبردکه ئاشکرابوو بۆتان تیاچوونیان له‌شوێنه‌وارى کاولیانه‌وه , شه‌یتانیش کرده‌وه‌ى نادروست و ناپه‌سه‌ندیانى بۆ ڕازاندبوونه‌وه , له‌ڕێگه‌و ڕێبازى ڕاست وێڵى کرد بوون , له‌کاتێکدا ئه‌وان خاوه‌نى عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیش بوون .
ئنجا دێته سه‌ر باسى قارون و فیرعه‌ون وهامان (وقارونَ وفِرعونَ وهامانَ ولقد جاءَهُمُ موسى بالبيناتِ فاستكبَرُوا في الارضِ وماكانوا سابقين )واته : قارون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له‌ناوبرد ,سوێند به‌خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ى زۆرى بۆ هێنان , که‌چى خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له‌زه‌ویدا , سه‌ره‌نجام نه‌یانتوانى له‌سزاو تۆڵه‌ى خوا خۆیان ڕزگار بکه‌ن . ئنجا دێته سه‌ر باسى هۆى له‌ناوبردنیان که گوناهوتاوان کردنه :
( فَكُلّاً أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِباً وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الْأَرْضَ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ) (العنكبوت:40)
واته : ئێمه هه‌ریه‌کێک له‌وانه‌مان به‌سزاى تاوانى خۆى گه‌یاند , جا هه‌یانبوو به‌رد بارانمان کردن ( وةك طةلى لوط ), هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌داى به‌هێز (الصيحة)له‌ناوى برد , هه‌یانبوو به‌ناخى زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه و نغرۆى زه‌ویمان کرد وه‌ک ( قاروون ), هه‌شیانبوو نقومى ده‌ریامان کرد وه‌ک ( فيرعةون ), جاوه‌نه‌بێت خوا سته‌مى لێکردبن , به‌ڵکو خۆیان سته‌میان له‌خۆیان کرد..
جارى واش هه‌یه خواى گه‌وره له‌به‌ر حیکمه‌تێک سزا که دواده‌خات , بۆیه کافران ده‌که‌ونه لاقرتێ و گاڵته‌کردن و په‌له‌کردن , کوا خوا بۆ له‌ناومان نابات ؟؟ هه‌روه‌ک له‌سوره‌تى عنکبوت دا ده‌فه‌رموێت :
( وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَوْلا أَجَلٌ مُسَمّىً لَجَاءَهُمُ الْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لا يَشْعُرُونَ , يَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِڕينَ , يَوْمَ يَغْشَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ فَوْقِهِمْ وَمِنْ تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ) (العنكبوت:55)
واته :بێباوه‌ڕان په‌له‌ت لێده‌که‌ن و داواى هاتنى سزا ده‌که‌ن , خۆ ئه‌گه‌ر کاتى تایبه‌تیمان دیارى نه‌کردایه بۆ پێشهاتنى , یه‌کسه‌ر سزایان بۆ ده‌هات , بێگومان ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه , له‌ناکاو یه‌خه‌یان ده‌گرێت ، له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیک بوونه‌وه‌شى ناکه‌ن .
بێباوه‌ڕان په‌له‌ت لێده‌که‌ن و داواى هاتنى سزا ده‌که‌ن , بێگومانیش دۆزه‌خ ده‌ورى کافرانى داوه‌و هه‌رگیز له‌سزاکه‌ى ده‌رباز نابن . له ڕۆژێکدا که‌سزا دایانده‌گرێت له‌سه‌رویانه‌وه و له‌ژێر پێیانه‌وه و , خواى گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت : بچێژن سه‌ره‌نجامى ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ى ئه‌نجامتان ده‌دا ..
٤) هه‌رچه‌ند قورئان به‌جووله‌که ده‌فه‌رموێ (وأن أكثركم فاسقون )زۆربه‌تان خراپه‌کارن , به‌لآم به ئینصافه‌وه باسى هه‌ندێکیان ده‌کات که‌خواناس و چاکن و ئه‌و ده‌رگایه به‌واڵایی و کراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵێ بۆ که‌سانێک که بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه , هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت : ( لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ ,يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِڕ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ وَيُسَاڕعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَأُولَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ , وَمَا يَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَلَنْ يُكْفَرُوهُ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالْمُتَّقِينَ) (آل عمران:115)
واته : گاور‌و جووله‌که هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین , به‌ڵکو له‌خاوه‌نانى کتێب ده‌سته‌یه‌ک له‌ئیماندارانیان هه‌ن , ئایه‌ته‌کانى خوا له‌کاته‌کانى شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه و نوێژ ده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن , ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به‌ڕۆژى دوایی هه‌یه‌و فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌چاکه‌و جڵه‌وگیرى ده‌که‌ن له‌خراپه و ده‌ست و بردن بۆ چاکه‌کردن ، بێگومان ئه‌وانه له‌ڕیزى چاکه‌کارو چاکه‌خوازاندان . ئه‌و بڕوادارانه هه‌رچاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت , خواش زانایه به‌پارێزکارو دینداران .
یه‌کێ له‌وانه‌ش زانایه‌کى جووله‌که بوو به‌ناوى (مُخَيڕق), که له‌غه‌زاى ئوحد دا , به‌جووله‌که‌کانى وت : (يامعشر يهود , والله إنكم لتعلمون أن نصر محمد عليكم لحق) واته : ئه‌ى کوڕ گه‌لى جووله‌که به‌خوا ئێوه به‌ڕاستى ده‌زانن که سه‌رخستنى (محمد)پێویسته له‌سه‌رتان ..
پاشان چه‌کى هه‌ڵگرت و چوو بۆ جیهاد و شه‌هید بوو , وه له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌سیه‌تى کردبوو که ئه‌گه‌ر شه‌هید بوو ماڵ و سامانه‌که‌ى بدرآ به حه‌زره‌ت (ص) چى لێ ده‌کات بیکات .. ماڵ و سامانه‌که‌شى حه‌وت باخ بوون حه‌زره‌ت (ص)کردى به وه‌قفى موسڵمانان له‌مه‌دینه‌داو پاش شه‌هید بوونى حه‌زره‌ت (ص) فه‌رمووى (مخيرق خير يهود) واته موخه‌یرق چاکترینى جووله‌که‌کانه ..
هه‌روه‌ها له‌ئایه‌تێکى تریشدا ده‌فه‌رموێت: ( وَمِنْ قَوْمِ مُوسَى أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ) (لأعراف:159) واته : کۆمه‌ڵێک له نه‌ته‌وه‌ى ئیسرائیل له سه‌رده‌مى موسادا و پاش له دنیاده‌رچونیشى شوێن هه‌ق که‌وتن و به‌هه‌ق و عه‌داله‌ت حوکمیان کردووه‌و پابه‌ندى به‌رنامه‌ى خوا بوون ..
٥) کاتێک کۆمه‌ڵى کافران ده‌ورى مه‌دینه‌یان دا‌و جووله‌که‌کانى ( بنى قريظه)په‌یمانیان شکاند , خواى گه‌وره موسڵمانانى سه‌رخست به‌وه‌ى ڕه‌شه‌باى نارد داروپه‌ردوى به‌سه‌ریه‌که‌وه نه‌هێشتن و دووبه‌ره‌کى تێخستن .. ئنجا حه‌زره‌ت (ص)چووه سه‌ر ( بنى قريظه) و گوێ یان لێ بوو که له‌سه‌ر شووراکانیانه‌وه جنێویان به‌موسڵمانان ده‌دا , حه‌زره‌ت (ص)پآى فه‌رموون (ياإخوان القردة هل أخزاكم الله وأنزل بكم نقمته ؟! )
واته :ئه‌ى براکانى مه‌یموون ئایا خوا ڕیسواى کردن و سزا و خه‌شمى خۆى بۆ ناردن ؟!
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى که‌کاتى خۆى هه‌ندێکیان بوون به‌مه‌یمون و هه‌ندێکیان بوون به به‌راز , هاوه‌لآن له‌حه‌زره‌تیان (ص)پرسی : ئایا مه‌یمون و به‌رازى ئێستا نه‌وه‌ى ئه‌وانن ؟ حه‌زره‌تیش (ص)فه‌رمووى : نه‌خێر هه‌رکه‌س خوا مه‌سخى بکات نه‌وه‌ى نابێت !
ئنجا ئاخۆ چۆن بوون به مه‌یمون و به‌راز ؟!
گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه !
کاتێک هه‌ندێ له جووله‌که‌کان که‌وتنه فڕوفێل کردن و حه‌لآڵ کردنى ئه‌وه‌ى که‌خوا لێى حه‌رام کردبوون , خواى گه‌وره کلکى مه‌یموونى لێ ڕواندن و هه‌ندێکیشیان کلکى به‌رازیان بۆ په‌یدا بوو , ده‌نگیان نه‌ماو وه‌ک مه‌یمون و به‌راز ده‌نگیان ده‌رده‌هات , بۆیه له‌ماڵه‌وه نه‌هاتنه ده‌ره‌وه , جاکه خه‌ڵکى نه‌یان بینین بچنه سه‌ر کارى خۆیان و دیار نه‌بوون چوون بۆ ماڵه‌کانیان !! بینیان (مةسخ)بوون و شیوازیان تێک چووه‌و کلکیان بۆ په‌یدابووه‌و چى قسه‌یان له‌گه‌ڵ کردن به ئیشاره‌ت وه‌لآمیان دانه‌وه ! [ سةيرى تفسير جامع البيان / الامام الطبرى / سورة (الاعراف)بكة ]دیاره ئه‌مه‌ش به‌لآیه‌کى گه‌وره‌یه و بوون به‌په‌ندى زه‌مانه , به‌رگه‌یان نه‌گرت , هه‌ندێکیان سه‌رى خۆیان هه‌ڵگرت بۆ بیابانى میسرى و هه‌ندێکیانیش به‌ره‌و شام و سه‌ره‌نجام له‌و بیابان و ده‌شت و هه‌ردو چۆڵه‌دا له‌ناوچوون , هه‌ندێکى تریشیان پاش چه‌ند ڕۆژێک له‌ماڵه‌کانى خۆیاندا گیانیان ده‌رچوو.
به‌پآى عاده‌تى ئه‌و زه‌مانه هه‌ندێک له‌وانه‌یان (مؤميا)کرد , وه‌ک مۆمیاى میسرى یه‌کان و له‌تابووتى ته‌خته‌دا دایان نان که هیچ بزمارى پێوه‌نیه , به‌پآى بیروبۆچوونى جووله‌که‌کان ..
خواى گه‌وره که هه‌رده‌م ده‌ستى خێرى به‌م ئوممه‌ته‌وه‌یه , له‌لوتکه‌ى زه‌برو زه‌نگ و تاوانى جووله‌که‌دا له کۆتایى ساڵى (2000)دا , ئیراده‌ى خێرى وابوو که‌ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ته‌سدیقى قورئان ئاشکرا ببێت ..
به‌ڵێ .. هه‌ندێ له‌شوێنه‌وار ناس و پسپۆڕى موسڵمانى فه‌له‌ستینى توانیان قه‌برسانێک بدۆزنه‌وه‌و ئه‌و مۆمیایانه ده‌ربهێنن و وێنه‌ى بگرن …
مۆمیاکان , قژى سه‌رو لاشه‌یان ماوه‌و ده‌میان داچه‌قیوه‌و ترس و شپرزه‌ییان پێوه دیاره و هه‌ندێکیان کلکیان هه‌یه وه‌ک مه‌یمون و هه‌ندێکیان کلکیان بستێک ده‌بێ وه‌ک به‌رازو هه‌ندێکیان ناوقه‌دیان درێژ بۆته‌وه‌و شێواوه , ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ى که‌پارچه‌ى تۆڕى ڕاوچىیه‌کانیش دۆزراوه‌ته‌وه ..
ئنجا له‌به‌رئه‌وه‌ى که ده‌ستى جووله‌که‌ى نه‌گاتێ , دایان پۆشیه‌وه‌و به‌نهێنى هێشتیانه‌وه , تائه‌و ڕۆژه‌ى وه‌زعه‌که باشتر ده‌بێت .. پاشان وێنه‌کانیان برد بۆلاى نووسه‌رى میسرى (محمد عيسى داوود)و داوایان لێکرد که‌بلآوى بکاته‌وه به‌ناوى خۆیه‌وه , ئه‌ویش وێنه‌کان و باسه‌که‌ى له‌په‌ڕاوێکدا بلآو کرده‌وه بۆ جیهان له‌ساڵى ٢٠٠٣ دا به‌ناوى ( القنبلة / يهود مسخهم الله قردة وخنازير , اكتشاف القرية حاضرة البحر )
تاببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌سنوور شکێنى ده‌که‌ن و گوێ ناده‌ن به‌فه‌رمانى خوا ..

