سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌ڕان به‌دوای هه‌قدا
ئه‌ندازیار عوسمان......گه‌ڕان به‌دوای هه‌قدا مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه و زۆر كه‌س مه‌به‌ستێتی بگاته هه‌ق به‌ڵام رێنمایی و ده‌ستگرتنی ده‌وێ ،حه‌وسه‌ڵه‌و ئارامگرتنی ده‌وێت ، ئه‌مه‌ش له ژیانی دكتۆر مسته‌فا مه‌حمودا به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت:
ناوبراو له ساڵی (1921) له‌دایك بووه له وڵاتی میسر و له 31ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (2009)دا كۆچی دوایی كردووه، زیاد له هه‌شتا ساڵ ژیا‌و زیاتر له هه‌شتا په‌ڕاویشی نووسی له زۆر بواردا.
هه‌ر له مناڵیه‌وه باوكی په‌ڕاوی ده‌خسته به‌رده‌ستی تا له‌گه‌ڵیا ڕابێت و حه‌ز به خوێندنه‌وه بكات، هه‌میشه دووره‌په‌رێز بوو له مناڵانی هاوته‌مه‌نی و حه‌زی به یاریكردن و تێكه‌ڵاوییان نه‌ده‌كرد، هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زی له ته‌نهایی و بیركردنه‌وه و گه‌شت كردن بوو، له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیان له قه‌راخ جۆگه‌یه‌ك داده‌نیشت و به‌له‌مێكی كاغه‌زی دروست ده‌كرد و ده‌یخسته ئاوه‌كه‌وه و به‌خه‌یاڵی مناڵی وای ده‌زانی ده‌چێ بۆ هیند و ئه‌مریكای لاتینی..
عه‌قڵی له‌پێش ته‌مه‌نیه‌وه بوو، قسه‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی ده‌كرد، هه‌روا به ئاسانی قسه‌ی وه‌رنه‌ده‌گرت، هه‌میشه ده‌م به پرسیار بوو تا باشتر تێبگات.
ڕۆژێك له‌باره‌ی خواوه هه‌ندێك پرسیاری له مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی كرد، كه خوا چییه‌و چۆنه، مامۆستاكه‌ش به حساب چۆن ده‌بێ پرسیاری وا بكات دارێكی كێشا به‌ده‌ستیا، له داخی مامۆستاكه‌ی قوتابخانه‌ی بۆ سێ ساڵ به‌جێهێشت، نه‌گه‌ڕایه‌وه تا مامۆستاكه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر گواسترایه‌وه .
سیسركی زۆر هه‌بوو له ناوچه‌كه‌یاندا، مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌شیان ناحاڵی، دوعا‌و نوشته‌ی بۆ ئه‌نوسین گوایه دایبنێن سیسركه‌كان له‌ناو ده‌بات، ئه‌میش كه ئه‌مه به عه‌قڵیا نه‌ده‌چوو، تاقیكرده‌وه سوودی نه‌بوو، سیسركه‌كان به دوعا و نوشته‌ی مامۆستا هیچیان لێ نه‌ده‌هات بۆیه هه‌ر به‌و ته‌مه‌نی مناڵییه كۆمه‌ڵێ لاوی دروست كرد به‌ناوی (كۆمه‌ڵی كافران) دژی مه‌لای مزگه‌وت و خورافاته‌كانی.
مسته‌فا گومانی له قورئان و له ئیسلامدا نه‌بوو گومانی له شێوه‌ی گه‌یاندن و بازرگانی كردن به دینه‌وه هه‌بوو، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵێكیدا تاقیگه‌یه‌كی بچوكی له ماڵه‌وه دروست كرد مه‌وادی كیمیایی ده‌كرد به‌سه‌ر یه‌كدا به‌حساب ده‌رمانی له‌ناوبردنی سیسرك دروست ده‌كات، دیاره ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ش جاری وا هه‌بووه گڕگرتن و ته‌قینه‌وه‌ی لێ په‌یدا بووه، مناڵێكی سه‌یر بوو، حه‌زی ده‌كرد هه‌موو شتێ له‌ڕێی پێنج حه‌واسه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگرێ.
مسته‌فا خوی دایه هونه‌ر و فێری عود لێدان و شمشاڵ لێدان بوو، هه‌ر كات له تاقیكردنه‌وه‌كانیدا ماندوو ده‌بوو په‌نای ده‌برده به‌ر ئه‌و ئامێرانه و به ئاوازێك گه‌شتێكی ڕۆحی بۆ خۆی ساز ده‌كرد و ماندوویه‌تی ده‌رده‌چوو.
ئه‌یتوانی له یاسا بخوێنێت و یاساناسێكی گه‌وره‌شی لێ ده‌ربچێت، به‌ڵام چووه كۆلێژی پزیشكی، نه‌ك له‌به‌ر ناو و شۆره‌ت و ده‌سكه‌وتی ماددی، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه‌ی مرۆڤ بكات و، زیاتر شاره‌زای ناخی مرۆڤ بێت.
زۆر حه‌زی له توێكاریی (تشریح) بوو، ڕۆژێك لای لاشه‌یه‌ك مایه‌وه، ئه‌وه‌نده لێی ورد بۆوه هاوه‌ڵانی به‌جێیان هێشت به‌خۆی نه‌زانی، خزمه‌تگوزاری به‌شه‌كه‌ش ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌ر داخست به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ كه له ژووره‌وه‌یه، ئه‌میش كه‌وته پیاماڵینی ده‌رگاكه تا خزمه‌تگوزاره‌كه‌یان بانگ كرد ده‌رگاكه‌ی لێكرده‌وه..
له پۆلی سێیه‌می كۆلێژه‌وه چوو به‌ره‌و پسپۆڕی له بواری سنگدا، به‌ده‌م خوێندنه‌وه بۆ په‌یداكردنی پاروه نانێك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه موماره‌سه‌كردنی هیوایه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیرقه‌ی مۆسیقادا ده‌چووه ئاهه‌نگه‌كانه‌وه.
چیرۆكێكی نووسی و بردی بۆ (روز الیوسف)، تا بڕێَك پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت و په‌ڕاوی كۆلێژی پێ بكڕێت، هه‌فته‌ی سێ جونه‌یهیان پێ ده‌دا، زنجیره‌یه‌ك وتاریشی نووسی له‌سه‌ر هونه‌ر و مۆسیقا‌و، بووه دۆستی گۆرانیبێژ (محمد عبدالوهاب).
له گۆڤاری (صباح الخیر)دا گۆشه‌یه‌كی هه‌بوو به‌ناوی (ئیعترافیان بۆ كردم) كه زۆر له هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (سوعاد حوسنی) كێشه‌كانی خۆیان لا باس ده‌كرد ئه‌میش به‌شێوازێكی ئه‌ده‌بی دایئه‌ڕشته‌وه و بڵاوی ده‌كرده‌وه به‌مه‌ش زیاتر ناوبانگی په‌یدا كرد، هه‌ر له‌م ڕێیه‌شه‌وه شای جوانانی میسری ئه‌و كاته‌ی ناسی و بوو به هاوسه‌ری كه ناوی (سامیه) بوو، كوڕ و كچێكی لێ بوو.
له ساڵی (1960) جه‌مال عبدالناصر فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه كه‌سێك نابێت دوو كار بكات، ئه‌میش بواری ئه‌ده‌بی هه‌ڵبژارد و وازی له پزیشكی هێنا.
حه‌زی له‌گه‌شت كردن بوو، سه‌ردانی زۆر وڵاتی كرد و له‌باره‌یانه‌وه په‌ڕاوی نووسیووه.
ئه‌م دژی عبدالناصر بوو، كاتێ په‌ڕاوی (محاكمات نورمبرخ)ی نووسی كه تیایا باسی حوكمی دیكتاتۆری و تاك حیزبی ده‌كات، هه‌واڵیان گه‌یانده عبدالناصر كه مه‌به‌ستی حوكمی ئه‌وه، بۆیه ڕێگریی نووسینیان لێ‌كرد، پاشتر سێ شانۆگه‌ری نووسی و چیرۆكی (المستحیل)یش حسین كه‌مالی ده‌رهێنه‌ر كردی به فیلم.
له ساڵی (1956) له (روز الیوسف) زنجیره‌یه‌ك وتاری بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (الله والانسان) دواییش كۆی كرده‌وه له دوو توێی په‌ڕاوێكدا به‌هه‌مان ناوه‌وه.
ئه‌م په‌ڕاوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه به‌خه‌یاڵی زۆر كه‌سدا دێت له‌باره‌ی خوا‌و ئاینه‌وه، ناوبراو به‌دوای به‌ڵگه و بورهاندا ده‌گه‌ڕا له‌سه‌ر بوونی په‌روه‌ردگار، به (مولحید) تۆمه‌تبار ده‌كرا، له‌كاتێكدا هه‌رگیز مولحید نه‌بووه ،به‌ڵكو گه‌ڕۆكێك بوو ملی بۆ هه‌موو قسه‌یه‌ك و بیروڕایه‌ك نه‌ئه‌دا تا سه‌دان جار تاووتوێی نه‌كردایه، (عبدالناصر) ئه‌م كتێبه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد و نه‌یانهێشت بڵاوبێته‌وه، به‌ڵام نه‌یدا به‌دادگا هه‌رچه‌ند (ئه‌زهه‌ر) داوای دادگایی كردنی ده‌كرد.
پاشان په‌ڕاوی گه‌شته‌كه‌م له گومانه‌وه بۆ باوه‌ڕی نووسی، گومان وای لێكردووه بگه‌ڕێ به‌دوای ڕاستییه‌كاندا، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ ده‌گه‌ڕام به‌دوای (بورهان)دا له‌باره‌ی خوای باڵاده‌سته‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆی (البرهان)ه.
ئه‌م وه‌ك ئه‌و زانایه وایه كه له تاقیگه‌دا گریمان دائه‌نێت تا ئیختراعێك ده‌كات و یاسایه‌ك له یاساكانی دنیای مادده ئه‌دۆزێته‌وه.
په‌ڕاوێكی نووسی به‌ناوی (تفسیر عصری للقرێ‌ن الكریم) كه ئه‌مه‌ش به‌توندی وه‌ڵام درایه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن دكتۆره (بنت الشاگئ)ه‌وه ،پێیان ده‌ووت: تۆ كه نووسه‌ری چیرۆكی چیت داوه له ته‌فسیری قورئان كه كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ده‌وێت له‌و بواره‌دا.
په‌ڕاوێكی تری نووسی به‌ناوی (گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێ مولحیده‌كه‌مدا) كه ئه‌میش جه‌ده‌لی زۆری له‌سه‌ر دروست بوو، هه‌ندێ ده‌ڵێن مه‌به‌ستی نه‌فسی خۆیه‌تی و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن مه‌به‌ستی (خالد محی ا‌لدین)ه كه دامه‌زرێنه‌ری (حزب التجمع)ه.
پاشان به‌رنامه‌ی (عیلم و ئیمان)ی ده‌ركرد كه خۆلاصه‌ی ئه‌زموونی گه‌ڕان و بیروبۆچوونی خۆیه‌تی، كه كارێكی ناوازه و شاكارێكی ئیمانییه ، جاری وا هه‌بووه زیاتر له‌سه‌د په‌ڕاوی ده‌خوێنده‌وه بۆ ئاماده‌كردنی یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی یه‌ك سه‌عاتی به‌رنامه‌كه‌ی، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه سه‌ردانی وڵاتانی وه‌ك ئینگلته‌ره و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دای ده‌كرد بۆ ده‌ستخستنی فیلمی وه‌پائقی تا له‌به‌رنامه‌كانیدا به‌كاریان بێنێ.
ئه‌مه له كاتێكدا ته‌له‌فزیۆنی میسری پاره‌یه‌كی زۆر كه‌می ئه‌دایه، به‌ڵام ئه‌م كاره كه بۆ خوا بوو به‌هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌ندێك و به‌هۆی كڕینی ئه‌ڵقه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنه‌كانی وڵاتانه‌وه كاره‌كه‌ی ئاسان بوو، زیاتر له چوارسه‌د ئه‌ڵقه‌ی تۆماركرد، پاشان وه‌ستێنرا.
ناوبراو بڕوای به‌كاری خێرخوازیی هه‌بوو، مزگه‌وتێكی دروست كرد وپاشان خه‌سته‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌شی دروست كرد كه خزمه‌تی هاوڵاتیان بكات، له ساڵی (1982)دا خه‌سته‌خانه‌كه‌ی كرده‌وه، هۆڵێكی تایبه‌تی گه‌وره‌ی هه‌بوو له قاتی سه‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه كه ته‌له‌سكۆبی تیا بوو تا به‌هۆیه‌وه سه‌رنجی ئاسمان بدات و له ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگار تێبگات.
دكتۆر مسته‌فا لای ئه‌مریكا و ئیسرائیل له لیستی ڕه‌شدا بوو، به‌تایبه‌ت كه په‌ڕاوی (إسرائیل بدایه و نهایه) و (إسرائیل النازیه)ی ده‌ركرد.

