سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عه‌بباسی کوڕی عبدالمطلب) ئاوگێڕی مه‌ککه .. (به‌شی ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (حه‌مزه) هه‌روه‌ك له میانه‌ی قسه‌وباسه‌كانماندا پێشتر له‌باره‌یه‌وه بینیمان چاره‌سه‌ری ده‌ستدرێژی قوڕه‌یشی كرد
به شمشێره ئاگرینه‌كه‌یشی سه‌ری ئه‌بوجه‌هلی شكاند..
به‌ڵام (عه‌باس)، به‌هۆی زیره‌كی و لێزانیه‌كه‌یه‌وه زۆر سوودی به ئیسلام گه‌یاند، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و شمشێرانه‌ی به‌رگریان له مافی ده‌كرد و له پاراستیدا سوودیان هه‌بوو..!!
(عه‌باس) موسڵمان بوونی خۆی رانه‌گه‌یاند تا ساڵی رزگاركردنی مه‌ككه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه زۆر له مێژوونووسان له ریزی ئه‌و كه‌سانه‌ی داده‌نێن كه موسڵمان بوونی دواكه‌وتووه.
به‌ڵام هه‌ندێ گێڕانه‌وه‌ی دیكه‌ی مێژوو هه‌یه كه وای ده‌خاته روو زوو موسڵمان بووبێـ به‌ڵام موسڵمان بوونه‌كه‌ی خۆی شاردبێته‌وه..
(ئه‌بورافع)ی خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێت:
{خزمه‌تكاری (عه‌باسی كوڕی عبدالمطلب) بووم، ئیسلام هاتبووه نێوان ئێمه‌ی ئال و به‌یته‌وه‌و، (عه‌باس) موسڵمان بوو، پاشان (ئوم فه‌ضل) موسڵمان بوو.. ئه‌مجا منیش موسڵمان بووم..
به‌ڵام (عه‌باس) موسڵمان بوونه‌كه‌ی خۆی ده‌شارده‌وه}..
ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی (ئه‌بورافع)ه كه له‌باره‌ی بارودۆخی (عه‌باس) و موسڵمان بوونیه‌وه ده‌دوێت به‌ر له غه‌زای به‌در..
كه‌وابوو (عه‌باس) موسڵمان بووه..
شوێن و جێگایشی له مه‌ككه پاش كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵانی نه‌خشه‌یه‌ك بوو مه‌به‌ستی خۆی به چاكترین شێوه به‌جێ هێنا..
قوڕه‌یشیه‌كانیش گومانه‌كانی خۆیان له نیه‌تی (عه‌باس) نه‌ده‌شارده‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رێگه‌یه‌كیان به‌دی نه‌ده‌كرد بۆ دژایه‌تیكردنی، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و له روخساری كاری‌دا به‌و جۆره بوو كه ئه‌وان له رێچكه و ئاین پێی رازین..
هه‌تا كه غه‌زای (به‌در) هاته پێشه‌وه، قوڕه‌یشیه‌كان به هه‌لێكیان زانی كه نهێنیه‌كانی (عه‌باس) و راستیه‌كانی پێ ده‌ربكه‌وێت..
(عه‌باس)یش له‌وه زیره‌كتر بوو كه بێ‌ئاگا بێت له‌لایه‌نه‌كانی ئه‌و فێڵا و ته‌ڵه‌كه خراپه‌ی كه قوڕه‌یشییه‌كان به‌هۆیه‌وه چاره‌سازی لایه‌نه شكست خواردووه‌كانی خۆی پێ ده‌كرد و، پلانه‌كانی پێ داده‌ڕشت..
خۆ گه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بێت له ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له هه‌واڵه‌كانی قوڕه‌یش و جوڵانیان، ئه‌وا قوڕه‌یشیش ده‌یبه‌نه نێو جه‌نگێكه‌وه كه بڕوای پێ نیه و نایه‌وێت.. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتنی كاتی زۆر ناخایه‌نێت و به‌سه‌ر قوڕه‌یشیه‌كاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته هۆی دۆڕان و تێكشكانیان..

