سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چاوپۆشیکردن له هه‌ڵه‌ى دۆست و برایان
نوسینى/ د. عائض القرنى
وه‌رگێرانى/ م. ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت(خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْ‌فِ وَأَعْڕ‌ضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ) الاعراف/١٩٩ واته: لێبورده‌یى بگره و فه‌رمان به چاکه بکه, و پشت هه‌ڵکه له نه‌فامه‌کان. نابێ تۆ ده‌ست هه‌ڵگرى له دۆست و براده‌رێک له پێناو ڕه‌وشتێکى خراپ, کاتێ سه‌رجه‌م ڕه‌وشته‌کانى ترت پێ په‌سه‌نده.
چونکه شته که‌مه‌کان به‌رانبه‌ر زۆره‌کانى سوپاسى لێ ده‌کرێ و چاوپۆشى له که‌مه‌کانى لێ ده‌کرێ, ته‌واوى و بێ که‌موکورتى بۆ که‌س نه‌هاتووه.
بۆیه (كيندى)ده‌ڵێ چۆن یه‌ک ڕه‌وشتت له براده‌ره‌که‌ت ده‌وێ له کاتێکدا هه‌موو مرۆڤێک خاوه‌ن چوار ڕه‌وشت و ته‌بیعه‌ته.
ته‌نانه‌ت تۆ زۆر جار به قسه‌ى خۆت ناکه‌ى ئه‌ى چۆن ده‌ته‌وێ به‌رانبه‌رت له هه‌موو شتێکدا به‌ڕه‌زاى بوونى تۆ بکات.
ئه‌بو(دةرداْ )ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر گله‌ییت هه‌بێ له براده‌ره‌که‌ت, به براده‌ریى بمێنه‌وه باشتره له‌وه‌ى که هه‌ر براده‌رت نه‌بێ کێیه برا و براده‌رێکى هه‌بێ بێ هه‌ڵه‌بێ؟!
هه‌ندێک له دانا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر داواى ئه‌وه بکه‌یت براده‌ره‌که‌ت هه‌ڵه‌ى نه‌بێ ئه‌وه خۆى هه‌ڵه‌یه.
یان ده‌ڵێن: ئێمه له خۆمان ڕ‌ازى نین ئه‌ى چۆن داوا بکه‌ین له بێجگه له خۆمان رازى بین. ڕه‌وانبێژان ده‌ڵێن: دۆستایه‌تى براده‌ره‌که‌ت واز لێ مه‌هێنه که ژیانت پێ باش بوو, ڕ‌ازى بووى نهێنیه‌کانى, چاکه‌کانت ناسین, هۆشت تاقى کرده‌وه, ته‌نها نه‌نگییه‌کى نا دیارى تێدایه که له ناو چاکه‌کانى شاراوه‌ته‌وه
یان تاوانێکى گچکه‌ى کردووه, چاکه‌کانى داواى لێخۆشبوونى بۆ ده‌که‌ن, چونکه با چاک بزانێت هه‌تا ماوى دۆست و براده‌رێکت به ده‌ست ناکه‌وێ که بێ هه‌ڵه بێ یان نه‌نگى بێت, تۆ خۆت په‌ند له خۆت وه‌رگره چۆن له خۆت ڕازیت خاوه‌ن ئه‌و نه‌نگى یانه‌یت که خۆت پێیان ده‌زانى, ده‌ى په‌ند له خۆت وه‌رگره, چۆن له خۆت ڕازیت له براده‌ره‌که‌شت ڕ‌ازى به, به‌م کاره‌ت دڵى خۆت ده‌ده‌یته‌وه, سۆزت پێ ده‌دات به‌رانبه‌ر براده‌ره‌کانت.
جه‌عفه‌رى کوڕى محمد به‌کوڕه‌که‌ى ده‌ڵێ: ئه‌ى کوڕى شیرینم, هه‌ر دۆست و براده‌رێکت سێ جار توڕه بوو لێت, باسى تۆى به‌باشى نه‌بێ به سه‌ر زاردا نه‌هات, ئه‌وه بکه هاوه‌ڵ و دۆستى خۆت, حه‌سنى کوڕى وه‌هب ده‌ڵێ: له مافه‌کانى خۆشه‌ویستى و دۆستایه‌تیه لێبوردنت له برایانت, چاوپۆشیش له که‌موکورتییه‌کانیان ئه‌گه‌ر هه‌بن, له ڕاڤه‌کردنى ئه‌م ئایه‌ته‌دا (فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِيلَ) الحجر/٨٥ واته: لێى رازى به به‌بێ توانج لێدان ئه‌مه ریوایه‌ت کراوه‌یه له عه‌لیه‌وه
یان قورئان ده‌فه‌رموێت: (وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ أَبَدًا)النور/٢١ واته: ئه‌گه‌ر به‌زه‌یى و چاکه‌ى خودا به سه‌رتانه‌وه نه‌بێ, هیچ کام له ئێوه له ئێوه خاوێن و بێگوناه نه‌ده‌بوون هه‌تا هه‌تایه.
یان خودا ده‌فه‌رموێت: (فَلَا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَىٰ) النجم/٣٢ واته ئێوه خۆتان هه‌ڵ مه‌کێشن و لافى چاکه‌یى و باشى لێ مه‌ده‌ن, خودا چاکتر له ئێوه ده‌زانێ کێ له خوداترسه.

