سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عه‌بباسی کوڕی عبدالمطلب) ئاوگێڕی مه‌ککه .. (به‌شی ٤)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ هه‌ردوو ده‌سته له غه‌زای به‌دردا به‌یه‌ك گه‌یشتن...شمشێره‌كانیان له به‌یه‌كداپژانێكی ترسناكدا
به یه‌كدا هاتن، كه چاره‌نووسی هه‌ر ده‌سته و، كۆمه‌ڵێكیان دیاری ده‌كات..
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) هاواری له هاوه‌ڵانی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو:
{پیاوانێكی نه‌وه‌ی (به‌نی هاشم) و، خه‌ڵكێكی دیكه‌ش به‌زۆر هێنراون، هیچ پێویستیان به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نیه. هه‌ركه‌س له‌ئێوه گه‌یشت به یه‌كێكیان با نه‌یكوژێت..
هه‌ركه‌س گه‌یشته (ئه‌بو بوخته‌ری كوڕی هیشامی كوڕی حارسی كوڕی ئه‌سه‌د) با نه‌یكوژێت..
هه‌ركه‌س گه‌یشت به (عه‌باسی كوڕی عبدالمطلب) با نه‌یكوژێت، چونكه ئه‌و به‌ناچاری هێنراوه}..
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌م فه‌رمانه‌یدا ته‌نها مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی (عه‌باس)ی مامی نه‌بوو به تایبه‌ت، چونكه ئه‌وه كات و ساتی جیاكردنه‌وه نه‌بوو..
(موحه‌ممه‌د)یش (صلی الله علیه وسلم) له‌و كه‌سانه نیه كه ببینێ سه‌ری هاوه‌ڵانی له جه‌نگێكی حه‌قدا لێده‌كرێته‌وه، بێت تكا بۆ مامه‌ی بكات له كاتێكدا كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه، گه‌ر بیزانیایه مامه‌ی له هاوه‌ڵپه‌رستانه..
به‌ڵێ...
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه قه‌ده‌غه‌كراوه لێی داوای لێخۆشبوو‌ن-ته‌نها داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ابوطالبی مامی بكات- له كاتێكدا كه (ابوطالب) ئه‌و هه‌موو پشتیوانی و هه‌وڵ و قوربانیه‌ی بۆ ئه‌و و ئیسلام هه‌بوو..
ئه‌وه‌ش شتێكی گونجاو و به‌جێ نیه، كه له غه‌زای به‌دردا بێت به‌و كه‌سانه‌ی كه باوك و باپیری هاوه‌ڵپه‌رستی خۆیان ده‌كوژن بڵێت: مامه‌م جیابكه‌نه‌وه‌و مه‌یكوژن..!!
به‌ڵام گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) راستی مامی ئاشنا بێت و، بزانێـت كه موسڵمان بوونی له سنگیدا شاردۆته‌وه، هه‌روه‌ك زۆركه‌سی دیكه‌ش ئه‌و خزمكه‌تگوزارییه نادیارانه‌یان ده‌زانی كه بۆ ئیسلام ئه‌نجامی دابوو.. هه‌روه‌ك له دواییدا ده‌زانرێ كه به ناچاری و بێزاری هێنراوه ئا له‌و كاته‌دا ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه كه‌سێك وابووبێت رزگاری بكات و، له كوشتنی خۆی بپارێزێت چه‌نده پێی بكرێت..
خۆ گه‌ر (ئه‌بوبوخته‌ری كوڕی حارس) نه‌زانراوه موسڵمانێتی شاردبێته‌وه‌و، به نهێنی وه‌ك (عه‌باس) سه‌ری نه‌خستووه..

