سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
شاخەكان و باران بارین...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا (27)} [المرسلات]، واتە: هەروەها لەسەر گۆی زەوی كێوی لوتكە بڵندمان دامەزراندووە و ئای سازگارمان پێشكەش كردوون بۆ خواردنەوە...
پەروەردگار ئاماژە بە بوونی پەیوەندی دەكات لەنێوان شاخی بەرز و دروستبوونی هەورەكان و دابارینی ئاوی شیرین لێیانەوە. ئەوەش بە باسكردنی شاخ هاوڕێ لەگەڵ ئەو ئاوەی لە هەورەكانەوە دادەبارێت.
زانستی نوێ دەڵێت: "گرنگترین فاكتەرە سروشتیەكانی ساردكردنەوەی هەوای كەش بریتییە لە با و شاخەكان. شاخە لوتكە بەرزەكان لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی (با)ی ئاسۆیی پەستان نزم، ناچاری دەكات بۆ سەرەوەی كەش بەرزبێتەوە، بەوەش هەڵمی ئاوەكەی كە تێیدا سارددەبێت و چڕدەبێتەوە بۆ دروستبوونی هەور، لوتكەی شاخە بەرزەكانیش هەورەكان سارددەكەنەوە و كاردەكەنە سەر چڕكردنەوەی و دابارینی باران لێیەوە.
لە ئایەتە پیرۆزەكەدا هەردوو باسی (شاخی دامەزراو) و (ئاوی سازگار) بەدواییەكدا هاتوون، وەك ئاماژەیەك بەوەی لەنێوانیاندا پەیوەندی هەیە... لوتكەی بەرزی چیاكان ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە دابارینی ئاوی سازگار بۆ مرۆڤ، كشتوكاڵ و ئاژەڵان، ئەوەش زانایانی جوگرافیای سروشتی و چاودێریی قەناعەتی تەواویان پێیەتی.
لە زانیارییە گشتییەكان ئەوەیە كە سەرچاوەی ڕووبارەكان لە شاخەكانەوەیە و ئاوی سازگار –واتە شیرین- سەرەتا بەڵگەی ئاوی بارانە، بەڵام ئەوەی لە ئایەتەكەدا بە نەناسراو (نكرە) هاتووە، مانای گشتیبوون دەگەیەنێت، ئەوەش هەموو ئاوی شیرینی زەوی دەگرێتەوە، جا ئای ڕووبار بێت یان بیر یاخود باران... لەڕاستیدا باران لە ئاوی ڕووبار و ئاوی شیرینی سەرچاوەكانەوە دروستبووە، ئاوی دەریا و زەریاكان بە بەردەوامی دەبنە هەڵم، پێبەپێی سوننەتی خودایی لە بەهەڵمبوونی ئاو لە بارودۆخە جیاوازەكانەوە، لە سوڕێكدا كە ژیانی سەر زەوی لەسەر دەوەستێت بێئەوەی كەمێكیش لەئاوی شیرین لەناوبچێت.
وەسفی شاخەكان بە لوتكەبەرز (شامخات) لە ئایەتەكاندا ڕاستییەكی تر و دیاردەیەكی سەرنجڕاكێش دەردەخات، ئەویش دیاردەی بەفری هەمیشەییە بە لوتكەی هەموو شاخەكانەوە، كە پلەی گەرمی لە لوتكەكاندا هەمیشە لەژێر سفرەوە دەبێت (ئەگەر بەرزییەكەی لەسەروو ڕادەیەكی دیاریكراوەوە بێت) ئەوەش بەندە لەسەر شوێنەكەی لەسەر هێڵی یەكسانی، زۆرترین بەرزی دەستپێكردنی ناوچەی بەفر، یاخود (هێڵی بەفری هەمیشەیی) وەك ناسراوە.
جێی ئاماژەپێدانە كە خودی شاخەكان خۆیان بەهۆی ئەمباركردنی ئاوی بەفر و بارانەوە دەبنە سەرچاوە بۆ ئاوی ژێر زەوی و كانیاوەكان.

