سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گرنگتـرین وانەی ئەم چیرۆكـە...چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگهى تهفسير///- بێگومان ئەم گوندە، یان (شارۆچكەیە)، یان ئەم شارە، نموونەیەكە بۆ هەر گوندو شارو شارۆچكەیەكی دی لە ڕووی هەڵویستی خەڵكەكەیەوە لە بەرامبەر فەرمانەكانی خوادا، چونكە لەمەدا خەڵكەكە بۆ چەند
كۆمەڵێك دابەش ببوون، كۆمەڵێكیان فەرمانەكانیان دەشكاندو لێیان لادەدا، كۆمەڵێكی تریان بەرهەڵستی ئەم فەرمانشكێنانەیان دەكرد، كۆمەڵێكی تریش بێدەنگو بێهەڵوێست بوون لە بەرامبەر سەرپێچیكارانو نكووڵییان لە فەرمان شكاندنەكەیان نەدەكردو ئامۆژگاری یەكیشیان نەدەكردن.
2- بێگومان خودا خەڵكی هەڵدەسەنگێنێتو بە ئەركەكانی تاقییان دەكاتەوە، لەنێو خەڵكیشدا كەسانی وا هەیە، كە جیهادو كۆشش لەگەڵا دەروونی خۆیان دەكەنو پابەندی ئەركو فەرمانەكان دەبنو سەركەوتوو دەبن لە تاقیكردنەوەكەدا، هەروەها كەسانی واش هەن، كە دوای هەواو ئارەزووی خۆیان دەكەونو لە سنووری فەرمانەكان لادەدەنو، لە تاقیكردنەوەكەدا دەكەون.
3- جیاوازیەكی گەورە هەیە لەنێوان (ئاكاری ئەو جوولەكانەی، كە بە فەرمانە خودایییەكانەوە پابەند نەبوون)و، (ئاكاری ئەو هاوەڵانەی پێغەمبەرو هەموو ئەو موسڵمانانەی، كە جیهادی نەفسی خۆیان كردووەو بەسەر ئارەزووەكانیاندا زاڵا بوون).
4- ئەو ماسیو نەهەنگانەی لە ڕۆژی قەدەغەكراوی ڕاوكردندا بەرەو هەڵنانو فریودانی دانیشتوانی شارەكە دەچوون، چەند سەربازێكی خودا بوونو، خودا فەرمانی پێكردبوون، كە ڕۆژانی شەممە لێیان نزیك ببنەوەو لە ڕۆژانی تردا لێیان دووركەونەوە. جا ماسیو نەهەنگەكان پابەندی فەرمانی خوداو بەجێگەیەنەری بوون، هەر خوداش سەربازانی خۆی دەناسێت
5- دابەشبونی دانیشتوانی شارەكە بۆ سێ نەتەوەی (دەستدرێژكار)و (بانگەوازكار)و (بێ دەنگان) بەڵگەیە لەسەر چەمكی ڕاستەقینەی نەتەوە لە قوڕئاندا، ئەمەش بەو پێودانگەی، كە یەك ئایینو، یەك جۆرە پابەندییو، یەك سیستەم كۆیان دەكاتەوە.
6- كەسانی چاكەخواز، كە بەرهەڵستیی خراپەو تاوانی خەڵكی دەكەن، ئەوا بەو هەڵویستەیان ئەركێكی شەرعی بەجێ دێنن، كە خودا پێویستی كردووە لەسەریان نەك دەست بخەنە كاروباری تایبەتیی خەڵكەوە، یان دستدرێژی بكەنەسەر سەربەستیو خواستەكانیان.
7- ئەگەر سەربەستییە شەخصییەكانو میزاجو نەریتەكانی تاكەكەس، پێچەوانەی بەرژەوەندیی كۆمەڵا بوون، ئەوا هیچ بەهاو ئەرزشێك بۆ ئەوجۆرە سەربەستیو میزاجانە نامێنێت، چونكە سەربەستیی تاكەكەس لەوێدا تەواو دەبێت، كە بەرژەوەندیی كۆمەڵی لێوە سەرهەڵدەدات، ئیدی هیچ تاكێك بۆی نیە كارێكی وابكات، كە زیان بە كۆمەڵا بگەیەنێتو تووشی سزایان بكات.
8- ئەنجامدانی خراپەو شكاندنی فەرمانی قەدەغەكراو، هەڕەشەیەكی نەگبەتییەو، مایەی خەشـمی خوداو، هۆكاری پێشخستنی سزاو تووڕەیییەتی.
9- بانگەوازكاران لەكاری بانگەوازو پەندو ئامۆژگاریدا، بە دوو پاڵنەری بنەڕەتی پێ هەڵدەگرن:-
پاڵنەری یەكەم: بەڵگەو پاساو بۆخۆ هێنانەوە لەبەردەم خواداو لەڕێی بەجێگەیاندنی ئەركەكانیانەوە.
دووەمیشیان: پاڵنەری ئارەزوو كردنە لە ئامۆژگاریی كەسانی دی، بەڵكو لەخوا بترسنو پاشگەزبنەوە.
10- بێگومان پێدەچێت بانگكراوانو ئامۆژگاری كراوان، پەندو ئامۆژگاریی وەرگرنو یاساكانی خودایان بەبیربێتەوەو لەخودا بترسن، ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر بانگەوازكارو ئامۆژگاران، ڕێگەیەكی قوڕئانی لە ئامۆژگاریو پەندو بەیادهێنانەوەیاندا بگرنەبەر.
11- مرۆڤی بانگەوازكار ئەركی بانگەوازو ئامۆژگاریی لێخوازراوەو، ئەگەر ئەو ئەركە جێبەجێ نەكات، ئەواخۆی دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەو سزای خودا. بەڵام لێپرسراو نییە لەوەی، ئەگەر دوای (بەجێگەیاندنی ئەركی بانگەوازەكەی) خەڵكی چاك نەبنو هیدایەت نەدرێنو بەدەم بانگەوازەوە نەچنو كاری پێنەكەن، چونكە ئەمە بەدەست خودایەو، هەر خودا خۆی هیدایەتی خەڵكی دەدات.
12- بێگومان وتەو قسەكردن بۆ خەڵكی، گوڕوتینو بەهاو كاریگەریی خۆی هەیەو، ناشێت خۆمان لێ بگرینەوە، یاخود پشتگوێی بخەین، چونكە هەموو بانگەوازێك هەر لەسەر وتەو ئاخاوتن بنیات نراوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە، كە وشەكان لەدڵەوە دەرچن، تا بگەنە دڵان.
14- لە نەتەوەدا چەند كەسێك هەن، كە تەنها بێدەنگیو نكوڵیكردن بە دڵا بە باش دەزاننو گۆشەگیریو ئەو ڕەوتە نالەبارەی هەڵاتن (لە مەیدانی ئامۆژگاریو بانگەوازو بەیادخستنەوە) بەچاكتر دەبینن.
15- بێدەنگو بێهەڵوێستەكان تەنها بەوەشەوە ناوەستن، كە خۆیان لەئاست خراپەو تاوانی تاوانكاراندا قڕو قەپ و بێدەنگی لێ بكەن، بەڵكو خراپەیەكی تر دەخەنە پاڵا ئەم نالەبارییەیان، ئەوەیە گلەییو گازاندەی توند ئاڕاستەی باوەڕدارە چاكەخوازەكان دەكەن لەسەركاری بانگەوازو ڕوونكردنەوەی ئامۆژگاری بۆ خەڵكی.
16- لەكاتی پەرەسەندنی خراپەو سەرپێچی لەنێو خەڵكیدا، پێویستە لەسەر بانگەوازكارانی، هەر بەردەوام بن لەسەر ئامۆژگاریو بەیادخستنەوە، تاكو خەڵكی ڕاستییە شەرعیییەكانیان لەبیر نەچێتەوەو، كە شێكی وا دانەیەت، كە حەڵاڵی تیادا بكرێتە حەرامو حەرامیشی تێدا بكرێتە حەڵاڵا .
17- بەڕاستی لەبیرچوونەوەی حوكمە شەرعییەكان كارەساتێكی گەورەیەو، لەكاری سەرپێچی لێكردنیان ترسناكترە، هەر ئەم لەبیرچوونەوە بەشەكە سەرەتای هاتنی سزای خودایە.
18- لەكاتی هاتنی سزای خوادا، هیچ ڕێگایەكی ڕزگاربوون بۆ هیچ كەسێك نییە تەنها بۆ ئەوانە نەبێت، كە ئەركی خۆیان لە بانگەوازكردنی خەڵكیدا ئەنجامداوە، هەر ئەمەش خۆی كەشتیی ڕزگارییە، سوننەتو دەستوری خوداش هەروایە، كە پاداشتی مرۆڤی چاكەكار لەسەر چاكەكانی دەدرێتەوە.
19- سەرپێچی لە فەرمان، كارەسات بەرهەم دێنێت، تاوانكردنیش هەڕەشەی سزادانو هۆكاری پێشترخستنی وێرانیو تیاچوونە.
20- ناشیرین كردنی ڕوخسارو لەشو لاری یاخییەكان لە دانیشتوانی شارەكە، وەك ئەوەی كرابن بە چەند مەیمونێكی ڕیسواو سەرشۆڕكەر، ئەوەش بەشێوەیەكی واقیعیو ڕاستەقینە بووەو، دوای ئەوە قڕیان تێكەوتووەو كەسیان لێ نەژیاوەو زاووزێشیان نەكردووە، ئەمەش نیشانەیەكی ڕۆشنە، كە خودا دەیخاتە بەرچاوی سەرپێچی كارو یاخییەكان، تاكو پەندی لێ وەرگرن.
21- پێویستیو فەرزبوونی وابەستەیی، تەنها بەڕواڵەتی دەقی قورئانییەوە، سەرپێچی لێ نەكردنییانو نەشێواندنی، واتە چۆن باسی ناشیرینكردنی ڕوخساری تاوانبارەكان هاتووە، دەبێت وەك خۆی بەپێی دەقە قورئانییەكە باسی بكرێتو پەنا ببرێتەبەر سەرچاوەیەكی دی.
22- مرۆڤایەتیی مرۆڤـ، تەنها بەگوێڕایەڵی كردنی فەرمانی خودا دەچەسپێتو دێتەدی، هەرئەمەش بنچینەی ڕێزلێنانی لای خودایەتی، خۆ ئەگەر مرۆڤـ یاخی بێتو لە ستەمدا ڕۆبچێتو كافرو بێباوەڕ بێت، ئەوا بێگومان لە پلەو ڕێزی خۆی دابەزیوەو، دەستی لە مرۆڤایەتی خۆی هەڵگرتووەو كەوتۆتە سەر ئاقارێكی بێزراوی ئاژەڵیانەوە.
23- بێدەنگبوانو بێهەڵوێستان هەر شایستەی پشتگوێ خستنو فەرامۆش كردنو لەبیربردنەوەن، چونكە بێخەمو بێباكن لەسەر دینی خوداو لەسەر ئاكاری خەڵكی.

