سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چـیرۆكی (طالووت)بهشى يهكهم...چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالخالد الخالدى //نووسينگهى تهفسير///ئەم ئایەتانەی قوڕئان ئاماژە بۆ چیـرۆكێك دەكەن، كە بەسەر (بنو اسرائیل) داهاتووەو لە ماوەیەكدا بەسەریان داهاتووە، كە لە خاكی پیرۆزدا لەبەردەم دوژمنانیان چەوساوەو بێدەسەڵات بوون،
سندوقی تەورات [واتە: ئەو (تابووت)ە] بوو، كە دڵنیاییو متمانەی لەخوداوە تێدابوو بۆیان، هەروەها ئەو شتانە بوو، كە لە نەوەكانی (موسا)و (هارون)ەوە بۆیان بەجێمابوو وەك چەند پارچە كەلوپەلێكو یاساكانی تەورات.
هەروەها ئەو گەلە هەستیان بە سەرشۆڕیو تاڵیی بەزینو لاوازیی دەكرد، هەستەكەش لەلای هەموویان وەك یەك دروست ببووو، تێكڕا خەڵكی عەوامو پیاوماقووڵاو هەموو چینو توێژەكانی گرتبووەوە، بۆیە خواستیان هاتە سەر ئەوەی كە ئەو واقیعە لاوازەیان بسڕنەوەو سەرشۆڕییان بۆ سەربەرزیی بگۆڕنو، بەزینیشیان بۆ سەركەوتن. زانیبووشیان، كە تاكە ڕێگەی ئەو گۆڕانگارییە تەنها جیهادو جەنگو كوشتارە.
بۆ ئەم مەبەستەش پیاوماقووڵاو حاكمەكایان پەنایان بردەبەر پێغەمبەرەكەیانو داوای بەهاناوەهاتنیان لێكردو، داواشیان لێكرد پادشایەكیان بۆ هەڵبژێرێت، كە كاروباریان لەئەستۆ بگرێتو بەرەو سەربەرزیو سەركەوتنیان بباتو، لەپێناوی خوداشدا جەنگو كوشتاری دوژمنانیان بكات، وا دیارە ئەو پێغەمبەرەشیان شانازی نەریتی شلو شێواوو خواستی خاوو خلیچكیان بووو، دەیزانی كاتێك فەرمانی جەنگییان پێدەدرێت خۆیانی لـێ كەڕ دەكەنو پاڵی لێ دەدەنەوەو ناجەنگن. بۆیە پێی گوتن:(ئەی ئەگەر جەنگتان لەسەر نووسراو لە زەمانی جەنگ نزیك خرانەوە ئایا پەشیمان نابنەوەو جەنگ دەگێڕن؟) بەمانای: (ئایا كاتێك داوای جەنگو كوشتارمان لێكردن ئامادەن جەنگ بكەن یاخود لێی دوا دەكەون؟ بێگومان من دەزانم كە ئێوە خۆتانی لێ دوادەخەن).
ئەوانیش دڵنیایان كردەوە بەوەی، كە دەجەنگنو خۆیان دواناخەن، تاكە هۆیەكیش، كە ڕێگرە لەبەردەم جەنگینیاندا لەئارادانەبوونی پادشایەكە بۆیان، كە سەركردایەتییان بكات، جا ئەگەر ئەو پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم پادشاكەیان بۆ دابنێت، ئەوانیش پەلە دەكەن لە جەنگ لەژێر سایەیدا، هەروەها بۆیان ڕوونكردەوە، كە ئەو هاندەرە گەورەیەی پاڵیان پێوە دەنێت بۆ جەنگ ئەو دۆخی بێدەسەڵاتیو لاوازییەیانە، كە تێیدا دەژینو، دەرپەڕیاندنیانە لەخاكی خۆیان، كە (دوژمن لێی داگیركردوون)و بەزینەكەشیانە لەبەردەم دوژمنانیاندان، ئیدی گوایە زۆر سوورن لەسەر بەزاندنی دوژمنانو ڕزگاركردنی خاكەكەیانو، كە ئەم هاندەرانەش هەبێت بۆچی ناجەنگن؟.
كاتێك پێغەمبەرەكەیان ئەو وتەیەی لێ بیستنو، دیتی چەندە بەجۆشو ئامادەی جەنگن، داوای لەخودا كرد پادشاكەیان بۆ دیاری بكات.. خوداش سرووشی پێدا ئەوا (طالوت) ئەو پادشایەیان دەبێت، كە بەرەو سەركەوتنو سەربەرزیو ڕزگارییان دەبات. كاتێك ئەو گەلە وەڵامی پادشاكەیان پێ گەیشت ڕاچڵەكینو پییان ناخۆش بوو، چونكە بەڕای خۆیان لەو بڕوایە دابوون، كە پادشاكە لە بنەماڵەی پادشاییو لە خانەوادەی پادشایان بێت، (طالوت)یش لەو ماڵە دابووو، پاشان كابرایەكی هەژار بووو خاوەنی ماڵاو دارایی پێویست نەبوو، كە شایستەی پادشایەتی بكات، بۆیە ناڕەزاییان لەلای پێغەمبەرەكەیان دەربڕیو گوتیان: (چۆن دەبێتە پادشا لەسەرمان لەكاتێكدا خۆمان لەو شایستەترینو، ئەو خاوەنی ماڵاو سامانی زۆریش نیە.)
پێغەمبەرەكەی (بنو اسرائیل) سەرسام بوو لە هەڵوێستی ئەو گەلەی پێشتر، كە ڕازی دەبوون بە هەر پادشایەكو، كەچی كاتێك خودا (طالوت)ی بە پادشا بۆ هەڵبژاردوون، ناڕازین..
ئینجا ئەو پێغەمبەرە هەموو ئەو سیفەتانەی بۆ گەلەكەی باس كرد، كە لە پادشاكەدا هەیەو شایستەی دەسەڵاتی دەبێت، هەروەها ڕایگەیاند، كە ئەو گونجاوترین كەسە بۆ پادشایی بەپێی پێوەری ئیماندارێتی، كە خودا هەڵیسەنگاندووە پێی، سیفەتەكانیش ئەمانە بوون، واتە: (بێگومان خودا ئەم پادشایەی لەنێو هەمووتاندا هەڵبژاردووەو پەسەندی كردووەو، زانستو زانیارییەكی زۆرو پتری لە زانیاریی خەڵكی زەمانی خۆی پێ بەخشیوەو، لاشەیەكی بەهێزو گەورەشی پێداوە، خوداش كاری پادشایی دەبەخشێت بەهەر كەسێك، كە شایانی بێتو بەخواستی خودا بێت، خوداش فەزڵی زۆرەو زانایە).
بێگومان خودا داناو شارەزایە، كە ئەو پادشایەی لەنێو ئەواندا هەڵبژاردووەو زانستێكی فرەی پێداوەو جەستەیەكی تۆكمەو بەگوڕی پێ داوە، تاكو ئەركەكانی پادشاییو بارە گرانەكانی سەركردایەتی لەسەر شان دانێت، ئیدی بۆچی بەرهەڵستیی لەسەر دەكەن؟ بێگومان خودا بەخواستی خۆی پادشایی بەهەر كەسێك دەدات لەوانەی شایستەی كارەكەن، هەروەها بەخششی خۆی دەدات بەوەی شایانیەتیو دەیناسێت، جا مادام خودا خۆی كاری پادشایەتیی بە (طالوت)داوە، كەوابوو ئەم كابرایە پادشایەكی شایستەیە بۆ ئەو كارە. هەروەها پێغەمبەرەكەیان ویستی هیچ ناڕەزاییو بەرهەڵستییەكیان لەسەر پادشایەتیی (طالوت) لەدڵاو بیرو هۆشیاندا نەهێلێتو ئەو بەڵگەو نیشانەیەی خودا بۆی داناوە پیشانیان دەداتو هاتنی بەڵگەكان دەلالەتە لەسەر ئەوەی، كە خودا خۆی (طالوت)ی بەپادشا بۆ هەڵبژاردوون، ئینجا پێی گوتن: (نیشانەی هەرە دیاری پادشایییەكەی ئەوەیە، كە سندوقی (تابووت)ە لێ زەوتكراوەكەیان بۆ دەهێنێتەوەو لە هاتنەوەی سندوقەكەشدا ئارامیو متمانەتان لەخوداوە بۆ دێتو ئەو كەلوپەلو كەلەپوورەی لە نەوەی (موسا)و نەوەی (هارون)ەوە بەجێماوە بۆ ئێوە دەبێت، سندووقەكەش فریشتەكان بۆتانی دێننو ئەمەش نیشانەیەكی ڕوونی ترە بۆ ئێوە ئەگەر باوەڕ بەخوداو بەڵێنی خوداو سەركەوتن دێنن.. مەلائیكەتەكان سندووقەكەتان (كە پێشتر هی خۆتان بوو) بۆ دێننەوە بەبێ ئەوەی جەنگو كوشتاری لەسەر بكرێتو، كە دەبوایە دوای سەركەوتن بەسەر دوژمناندا دەستیان بكەوتایەوە، بەڵام ئەوا مەلائیكەتانی خودا ئەو سندووقەیان بۆ هەڵدەگرنو پێیان دەگەیەننەوە. دیارە مەلائیكەتەكان كاتێك ئەو سندووقەیان بۆ هەڵدەگرنو پێیان دەگەیەنن، بەڵگەیەكی ترە لەسەر ئەوەی، كە خودا قایل بووە بە دانانی (طالوت) بۆیانو، فریشتەكانیش بە (طالوت) قایلن بۆیان.
ئەم سندووقەش دڵنیاییو ئاسوودەیییەكی لە خودای پەروەردگاریانەوە تێدابوو بۆیان، لە ئایەتەكەدا وشەی (سكینە) هاتووە: وشەی (سكینە)ش واتە دڵنیاییو حەوانەوەو قایل بوونو یەقینو باوەڕی تەواو، هەروەها سندووقەكە چەند كەرەسەیەكی لەپاش بەجێماوی خانەوادەی (موسا)و خانەوادەی (هارون)یشیی تێدایەو، لەوانەیە ئەو پاشماوانە شتێكی ماددیی بنو لەهەردوو خانەوادەی (موسا)و (هارون)ی برایەوە بەمیرات بۆیان مابێتەوە.

