ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چـیرۆكی (طالووت)به‌شى دووه‌م...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

چـیرۆكی (طالووت)به‌شى دووه‌م...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان
نووسينى /د.صلاح عبدالخالد الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///ئەو نیشانەیەی، كە پێغەمبەرەكەیان بەڵێنی پێ‌دابوون، بەدیهات‌و فریشتەكان سندووقەكەیان بۆ هەڵگرتن‌و بۆیان هێنان.. ئینجا ئەوانیش (بەناچاریی) قایل بوون بەوەی (طالوت) پادشایان بێت.
 
(طالوت) كاری دەسەڵات‌و پادشایەتیی گرتەدەست‌و گەلەكەی سازو ئامادەكرد بۆ جەنگ‌و، دەزگاو كەرەسەی جەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانیان بۆ رێكخستن، كاتێك لەشار دەرچوون بۆ جەنگی چارەنووسسازو یەكلاییكەرەوە، پادشا بەوپەڕی ژیری‌و وریایی‌و زیرەكی‌و دانایییەوە هەڵسوكەوتی لەگەڵادا كردن‌و ئەو سیفەتانەی تێیدابون‌و، كە (پێشتر پێغەمبەرەكەیان وەسفی بۆ كردبوون) بەدیهات لەبەرچاویان‌و زانییان، كە خودا زانست‌و زانیارییەكی فرەو جەستەیەكی پتەوو لێهاتوانەی هەیە. ئەو دەیزانی، كە گەلەكەی لەسەرەتادا چەندە بەتەوژم‌و گەرم‌وگوڕن بۆ جەنگ‌و، دەیزانی كە ئەمەش هەڵچوونێكی توندو كاتییەو بێگومان لەماوەیەكی كەمدا دەنیشێتەوەو، دەیزانی كە بەڵێن‌و خۆزگە خواستن وەك ئەزموونی كرداری نییەو، دەیشیزانی كە زۆربەی حاڵەتەكانی هەڵچوون‌و جۆش‌و خرۆش لەكاتی تاقیكردنەوەی كرداریدا دەتوێنەوەو، خاوەنانی وەعدو بەڵێنە خۆزگە پێ‌ خواستراوەكان لەكاتی پەیڕەوكردنی واقیعیدا هەموو ئەو بەڵێنانە دەشكێنن، بۆیە (طالوت) تاقی كردنەوە، تا بزانێت لەسەر چ ئاكارو ڕەفتارێكن..
 
ئەوەبوو كاتێك لەو هەرێمەیان دەرچوون‌و نزیك بوونەوە لە خاكی دوژمن‌و، ناوچەو ماڵا‌و خانووبەرەی خۆیان بەجێ‌هێشت‌و لەبەرچاویان نەما، (طالوت) پێ‌ی گوتن: (خودا بە ڕووبارێك تاقیتان دەكاتەوەو كاتێك پێیدا تێپەڕین لێی نەخۆنەوە، جا هەر كەسێك سەرپێچی لەم فەرمانەم بكات‌و لێی بخواتەوە ئەوە لە سوپای مندا نیەو، دوام نەكەوێت، چونكە سەربازێكی ڕێك‌و پێك‌و گوێرایەڵا نیە. بەڵام هەر كەسێك لە ڕووبارەكە نەخواتەوەو پابەندیی فەرمانەكە بێت‌و گوێرایەڵا بێت ئەوە لە من‌و لە نەتەوەو سوپای باوەڕداری منە).
بەڵام لەهەمان كاتیشدا ئەو پێغەمبەرە وەك دیاردەیەك لە دانایی‌و شارەزایی خۆی، ڕێی ئەوەی پێ‌ دان، كە با هەر یەكەیان پڕ بەچنگی‌و بەیەك جار نەختێك ئاو لە ڕووبارەكە بخواتەوە، ئەمەش بە ئەندازەی ئەوەی دەمی پێ‌ تەڕ دەكات‌و تێنوێتییەكەی پێ‌ بشكێنێت.. (وەك گوتراویشە) ئەگەر تۆ دەتەوێت خەڵكی گوێڕایەڵیت بكەن ئەوا بەپێ‌ی توانا داواكارییان ئاڕاستە بكە.. ئەم داواكاری‌و فەرمانەی (طالوت)یش شیاو بووەو لەڕادەی توانایان دا بووە، كە هێندەی دەم تەڕكردن‌و نەهێشتنی فشاری تێنوێتیان، پڕ بەچنگیان‌و لەیەك جاردا ئەو بڕە ئاوە بخۆنەوە. بەڵام كاتێك گەیشتنە سەر ڕووبارەكە، سەرپێچییان لە (طالوت)كردو تێر ئاویان خواردەوەو بێ‌دڵیی خۆیان نەكرد، تەنها ژمارەیەكی كەمیان نەبێت، كە پابەندیی فەرمان بوون‌و گوێڕایەڵیی فەرماندەكەیان كرد. 
(طالوت) هەموو ئەو كۆمەڵە یاخی‌و سەرپێچیكارەی بەجێ‌ هێشت‌و دەستبەرداریان بوو‌و، تەنها بەو چەند كەسە كەمە باوەڕدارو گوێڕایەڵەوە ڕێی جیهادەكەی گرتەبەر تا گەیشتە ناوچەی جەنگی، كە جەنگی یەكلاكەرەوە بوو. بەڵام سەربازەكانی سەیری سەربازەكانی دوژمنانیان كردو لە جەنگییان ترسان‌و لە ڕووبەڕووبوونەوەشیان سڵیان كردەوەو ترسنۆك بوون، دوژمنە بێ‌باوەڕەكانیشیان، كە (جالوت) سەركردایەتیی دەكردن، لەوان گەلێك زیاتر بوون، بۆیە زۆر كەس لەو كەمینەیەی، كە لەگەڵا (طالوت)دا مابوونەوە، پێیان گوت: (ئەی (طالوت) ئێمە ئەمڕۆ هیچ وزەیەكمان بەرامبەر (جالوت)و سەربازەكانی تیا نەماوەو هیچ هێزێكیشمان بۆ جەنگین لەدژیان نیە، لەبەر ئەوە لەدژیان ناجەنگین. لەوێشدا چەند كەسی ترسنۆك بەجێیان هێشت‌و لە شەڕەكە دەترسان‌و پادشا، واتە (طالوت) خۆی‌و كەمینەیەكی زۆر كەم لە سوپاكەی لەگەڵیدا مانەوە، ئەوانیش ئەو كەسە ئیماندارانە بوون، كە دەیانزانی بەدیداری خودا دەگەنەوەو، كە خوازیاری ڕاستەقینە، بەهەشت‌و نیعمەتەكانی بوون. ئەو چەند پیاوە كەمە، كۆمەڵە ترساوەكەیان فێری چەند بنەمایەكی سەركەوتن‌و هۆیە بەتینكەرەكانی دەكردو پێیان گوتن: ئای لەمەوبەر چەند جار ڕێكەوتووە، كە بەیارمەتیی خودا كۆمەڵێكی كەم كۆمەڵێكی زۆریان بەزاندووەو، خوداش لەگەڵا ئارامگران دایە 
(طالوت) لەگەڵا ئەو چەند پیاوە كەمە باوەڕدارو خۆڕاگرانەدا چوونە مەیدانی جەنگەوەو داوای سەركەوتنیان لە خودا كردو، هانایان بۆ بردو لێی پاڕانەوەو گوتیان، واتە: (خودایە ئارامی‌و خۆڕاگرییەكمان بەسەردا بێنەو جێگیرمان، كە لەسەر ئەم جیهادەو، سەرمانخە بەسەر گەلی كافراندا).
خوداش بەڵێنی خۆی بۆ بەدی هێنان‌و سەركەوتن‌و باڵادەستیی پێ‌ بەخشین، مادام ئەوان ڕاستیان كرد لەگەڵا خوادا لەو بەڵێنەی كە، پێیان دابوو، ئیتر بە كۆمەك‌و یامەتیی خودا ئەو دوژمنانەیان بەزاند. یەكێك لەو پیاوە بەئارام‌و ئازایانەش (داود) بوو –سڵاوی خودای لێ بێت- كە لەو كاتەدا نە پێغەمبەر بوو‌و نە پادشا، بەڵكو دوای ئەوە بووە بە پێغەمبەرو بەپادشا (والله أعلم)، داود لەو جەنگەدا بەرەو ڕووی (جالوت) بۆتەوەو كوشتوویەتی، لەپاش ئەوە خودا پلەی پادشایەتی‌و دانایی‌و حكمەتیشی پێ‌ بەخشیوەو، بەخواستی خۆی چەندین زانستیشی فێركردووە.
(طالوت) بەو چەند كەسە كەمە ئیماندارەوە دەگەڕێتەوە بۆ مەملەكەتی خۆی دوای ئەوەی خاكەكە ڕزگار دەكات‌و سندووقەكەش دەسێنێتەوەو، دوژمنان دەبەزێنێت‌و دەسەڵاتی خاك‌و وڵات بۆ گەلەكەی دەگێڕێتەوە.. هەروەها دوای ئەوەی پەردە لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی (بنو اسرائیل) هەڵدەداتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ مەملەكەتەكەی.. پاشان گەلێك شتی شاراوەی لەسەر ژیان‌و خوو نەریتیان بۆ ئێمە دەرخستووە.. گەڕاوەتەوە بۆ مەملەكەتەكەی دوای ئەوەی ڕاستیی خواستەكانی جەماوەری زانیوەو، دوای ئەوەی لە چۆنیەتی سەودا لەگەڵا كردنیان شارەزا بووەو، دوای ئەوەی موجاهیدانی ئازاو بەئارامیشی لەنێویاندا ناسیوەو، كە هەمیشە ئەم جۆرە موجاهیدانە لەنێو جەماوەرو كۆمەڵادا ژمارەیان كەمەو بەڵام سەركەوتوو‌و سەرفرازن.
لەدوای (طالوت)، (داود) حوكمی (بنو اسرائیل)ی وەك پێغەمبەرێك‌و پادشایەك‌و جێنشینێكی (طالوت) كردووە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز