سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عه‌بباسی کوڕی عبدالمطلب) ئاوگێڕی مه‌ککه .. (به‌شی ٧)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (عه‌باس) به زرنگی خۆی و ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا تێده‌گات كه شه‌ڕ هه‌رده‌بێت و له پێشدا له‌نێوان ئیسلام و
هاوه‌ڵپه‌رستاندا، قوڕه‌یشیش ده‌ست له ئاین و سه‌روه‌ری و مكوڕی خۆی هه‌ڵناگرێت و سازش ناكات..
ئیسلامیش كه ره‌وایه ده‌ست له مافه ره‌واكانی خۆی هه‌ڵناگرێت بۆ ناڕه‌وا..
جا ئایا ئه‌نصاریه‌كان-خه‌ڵكی مه‌دینه- خۆڕاگرن له شه‌ڕدا كاتێ به‌رپا ده‌بێت..؟؟
یان ئه‌وان-له‌رووی هونه‌رییه‌وه- هاوشانی قوڕه‌یشن و، هونه‌ری هه‌ڵمه‌تبردن و كشانه‌وه و كوشتار ده‌زانن..؟؟
له‌پێناوی ئه‌وه‌دا، ئه‌و پرسیاره‌ی پێشووی كرد:
{شه‌ڕم بۆ باس بكه‌ن، كه چۆن به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌تان ده‌جه‌نگن}..؟؟
هه‌موو ئه‌و ئه‌نصاریانه‌ی كه گوێیان بۆ قسه‌كانی (عه‌باس) راگرتبوو وه‌ك كێ‌و خۆڕاگر بوون.. هه‌ركه (عه‌باس) له قسه‌كانی بوویه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و پرسیاره كاریگه‌ره پاڵپێوه‌نێره بوویه‌وه، ئه‌نصاریه‌كان ده‌ستیان كرد به قسه‌كردن..
سه‌ره‌تا (عبدالله ی كوڕی عه‌مری كوڕی حه‌رام) به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌ستی پێكرد:
{ئێمه-سوێند به‌خوا- پیاوی شه‌ڕین.. گۆشكراوین پێی و، به‌سه‌ریدا رۆیشتووین و، له باووباپیره‌گه‌وره‌كانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه...
تیری بۆ ده‌هاوێژین، تا نامێنێت..
پاشان به ڕم لێی ده‌ده‌ین، تا ده‌شكێت...
دواتر به شمشێر تێی به‌رده‌بین و، لێی ده‌ده‌ین هه‌تا خێراترین كه‌سی له ئێمه یان له دوژمن ده‌مرێت}..!!
(عه‌باس)یش به رووگه‌شیه‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
{كه‌واته ئێوه پیاوی جه‌نگن، ئایا زرێتان له‌لا هه‌یه}..؟؟
وتیان:
{به‌ڵێ.. زرێی گشتگیرمان هه‌یه.}..
پاشان گفتوگۆیه‌كی جوان و مه‌زن له‌نێوان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌نصاریه‌كاندا ئه‌نجام درا.. قسه و گفتوگۆیه‌ك كه-به‌پشتیوانی خوا- دواتر له لاپه‌ڕه‌كانی دیكه ده‌یخه‌ینه روو..

