ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چیـرۆكی (طالوت) لە دەقە ئیسـرائیلـییەكان دا.به‌شى يه‌كه‌م ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

چیـرۆكی (طالوت) لە دەقە ئیسـرائیلـییەكان دا.به‌شى يه‌كه‌م ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///چیرۆكی (طالوت) لای (بنو اسرائیل) زانراوو دیارەو بە شیكارێكی زۆرەوە لە كتێبی كۆنی (تەورات)و كتێبەكانی تریان دا باس كراوە.

كتێبەكانی (بنو اسرائیل) بەدرێژیی باسیان لە (بنو اسرائیل)‌و واقیعیان لەپێش هاتنی (گالوت)دا كردووە، هەروەها بەدرێژە باسی سەرهەڵدانی زەمانی (طالوت)یان كردووە كە چۆن كاروباری فەرمانڕەوایی گرتۆتە دەست و ڕووەو جەنگ‌و كوشتاری دوژمنان ڕۆشتووەو، باسی دەركەوتنی (داود)یشیان كردووە كە نێوان خۆی‌و (طالوت) لەدوای كوشتنی (جالوت) چۆن بووەو چۆن ژیاون.
لەم بارەیەوە چەندین لاپەڕەیان بەو دەقە درێژە پێ‌دراوە ئیسرائیلییانە پڕ كردۆتەوەو، حیكایەتخوانانی ئیسرائیلی بۆ موسڵمانانیان گێراوەتەوە، چەند كەسێكی چیرۆك گێڕەرەوەی موسڵمانانیش ئەو دەقە ئیسرائیلیانەیان پەسەند كردووەو لە هەندێك كتێبی داستان‌و مێژوو‌و چیرۆك‌و تەفسیرەكانیشدا دیارییان كردوون، تەنانەت چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆزیشیان بەو دەقە هەڵبەستراوە ئیسرائیلیانە تەفسیر كردووە.
ئێمەش لێرەدا ڕامان وایە كە دەقە ئیسرائیلییەكانی تایبەت بە چیرۆكی (طالوت) لەم باسەماندا نەهێنینەوە، تەنانەت گەر لە دەرووی هۆشیاركردنەوەشەوە بێت وەك چۆن لەچیرۆكەكانی پێشووی ئەم كتێبەدا ئاماژەمان بۆ كردن، چونكە دەقە ئیسرائیلییەكان لەسەر چیرۆكی (طالوت) هێجگار درێژو زۆرن‌و گەر باسیان بكەین چەندین لاپەڕەمان لێ دەگرن، بەڵام لەڕووی لێ ئاگاداربوون‌و لێ وریا كردنەوەی موسڵمانانیشەوە ئاماژەیەكی خێرا بۆ چەند بڕگەیەكیان دەكەین:-
(گوتوویانە گوایە (بنو اسرائیل) چوونەتە فەڵەستینەوەو بەسەركردایەتی كوڕە یاوەرو خزمەتگوزارەكەی (موسا) كە (یوشەعی كوڕی نوون)ە بەسەر دانیشتوانەكەیدا سەركەوتوون‌و ناچاری كردوون، كە لەكەناری باشووری فەلەستین (لە غەززەو عەسقەلان) نیشتەجێ‌ بن‌و، خۆشیان (بنو اسرائیل) لە باكوورو ناوەڕاستی وڵاتەكەدا بن. ئیدی بۆ ماوەی چوارسەدو شەست (460) ساڵا پادشایی‌و هێزو باڵادەستی بۆ (بنو اسرائیل) بووە، چونكە خواپەرست‌و عابید بوون. بەڵام دوای ئەوە (بنو اسرائیل) بێ‌ باوەڕ (كافر) بوونەتەوەو لە ستەمدا رۆچوون‌و سنووری یاساو خەرمانی خودایان بەزاندووە، خوداش دوژمنە فەلەستینییەكانیان بەسەردا زاڵا كردۆتەوەو، ئەو دوژمنە سەرسەختانەی پێشوویان بەزاندوویانن‌و كوڕانی پادشاكانیان بەدیل گرتوون‌و سندووقەكەشیان لێ سەندوونەوە). 
ئینجا لەدەقە ئیسرائیلییەكاندا گوتوویانە: ((بنو اسرائیل) كوڕێكیان لەدوای بەسەرهاتێكی سەیرو سەرسوڕهێنەر بەوەلەد بووە (لەدایك بووە) لێیان‌و، ناوی (سەمۆیل)یان (شەمۆیل)، یان (شەمعوون) بووەو كاهینێكی خۆیشیان هەبووە، كە ناوی (عیلی) بووەو كابرایەكی دوو ڕوو‌و درۆزن بووەو، خودا (شەمۆیل)ی كردۆتە پێغەمبەریان‌و، (عیلی)ی كاهینیش مردووە).
هەروەها گوتوویانە: (خەڵكی پیاو ماقووڵاو پایەداری (بنو اسرائیل) هاتوونە لای (شەمۆیل)ی پێغەمبەریان‌و داوایان لێ كردووە پادشایەكیان بۆ بنێرێت تاكو لەژێر سەركردایەتیی ئەو پادشایەدا لەپێناوی خودادا بجەنگن، ئەویش پەیمان‌و بەڵێنی تەواوی لەسەر گوێڕایەڵی كردنیان لێ وەرگرتوون، ئینجا تێڵا (عصا)یەك‌و شاخی ئاژەڵێكی كە (رونێكی پیرۆزكراو)ی تێدا بووە هەڵگرتووەو پێ‌ی گوتوون: (ئەو پادشایەی بۆتان هەڵدەبژێررێت درێژیی جەستەی بەقەد درێژیی ئەم تێڵایەیە)).
هەروەها لەو دەقە ئیسرائیلیانەدا گوتوویانە: (پیاوێك كە ناوی (شاوول) بووەو كە (لە قورئاندا بە (طالوت) ناوبراوە) بەلای پێغەمبەرەكەدا تێپەڕیوەو لەخەڵكی عەوامی گەلەكەی بووەو كاری چەرم‌و پێستە خۆشكردنی هەبووەو، كەرەكەی لێ ون بووەو بەدوایدا گەڕاوەو، ئیدی كە بەلای (شەمۆیل)دا ڕەت بووەو پێغەمبەرەكەش كاتێك چاوی بەم پیاوە كەوتووەو سەرنجی درێژی باڵای داوە زانیویەتی ئەمە ئەو پادشایەیە كە بۆیان دیاری كراوە، ئیدی بەگەلی (بنو اسرائیل)ی گوتووە: (ئەوا خودا (طالوت)ی وەك پادشایەك بۆ ناردوون). گەلەكەشی بەرهەڵستییان كردووە لەوەدا، چونكە گوایە لە كوڕەزاكانی (یەهووزا) نییە، (واتە لە نەوەی پادشاكان نییە)‌و هەروەها لە كوڕەزاكانی (لاوی)یش نییە (واتە لە نەوەی پێغەمبەرەكانیش نییە). نیشانەی پادشایییەكەیشی ئەوەبووە، كە (سندووقەكەیان بۆ دەهێنێتەوە).
پاشان لە دەقە ئیسرائیلییەكانیاندا گوتوویانە: (سندووقەكە لەگەڵا ئادەم لە بەهەشتەوە كەوتۆتە خوارەوەو پێغەمبەرانیش یەك لەدوای یەك بەمیرات گرتوویانەتەوە تا گەیشتۆتە پێغەمبەرانی (بنو اسرائیل)‌و (سەكینە)یان تیاداناوە. سەكینەش ئاژەڵێك بووە لە شێوەو بارستاییی پشیلەیەك داو لەكاتی جەنگدا بەڕووی دوژمنانیاندا قیژاندوێتی‌و هاواری كردووەو، بەمەش دوژمنان بەزیون. بەڵام كاتێك فەلەستینییەكان جوولەكەكانیان بەزاندووەو سندووقەكەیان بۆ وڵاتی خۆیان بردووە ئەوە بۆتە هۆی نەفرەت‌و ماڵوێرانی لەسەریان‌و بەهۆی ئەوەوە سزایان تووش بووە (واتە تووشی فەلەستینییەكان بووە)‌و لەهەر جێگەو ناوچەیەك دایاننابێت سزاو نەفرەت بەر ئەو ناوچەیەو دانیشتوانەكەی كەوتووە، ئیدی هەموویان رێكەوتوون لەسەر ئەوەی، كە سندووقەكە بۆ (بنو اسرائیل) بگێڕنەوە. بەڵام خستوویانەتە سەر عەرەبانەیەك‌و دوو (گا)شیان لە پێش عەرەبانەكەوە بەستۆتەوەو گاكان عەرەبانەكەیان بۆ لای (بنو اسرائیل) راكێشاوەو ئەوانیش هەر كە سندووقەكەیان بەدیی كردووە، ملكەچ بوون بۆ (گالوت)و گوێڕایەڵیی  كاروباری پادشایەتییان كردووە، ئینجا (طالوت) سوپاكەی سازداوەو بەرەو جەنگی (جالوت)، یان (جوولیات) وەك جوولەكەكان وای ناودەبەن ڕۆیشتووەو، بەلای رووباری ئەردەن (الشریعە)دا تێپەربوون‌و ژمارەیان چوار هەزار كەس بووەو، (طالوت) نەیهێشتووە لە ئاوی ڕووبارەكە بخۆنەوە تەنها هەریەكەو پڕ چەنگیان نەبێت، كەچی تەنها سێ‌ سەدو دە كەس، یان بیست، یان سی كەسێك نەبێت، كە پابەندو گوێڕایەڵی فەرمانەكەی بوون، دەنا هەموو ئەوانی تر لە ئاوەكەیان خواردۆتەوەو خۆیان لێ تێركردووە، ئەویش خۆی‌و ئەو چەند كەسە كەمە رووەو جەنگی (جالوت) چوون، لە سوپاكەشدا كوڕێكی بچووك‌و نەناسراویان لەگەڵادابووە كە (داود) بووە –سڵاوی لێ بێت-‌و كە قۆچەقانییەكی بەردهاوێژی پێ‌ بووەو بەردی پێ‌ گرتبێتە هەر كەسێك پێكاویەتی‌و لە هەر مرۆڤێك، یان لە هەر ئاژەلێكی گرتبێت كوشتوویەتی.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز