سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دوعا و نزا
نوسینى/ مودریک على
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
خۆراک و ئاوى ڕۆح چه‌ند خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌کى تایبه‌تن که له سه‌ر هه‌موو سفره و خوانێک و له‌نێو هه‌موو ماڵێکدا و لاى هه‌موو که‌سێک ده‌ست ناکه‌ون, ئه‌گه‌ر خۆراکى جه‌سته هێز و وزه بڕست بداته جه‌سته و چێژى بداتێ و بیحه‌وێنێته‌وه, ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه که خۆراکى ڕۆح زۆر زیاتر و زۆرتر ئاسوده‌یى و ئارامى و سوکنایى ده‌به‌خشێته دڵ و ده‌رون و شه‌که‌تى و ماندویه‌تى ڕۆحى و مه‌عنه‌وى ده‌رده‌کات.
زۆرن ئه‌و شتانه‌ى که سکونه‌ت و ئارامى ده‌به‌خشنه دڵ و ڕۆح و ئۆقره‌ى پێ ده‌به‌خشن,
یه‌کێک له‌و شتانه‌ى که زۆرترین ئاسوده‌یى و ئارامى ده‌به‌خشێته ڕۆح و دڵ وه ده‌روون: دوعا و نزا و ڕاز و نیاز کردنه له‌گه‌ڵ خوا, که دوعا و نزاش به‌شێکى زۆر گرنگى یادى خوایه, ئاشکرایه که یاد و زیکرى خواش خۆراکى ڕۆح و ئارامبه‌خشى دلآنه: (أَلَا بِذِكْڕ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) الرعد/٢٨
مانگى ڕه‌مه‌زان گرنگترین و ناسکترین و گونجاوترین کاته بۆ دوعا و نزا, چونکه ڕاهێنانێکى په‌روه‌رده‌یى و ده‌روونى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت, که به‌شێکى سه‌ره‌کى له فه‌لسه‌فه و مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان دوعا و نزا کردنه, ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره پاش ئایه‌تى: (شَهْرُ رَ‌مَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْ‌آنُ)ڕاسته‌وخۆ و یه‌کسه‌ر ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕ‌يبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْ‌شُدُونَ) البقره/ ١٨٥-١٨٦ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ریشمان- درودى خواى لێبێت- زۆره له باره‌ى کات و ساته‌کانى دوعا و نزاوه که له هه‌موو شوێنکاتێکدا ده‌کرێت و هیچ ڕێگرێک نیه و پێویستى به هیچ جۆره (وسيط) و پشت به‌ستن به که‌سیترنیه و خواى بیسه‌ر و به‌ئاگا سمیع و خبیر وه‌ک چۆن ده‌نگ و نزاى ده‌وڵه‌مه‌ند و زانا و سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌بیستێت, به‌هه‌مان شێوه‌ش نزا و ئاهونزوله‌ى هه‌ژار و سته‌ملێکراو و نه‌زان و که‌سێکى ساده ده‌بیستێت و دێت به‌هانایه‌وه.
له گرنگترین کات و ساته‌کانیش بۆ دوعا و نزا کردن کاتى به‌ربانگ و پارشێوان و به‌ره‌به‌یان و سه‌حه‌ر گاهان وساته‌کش و مات و بێده‌نگ و خه‌ڵوه‌ته‌کانى شه‌وه, ئه‌و ساتانه‌ى که هه‌موو خه‌ڵکى خه‌وتوون و ته‌نها دۆست و یارى حه‌قیقى- خواى میهره‌بان- به ئاگا و به‌خه‌به‌ره.
دوعا و نزا ئاماده‌یى ڕۆحى و ده‌روونى ده‌وێت, که ڕه‌مه‌زان و ڕۆژوو باشترین ساتى خوڵقاندنى ئه‌و حاڵه‌ته ڕۆحى و ده‌رونیه‌ن, ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووگرتن پالآوگه‌یه‌که بۆ نه‌فسه‌کان و په‌یژه‌یه‌که بۆ عروج پێکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ڕۆحه‌کان و چرایه‌که بۆ ڕوناهى به‌خشین به‌شه‌و و ڕۆژه تاریکه‌کانى نه‌فس و هه‌وا و ئاره‌زووه‌کان.
ئیدى لێره‌وه و له‌م سۆنگه‌یه‌وه و به‌هۆى ڕاز و نیاز و نه‌وازشه‌وه دڵ دێته کوڵ و زمان ده‌پژێ و کانى چاو ده‌ته‌قێ و ده‌سته له‌رزۆکه‌کانیش به ئه‌ده‌ب و شه‌رمه‌وه به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ئاسمان و له میهره‌جان و که‌رنه‌ڤاڵێکى نورانیدا ده‌که‌ونه ڕاز و نیازێکى عابیدانه‌ى عاشقانه‌ى عاریفانه له‌گه‌ڵ خوادا و چیدى قورسایى و سه‌نگینى جه‌سته نامێنێت و ڕۆح به‌رزده‌بێته‌وه و په‌رواز ده‌کات بۆ مه‌مله‌که‌تى پاکان و ئه‌گه‌ر خه‌ڵک و دونیا و ئاره‌زووکان داینه‌بچڕن له‌و گفتوگۆ و ڕاز و نیازکردنه له‌گه‌ڵ خواى میهره‌بان و یار و دۆستى حه‌قیقى و خۆشه‌ویستدا, ئه‌وا پێده‌چێت تاقیامه‌ت ئه‌و گفت‌و گۆ و حیواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
به حه‌رامى ده‌زانم که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى دیکه‌دا بکه‌ومه قسه‌کردن و کات به فیڕۆ بده‌م له قسه‌ى هیچ و پوچدا, به‌لآم ئه‌ى خوایه‌گیان که باسى ڕاز و نیاز و قسه کردن له‌گه‌ڵ زاتى پاکى تۆدا دێته پێشه‌وه حه‌زده‌که‌م درێژه به قسه و ڕاز و نیازه‌کانم بده‌م و له‌گه‌ڵتدا بدوێم و ده‌رده دڵت له‌گه‌ڵ بکه‌م.

