سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عه‌بباسی کوڕی عبدالمطلب) ئاوگێڕی مه‌ککه .. (به‌شی ٨)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئا ئه‌وه هه‌ڵوێستی (عه‌باس) بوو له په‌یمانی عه‌قه‌به‌دا..وه‌ك یه‌كه ئیدی، گه‌ر ئه‌و كاته به‌نهێنی موسڵمان بووبێت، یان هێشتا له بیركردنه‌وه‌دا بووبێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته
مه‌زنه‌ی شوێنی ئه‌و له‌نێو هێزه ئاوابوه‌كانی تاریكی و سپێده‌ی داهاتوو دیاری ده‌كات و، ره‌هه‌نده‌كانی مه‌ردایه‌تی و ریشه‌قوڵی ده‌رده‌خات..!!
* * *
ئه‌مجا رۆژی (حونه‌ین) دێت، گیانبه‌خشی ئه‌و هێمنه له‌سه‌رخۆیه لایه‌نی نه‌رم و نیانی دوپات بكاته‌وه‌و، له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ئه‌و جۆره پاڵه‌وانێتیه بخاته روو كه كات و شوێنی له كاتی پێویستدا پڕ ده‌كات و، هه‌ڵوێست به‌هۆیه‌وه به‌سام ده‌بێت له‌كاتێكدا كه جگه له‌و كاته پێویستانه‌دا، ئارامگرتووه له‌ژێر په‌راسوه‌كانیدا و شاردراوه‌ته‌وه له‌به‌رچاوان..!!
* * *
له‌ساڵی هه‌شته‌می كۆچی‌دا و، پاش ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره مه‌ككه‌ی رزگاركرد بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و ئاینه‌كه‌ی، لای هه‌ندێك له هۆزه بڵاوه‌كانی نێو دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا گران بوو كه ئاینی نوێ ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه به‌و خێراییه به‌ده‌ست بهێنێت..
جا هۆزه‌كانی (هه‌وازن و سه‌قیف و نه‌سر و جوشه‌م) و چه‌ند هۆزێكی كه كۆبوونه‌وه‌و ، بڕیاریان دا كه جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانان ئه‌نجام بده‌ن..
وشه‌ی (هۆزه‌كان) لێره‌دا نابێت له سروشتی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به درێژایی ژیانی ئه‌نجامی دا بمانخه‌ڵه‌تێنێت و، وا تێبگه‌ین كه ته‌نها چه‌ند پێكدادانێكی شاخاوی بچوكه، هیچ جه‌نگێك نیه وه‌ك شه‌ڕی ئه‌و هۆزانه له پێگه‌ی خۆیاندا توند و خوێناوی بێت..!!
تێگه‌یشتنیش له‌م راستیه مه‌زنده‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵه بێ وێنه‌یه‌مان ناداتێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانی ئه‌نجامیان داوه و به‌س، به‌ڵكو مه‌زنده‌یه‌كی راست و دروست و ته‌واومان له‌باره‌ی به‌های ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه كه ئیسلام و بڕواداران به ده‌ستیان هێنا و، تێڕوانینێكی روونی سه‌رخستنی خودا له‌م سه‌ركه‌وتن و سه‌رخستنه‌دا ده‌خاته روو بۆمان..

