سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چیـرۆكی (طالوت) لە دەقە ئیسـرائیلـییەكان دا.بهشى دووهم ..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگهى تهفسير ///لەنێو سوپای دوژمنانەوە (جالوت) دەركەوتووە، كە پیاوێكی قەوارە گەورەو زل زەبەللاح بووەو داوای زۆرانبازی (مبارزە)ی كردووەو سوپاكەی (طالوت)یش لێی ترساونو هیچ كەسێك بۆ زۆرانبازیی
بەرەو ڕووی نەوەستاوە. خوداش لەو كاتەدا سرووشی بە (شەمۆیل)ی پێغەمبەریان گەیاندووە، كە گوایە لە سوپاكەیاندا شوانێكی بچووكی مەڕو ماڵات هەیەو، ئەویش (داودی كوڕی ئییشا)یەو، ئەو كەسەشە كە (جالوت) دەكوژێتو، خودا پادشاییو جێنشینیی پێ دەبەخشێت.
دوای گەڕانێكی زۆرو چڕ شوانەكەیان دۆزییەوەو ئاخاوتنێك لەنێوان ئەو شوانەو (طالوت)دا كراوە، ئینجا بەڕێ كەوتووە بۆ زۆرانبازیی (جالوت)و لە ڕێگەیدا سێ بەردی بینیوەو بەردەكان داوایان لێ كردووە هەڵیانگرێتو لەگەڵیا دواون، چونكە (جالوت)یان پێ دەكوژێت. ئەویش لە قۆچەقانییەكەیدا هەڵیگرتوون.
كاتێك (جالوت) چاوی پێ كەوتووە بە بچووكی بینیوەو گێڕاویەتەوە، بەڵام (داود) سوور بووە لەسەر زۆرانبازیو گیانبازیی لەگەڵیداو هەرسێ بەردەكەشی لە قۆچەقانییەكەیدا داناوەو، ناوی خودای هێناوەو، هەر سێ بەردەكەش بوون بە یەك بەردو، بۆ (جالوت)ی هاویشتووە، بەردەكەش ئەو كڵاوە ئاسنینەی سەر سەریی شكاندووە، كە (ئەمڕۆ –خودە-ی پێ دەڵێن) و ئینجا چۆتە سەرییەوەو مێشكی پرژاندووەو لە پشتەوەی سەری دەرچووە لە پشت (جالوت)یشەوە سی (30) كەسی لێ كوشتوون، پاشان بەردەكە پارچە پارچە بووەو، هەر پارچەیەكیشی بەر سەربازێكی سوپاكەی (جالوت) كەوتووەو كوشتوویەتی.
ئیتر گوایە بەم ڕەنگە (طالوت)و سوپاكەی بەهۆی چاكەو هێزو توانای (داود)ەوە سەركەوتوون، تەنانەت گوایە بەهۆی قۆچەقانیو بەردەكەیەوە سەركەوتوون. بەم پێیەش پلەو پایەی (داود) لای (بەنو ئیسرائیل) گەورەبووەو خۆشیان ویستووەو پەیوەستی بوون، (طالوت)یش لەبەر ئەمە ڕقی لێهەڵگرتووەو، هەرچەندە بەهۆی ئەوەی (داود) جالوتی كوشتبوو ژنی بۆ هێنابوو.
(طالوت) دوای ئەوە چەند هەوڵێكی داوە بۆ كوشتنی (داود)، بەڵام لەگشت هەوڵەكاندا شكست بووە. بەڵام (داود) چەندین جار توانای بەسەر گالوت دا هەبووەو نەشیكوشتووە، ئیدی ململانێكەی نێوانیان بەردەوام لە توندو تیژی دابووە. بەڵام (داود) وای بەباش زانیوە، كە ڕابكات، بۆیە (طالوت)ی بەجێهێشتووەو لەسەر لووتكەی چیایەك لەگەڵا چەند خواپەرستێكدا دانیشتووەو خودایان پەرستووە، زانایانی (بەنو ئیسرائیل)یش گلەییان لە (طالوت) كردووە لەسەر ئەو هەڵوێستەی، كە بەرامبەر (طالوت) نواندوویەتی، كەچی (طالوت) هەر ستەمكار بووەو زیاتر پێی لەسەر زوڵمو زۆرداری داگرتووەو، تەنانەت هەر كەسێك گلەیییەكی لێ كردبێت، كوشتوویەتی، تا وای لێ هاتووە، كە هەزاران كەسی لێ كوشتوون.
پاشان (طالوت) تەوبەی كردووەو لەسەر ئەو كردارانەی پاشگەزبۆتەوەو زۆر گریاوەو، خەڵكیش بەزەیییان پیایدا هاتۆتەوە، ئەویش ویستوویەتی كەفارەتی رەفتارە نابەجێكانی بدات، بۆ ئەم مەبەستە رێنمایییان كردووە كە بچێت بۆ لای ئافرەتێك كە ناوی هەرە گەورەی خودای زانیوە. ئەویش چووە بۆ لایو، ئافرەتەكەش لەگەڵیدا چۆتە سەر گۆڕی (شەمۆیل)ی پێغەمبەرو لە خودا پاڕاوەتەوەو نزای لەلا كردووە، خوداش ئەو پێغەمبەرەی بۆ ئافرەتەكە زیندوو كردۆتەوەو، (شەمۆیل) لە گۆڕەكەی هاتۆتە دەرەوە (بەزیندوویی)و، (طالوت) پرسیاری لێ كردووە، كە داخۆ تەوبەكردنی بۆ ڕەوایە!! پێغەمبەرەكەش لە وەڵامدا پێی گوتووە: (بەو مەرجەی لەدژی دوژمنان بجەنگێتو، خۆتو هەر دە (10) كوڕەكەشت لەو جەنگەدا بكوژرێن)، (طالوت)یش جەنگو كوشتاری دوژمنانی كردووەو كوڕەكانیشی شان بەشانی جەنگیون، تا لەئاكامدا خۆیو ئەو دە كوڕەشی كوژراون. دوای ئەویش، (داود) حوكمی پادشایەتیی كردوونو، پێغەمبەرو پادشاش بووە. ماوەی نێوان كوشتنی (جالوت) بە دەستی (داود) تا ئەو ڕۆژەی كە (داود) بووە بە پادشا، حەوت (7) ساڵا بووە)( ).
ئەمە بوو پوختەی چیرۆكی (طالوت و جالوتو داود) كە لە دەقەكانی ئیسرائیلیاتدا بەو ڕەنگە هاتوون، كە لە هەندێك كتێبی مێژووو تەفسیری زانا موسڵمانەكانیشدا هاتوون.. ئێمە ئەو دەقانەمان لەسەر ئەم چیرۆكە بەكورتی هێنا تاكو خەڵكی موسڵمانانی لێ وریاو ئاگادار بكەینەوەو، ئاماژەش بۆ پشتگوێ خستنیانو وازلێهێنانو فەرامۆش كردنیان دەكەین.
بەڕاستی زانا موسڵمانە پێشینەكانمان، كە ئەو دەقە ئیسرائیلییانەیان لە كتێبەكانیاندا هێناوە، ماندووبوونو بڕێكی زۆریان لێ وەرگرتووەو دەیان لاپەڕەیان پێ ڕەش كردۆتەوە، كە بۆ نموونە هەر (گبری) پتر لە هەشتا (80) لاپەڕەی پێ ڕەش كردۆتەوە. دیارە خوێنەرانی خۆیشیان پێ ماندوو كردووە كاتێك ئەو دەقە ئیسرائیلیانەیان بۆ خستوونەتە ڕووو، كاتەكانیان پێ بەفیـڕۆداونو بەربەستیان لەبەردەم وردبوونەوەیان لە ئایەتەكانی چیرۆكەكەو سەرنج دانیان لە دەلالەتو پەندو وانەكانیاندا داناوە. ئێمەش تەنها بۆ وریاكردنەوەی خوێنەران بەكورتی ئاماژەمان بۆ ئەو دەقە ئیسرائلیانە كردو، ڕازیش نابین هیچ كەسێك لە ئێمەوە، یان لە كەسانی تری غەیری ئێمەوە) بیانگیڕێتەوە مەگەر لە هەندێك كاتو جێگەدا تەنها بۆ وریاكردنەوەو ئاگاداركردنی خەڵكی لێیان بۆیان باس بكات. دەنا ئەگەر وایان بۆ باس كات كە خۆی بەو دەقانە ڕازییەو پشتی پێ بەستوون، یان وایان بگێڕێتەوە، كە خۆی لە ناڕاستییەكانی بێدەنگ بكاتو هیچ تیشكو بیروڕایەكی خۆی لەسەر نەبێت، ئەوە ئێمە وای دەبینین، كە سەرپێچیی لە مەنهەجی ڕاست كردووەو، بەو هۆیەشەوە خۆی دەخاتە بەر لێپرسینەوەو بەرپرسیارێتی لەبەردەم خوادا.

