سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتى النور (٩)..واتاى ئايهت
نووسينى /م.عادل كريم/ئا:نهجات رواندزى ///١ -سورەتى النور لە دواى سورەتى المؤمنون دانراوە لە قورئانى پيرۆز ئەوەش بێ حكمەت نيە چونكە ئەم داواكارى و ياسا و ڕێسايانەى لەم سورەتە هاتووە بە هەموو كەس جێ بەجێ ناكرێ بەڵكو بە مرۆڤى باوەڕدار و
مؤمن دەكرێ .
٢- بۆيە خواى گەورە لەم سورەتە قسە لەگەڵ ئەوان دەكات ( يا أيها الذين آمنوا) يان( قل للمؤمنين يغضوا من ابصارهم ويحفظوا فروجهم) ( قل للمؤمنات يغضضن من أبصارهن ويحفظن فروجهن).
٣- لەم دوو ئایەتەى سەرەوە واتا(٣٠-٣١) باسى چاو داپۆشين دەكات لە نەزەركردنى حەرام و پەيوەستى كردووە بە پاراستنى دامێن چونكە هەر نەزەركردنى حەرامە مرۆڤ بەرەو زينا و داوێن پيسى دەبات.
٤- خواى گەورە بەيەك شێواز داوا لە پياوان و ئافرەتان دەكات چاو و دامێنى خۆيان بپارێزن كەچى لەناو كۆمەڵگادا هەر لە ڕوو پياوان دەكەن چاوتان بپارێزن و ئافرەتان هيچ لۆمەيان ناكرێ لەم بوارە ئەوەش هەڵەيەكە پێويستە چاك بكرێتەوە!!
٥- لە ئايەتى (٣٠) كە باسی پياوان دەكات تەنها چاوتان و دامێنتان بپارێزن، بەڵام لە ئايەتى (٣١) كە باسی ئافرەتانە ئەركێكى تريان بۆ زياد دەكات ئەويش خۆ داپۆشينە بەرامبەر پياوان (ولايبدين زينتهن الا ماظهرمنها وليضربن بخمرهن على جيوبهن) تەنها چەند كەسانێك نەبێت وەكو باوك وبرا و هاوسەر و خەزور....هتد هەروەها داوايان لێ دەكات لە كاتى ڕۆيشتن بە ڕێگادا سەرنجى پياوان ڕانەكێشن بۆ لاى جوانیيە شاراوەكانى خۆيان (ولايضربن بأرجلهن ليعلم مايخفين من زينتهن)
ديارە ئەو ئەركە زيادانە لەسەرئافرەتان لەبەر تايبەتمەندى دروست كردنى ئەوانە و پاداشتى زياتريش وەردەگرن لەسەرى بێ گومان. بەڵكو ئەوان دەتوانن كۆمەڵگا بە پاكى بهێلنەوە و بپارێزن.
٦- دواى ئەم ئايەتانە خواى گەورە داواى ( توبة) كردن دەكات لە باوەڕداران بە گشتى تاكو بەرەو سەرفرازى بچن چونكە نەزەرى حەڕام گوناهێكە تووشی هەمووان دەبێت بە تايبەت لەم بارودۆخەى ئێستا (وتوبوا الى الله جميعا ايه المؤمنون لعلكم تفلحون) اية٣١

