ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بایەخی ڕەفتاری ئیجابی..له‌قورئاندا

بایەخی ڕەفتاری ئیجابی..له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير ///لە وتارێكدا كە پێگەی ئەلیكترۆنی (BBC) بڵاویكردووەتەوە هاتووە: توێژەرانی زانكۆی (تەكساس) دۆزیویانەتەوە ڕەفتاری ئیجابی دەبێتەهۆی دواخستنی قۆناغەكانی پیری. توێژەران ئەوەش سەربار دەكەن:

ئەو كەسانەی بە دیدێكی لێوان لە ئومێد و هیواوە دەڕواننە ژیان، دەركەوتنی نیشانەكانی پیرێتیان كەمتر دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ڕەشبینەكان. ئەنجامەكانی ئەو لێكۆڵینەوەیەی لە گۆڤاری "سیكولوجی ئەند ئدجینج" بڵاوكرایەوە ئاماژە بەوە دەدات كە فاكتەرە دەروونی و بۆماوەییەكان و تەندروستی جەستەیی، پێكەوە بە كۆ، لە دیاریكردنی خێرایی گەیشتن بە تەمەنی پیریی ڕۆڵ دەبینین.

تیمی توێژینەوە لە زانكۆی (تەكساس) چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر (1558) كەسی بەتەمەن ئەنجامدا بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەگەری بوونی پەیوەندی لەنێوان هەستە ئیجابیەكان و سەرەتای دەركەوتنی قۆناغی پیری. لە سەرەتای لێكۆڵینەوەكەدا و بەر لە حەوت ساڵ سەرجەم خۆبەخشەكان لە تەندروستییەكی باشدا بوون. 
توێژەران هەستان بە پێوانی نیشانەكانی پیری بەشداربوان لەڕێی پێوانەكردنی لەدەستدانی كێشیان و توانا و خێرایی ڕێكردن و هێزی مشتیان. دواجار گەیشتنە ئەم ئاكامە: ئەو بەشداربوانەی دیدێكی ئیجابیان بۆ ژیان هەیە كەمتر لەوانەی تر نیشانەكانی پیریان تێدا دەردەكەوێت... دواتر توێژەران جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر بۆ ڕوونكردنەوەی هۆكاری ئەو پەیوەندییە. هەروەها پێشبینیان كرد پێدەچێت هەستە ئیجابیەكان ڕاستەوخۆ كاریگەریان لەسەر تەندروستی هەبێت لەڕێی گۆڕانی هاوسەنگی كیمیایی لە جەستەدا. لەوانەیە هۆی ئەم پەیوەندییە ئەوەبێت كە دیدو تێڕوانینی گەشبینانە یارمەتی باشكردنی تەندروستی مرۆڤ دەدات لەڕێی پەسەندكردنی سەركەوتنی ئەو كەسانە لە ژیاندا.
لێرەدا دەمەوێت لەگەڵتاندا ئەو وتەیەی پەروەردگار بێنمەوە یاد كە دەفەرموێت:{قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (58)} [يونس]، واتە: (ئەی محمد (صلى الله عليه‌ وسلم) بە باوەڕداران) بڵێ‌: با دڵشاد و شادمان بن بە فەزڵ و بەخشش و ڕەحمەتی خوایی (كە قورئان و بەرنامەی خوایە)، كەوابوو با هەر بەوە دڵخۆش بن، هەر ئەوەش چاكترە بۆیان لە هەموو ئەو شتانەی كە خەڵكی خەریكن كۆی دەكەنەوە و كەڵەكەی دەكەن. 
ئەم ئایەتە هەواڵمان دەداتێ‌ كەسی باوەڕدار بە ڕەحم و بەزەیی پەروەردگاری خۆشحاڵ دەبێت، ئەم شادیە جۆرێكە لە ڕەفتاری ئیجابی و جۆرێكی گەشبینیە كە كامەرانی و تەمەن درێژی بە باوەڕدار دەدات و بەرگری جەستە دژ بە نەخۆشییەكان زیاددەكات.
"د.جلین ئوستیر" سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێت: لەو باوەڕەدام پەیوەندی هەیە لەنێوان ئەقڵ و جەستەدا، هزر و ڕەفتار و هەستەكانمان بەشێوەیەكی گشتی كاردەكەنە سەر فرمانە جەستەییەكان و تەندروستیمان.  
لێكۆڵینەوەیەكی تر كە هەمان گۆڤار بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بەوە دەدات كە تێڕوانینی ئەقڵی كاردەكاتە سەر ئەدای جەستە. لەم لێكۆڵینەوەیەدا تیمی توێژینەوەی زانكۆی "نورپ كارولاینا" داوایان لە (153) كەس كرد لە تەمەنی جیاوازدا كە تاقیكردنەوە لەسەر زاكیرە بكەن دوای ئەوەی وشەگەلی ئیجابی و سەلبیان دەبیست.
دەستەواژە سەلبیەكان پەشێوی و گێلی و خەڵەفان و دەستەواژە ئیجابیەكانیش بەدەستهێنان و چالاكی و نایاببوونی لەخۆدەگرت. ئاكامەكان دەریانخست كە ئەدای زاكیرەی بەشداربووە پێگەیشتووەكانی لێكۆڵینەوەكە لەدوای بیستنی دەستەواژە سەلبیەكان لاواز بوو.
بەپێچەوانەوە جیاوازییەكی زۆر هەبوو لە ئەدای زاكیرەی ئەو لاو و پێگەیشتوانەدا كە دەستەواژە ئیجابیەكانیان بیست. توێژەران وتیان توێژینەوەكەیان ئاماژە بەوە دەدات كە ئەگەر وەك ئەوەی ئەندامانێكی كاران مامەڵە لەگەڵ بەتەمەنەكاندا كرا، دواجار بەوجۆرە دەبن. "تۆماس هیس" سەرۆكی تیمە زانستییەكە وتی: "ڕەنگە هۆكارگەلێكی كۆمەڵایەتی هەبن كاریگەری بەهێزیان هەبێت لەسەر ئەدای زاكیرەی پێگەیشتوان".
لێرەدا فەرموودەیەكی پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم) دێنینە یاد كە پڕە لە ڕێنمایی ئیجابی، دەفەرموێت: [باوەڕداری بەهێز باشتر و خۆشەویسترە لای خوا لە باوەڕداری لاواز]. ئەمەش هانی باوەڕدار دەدات تاكو بەهێزبێت نەك تەنها لە جەستەیدا، بەڵكو لە باوەڕ و ڕۆشنبیری و ڕەوشت و ئارامگریشیدا.   
ئارامگرتن ڕەفتارێكی ئیجابی مەزنە، تا ئەم دواییانە زانایان دەركی بایەخەكەیان نەدەزانی. خوای پەروەردگار پاداشتی ئارامگرتنی بە چوونە نێو بەهەشت داناوە. لەگەڵمدا تەماشای ئەم پەیمانە ئیلاهیە نایابە بكە:{قُلْ يَا عِبَادِ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا رَبَّكُمْ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ وَأَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةٌ إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْڕ حِسَابٍ (10)} [الزمر]، واتە: بەڕاستی تەنها ئارامگران پاداشتیان بێسنوور و بێئەندازەیە.
هەروەها قورئانی پیرۆز هەواڵمان دەداتێ‌ كە هەرگیز باوەڕدار خەم ناخوات، چونكە خەمخواردن ڕەفتارێكی سەلبیە. ئەگەر لە وشەی (تحزن) لە قورئاندا ڕابمێنین دەبینین هەمیشە وشەی (لا)ی لەپێشەوە هاتووە. ئەمەش گوزارشت لەوە دەكات كە باوەڕدار خەم و پەژارە دایناگرێت (یان هەوڵ دەدات خەم و پەژارە لەخۆی دووربخاتەوە).
لە ناڕەحەتترین بارودۆخدا كە پێغەمبەری مەزنی (صلى الله عليه‌ وسلم) پێدا تێپەڕی، كاتێك لەگەڵ "ئەبوبەكری صدیق" لە ئەشكەوتەكەدا بوون، بەهاوەڵەكەی فەرموو:ڕ{إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَاڕ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (40)} [التوبة ]، واتە: پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم) بە هاوەڵەكەی وت: خەفەت مەخۆ، دڵنیابە خوامان لەگەڵە. 
تەماشا بكە چۆن پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم) هاوەڵەكەی فێردەكات خەم و پەژارە داینەگرێت؟! سوێند بەخوا ئەم وشانە تەنها لە پێغەمبەرێكی ڕاستگۆوەن كە بەتەواوی دەزانێت لەلایەن بەدیهێنەری گەردوونەوە نێردراوە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز