سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عه‌بباسی کوڕی عبدالمطلب) ئاوگێڕی مه‌ککه .. (به‌شی ٩)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌و هۆزانه له چه‌ند ریزێکى بێ شومارى جه‌نگاوه‌رانى دڵره‌قدا کۆبوونه‌وه.مووسڵمانانیش به دوازده‌هه‌زاره‌وه هاتنه ده‌ره‌وه بۆیان..
دوازده هه‌زار..؟؟
له‌کێ...؟؟
له‌و که‌سانه‌ى که له دوێنێیه‌کى نزیکدا مه‌ککه‌یان رزگارکرد و، هاوه‌ڵپه‌رستى و بته‌کانیان فڕێدایه چاڵى کۆتایى و ناخۆشیان و، ئالآکانیان به‌رز بوویه‌وه‌و ئاسۆکانى پڕ کرد بێ ئه‌وه‌ى که‌س لاسارى یان سه‌رقاڵى بکات..!!
ئه‌مه شتێکه مایه‌ى له‌خۆبایى بوونه.
موسڵمانانیش مرۆڤن، پاشان، ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م ئه‌و له‌خۆبایىبوونه‌دا لاواز بوون که زۆرى و یاسایان و، سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌یان له مه‌ککه بۆى دروست کردن، وتیان:
{ئه‌مڕۆ له‌به‌ر که‌مى به‌سه‌رماندا زاڵ نابن}...
له‌کاتێکدا که پێشتر ئاسمان به‌ڵێنى بۆ مه‌به‌ستێکى پیرۆز و به‌ڕێزتر له سه‌رکه‌وتنى پێده‌دان، په‌نا بردنى ئه‌وان بۆ هێزى سه‌ربازییان و، له‌خۆبایىبوونیان به‌سه‌رکه‌وتنیان له جه‌نگا، کارێکى خراپه و پێویسته زۆر زوو لێى پاشگه‌ز ببنه‌وه، جا به کتوپڕیه‌کى چاره‌سازیش بێت..
ئه‌و کاره کت و پڕ چاره‌ساز ئامێزه‌ش شکستێکى گه‌وره بوو له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌که‌دا، هه‌تا ملیان که‌چ کرد بۆ خوا و، خۆیان بآبه‌رى کرد له تواناى خۆیان بۆ تواناى ئه‌و و، له‌هێزى خۆیانه‌وه بۆ هێزى ئه‌و و، ئه‌مجا شکسته‌که گۆڕدرا بۆ سه‌رکه‌وتن و، قورئانى پیرۆز هاته خوارێ و به موسڵمانه‌کانى فه‌رموو:
[وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنْكُمْ شَيْئًا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمْ الأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُمْ مُدْبِڕينَ(٢٥)ثُمَّ أَنزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُوا وَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِڕينَ: خودا له‌گه‌لیک شوێن به هاناتان هات، رۆژى حونه‌ینیش هه‌روه‌ها، که هه‌رچه‌نده به‌زۆرى خۆتان ده‌نازین، که‌چى هیچ به‌هره‌ى بۆ نه‌دان، ئه‌م زه‌مینه فراوانه‌تان لێ ته‌نگ بوو، له دواییدا هه‌موو پاشه‌کشه‌تان کرد و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه.. پاشان خودا دڵنیایى بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى خۆى و بڕواداران ره‌وانه کرد و، زۆر پێشمه‌رگه‌ى دابه‌زاند که نه‌تانده‌دیتن، خوانه‌ناسانى سزا دا و، سزاى خوانه‌ناسه‌کان هه‌ر ئه‌مه‌یه.]التوبه/٢٥-٢٦.

