سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتى النور(١٠)..واتاى ئايهت
نووسينى /م.عادل كريم /ئا:نهجات رواندزى //خواى گەورە كاتێك شتێكمان لێ قەدەغە و حەڕام دەكات بێ گومان لە بەرامبەر ئەوە بديل وچارەسەرى حەلالمان دەداتێ تاكو بە پاكى بمێنينەوە لەم ژيانە و لەهەمان كاتدا ئەو حەزو ئارەزووە فيتريانەى كە خواى گەورە
لەناو ناخى هەموو مرۆڤێك دايناوە لە هەردوو ڕەگەز بە تەواوى تێرببێت وگەشەبكات و بتوانێ لە خزمەت ئاوەدان كردنەوەى زەوى تواناكانى بەكاربهێنێ و پێويستى بەوە نەبێت شەو و ڕۆژ خەريكى بيركردنەوە بێت بۆ تێركردنى غەريزەكانى وەكو ئێستا لەسەرئاستى جيهان بەرنامەى بۆ دادەنرێت.
خواى گەورە فەرمان بە باوەڕداران دەكات كە پرۆسەى هاوسەرگيرى ئاسان بكەن و ئەنجامى بدەن بۆ كوڕ وكچ و ئەو كەسانەى لەبەر دەستان دان لە خزمەتكار و بەندە و...هتد
( وانكحوا الايامى منكم والصالحين من عبادكم)
نابێ هەژارى بكەنە بيانوو بۆ لەباربردنى هاوسەرگيرى چونكە خواى گەورە پێيان دەبەخشێت و ئەويش خەزێنەى تەواو نابێ ، دواى هاوسەرگيرى مرۆڤ دەبێتە خاوەنى ماڵ ئەگەر نا هەر ميوان حسابە.(ان يكونوا فقراء فسوف يغنيهم الله من فضله)
كەواتە كاتێك دەفەرمووێ زينا مەكەن، نەزەر مەكەن، چاوتان بپارێزن خۆتان داپۆشن ، لەلايەكى تر هانمان دەدات بۆ هاوسەرگيرى و ڕێگەنەدان بە داوێن پيسى تاكو كۆمەڵگا بە پاكى بمێنێتەوە، هەر ئەوەش مەقسەد و مەبەستى سەرەكى ئەم سورەتەيە.

