سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نهێنیكانی خۆرگیران ومانگ گیران
نووسینی : د. عبدالدائم الكحیل
وه‌رگێڕانی: نه‌رمین عمر
ئاماده‌كردنی : نه‌جات رواندزی
موعجیزه‌ی دووه‌م:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌م دیارده‌یه پێشكه‌شكردووین، بۆ ئه‌وه‌ی ترسناكیی له‌خۆمان دووربخه‌ینه‌وه، زانایان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی دووركه‌وتنه‌وه له سه‌یركردنی خۆر له‌كاتی گیرانیدا، ئه‌مه‌شه، كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كردوویه‌تی، كاتێك فه‌رمانی پێكردووین، كه په‌نابه‌رین بۆ نوێژ‌و پاڕانه‌وه و یادكردنه‌وه‌ی خوای یه‌زدان .
ده‌كرێت چه‌ند ئه‌فسانه‌یه‌كی مێژووییتان بیربخه‌مه‌وه، هه‌ندێك گه‌ل هه‌بوون له‌وباوه‌ڕه‌دابوون، كه سه‌یركردنی خۆر له‌كاتی گیرانیدا كارێكی باشه و ده‌تكاته كه‌سێكی گه‌وره، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ره‌ئوف و رحیمه‌و نه‌یویستووه تیشكی خوارووسووری خۆر ئازارمانبدات و فه‌رموویه‌تی:
(( فإذا رأيتم ذلك فافزعوا إلى ذكر الله تعالى وإلى الصلاة))،
پێویسته زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌بكه‌ین هه‌ركاتێك هه‌ر دیارده‌یكی گه‌ردوونیی ده‌بینین بڵێین : (ربنا ما خلقت هذا باطلا سبحانك فقنا عذاب النار)، پێویسته له خوای گه‌وره بپاڕێینه‌وه له‌م ساتدا بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ئه‌و خۆرگیرانه بمانپارێزێت.
كاتێك ئه‌م خۆرگیرانه ڕووده‌دات پێویسته په‌نابه‌رین بۆ یادكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره و بۆ نوێژكردن، ئه‌مه زۆر چاكتره بۆمان له چوونه‌ده‌ره‌وه‌و سه‌یركردنی خۆر، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن خۆشه‌ویستان كه چوونه ده‌ره‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی تێدانییه، كێشه له سه‌یركردنی خۆردایه كاتێك ده‌گیرێت ئه‌گه‌ر به چاوی ڕووت سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام جۆرێك له چاویلكه هه‌یه كه زانایان به (چاویلكه‌ی خۆریی - النظارة الشمسية) ناویده‌به‌ن، تایبه‌تكراوه بۆ سه‌یركردنی خۆر له‌كاتی گیرانیدا، مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌م چاویلكه‌یه به‌كاربهینێت و بێ كێشه سه‌یری خۆرگیرانه‌كه بكات. به‌ڵام بچێته ده‌ره‌وه و به‌چاوی ڕووت سه‌یربكات، ئه‌وا چاوی بڕێكی زۆر له تیشكی خوارووسوور وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته هۆی كوێریی كاتیی یان هه‌میشه‌یی .
بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م دیارده‌یه‌یه‌ی چاره‌كردووه، به‌وه چاره‌سه‌ری كردووه، كه مرۆڤ كاتی ئه‌م خۆرگیرانه بچێته ماڵه‌كانی خوای گه‌وره و خه‌ریكی یادی خوای گه‌وره‌و نوێژكردن بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڕێگادا ده‌ڕۆشت و ئه‌م دیاردیه ڕوویدا ، باشتره كه له خوای گه‌وره بپارێته‌وه و چاكه‌كانی خۆی زیادبكات، چونكه ئیماندار هه‌میشه له حاڵی بیركردنه‌وه له خه‌ڵقكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌دایه، خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی به (أُوْلِي الألْبَابِ)ناوبردووه‌و له ستایشیاندا ده‌فه‌رموێت:
(إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ لآيَاتٍ لِّأُوْلِي الألْبَابِ)
(له به‌ردیهێنانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا و گۆڕان و جیاوازیی شه‌ووڕژدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ كه‌سانی ژیروهۆشمه‌ند)، صیفاتی ئه‌مانه‌چییه؟ ئه‌مانه كێن ؟
(الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ)
(ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاكشاون، هه‌میشه بیر له به‌دیهێنانی ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی ده‌كه‌نه‌وه)و پاشان ده‌ڵێن:
(رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ)
(په‌روه‌ردگار تۆ ئه‌م به‌دیهێنراوانه‌ت بێ هوده‌و بێ ئامانج به‌دینه‌هێناوه، پاكیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه)[ آل عمران:190-191].
ئه‌مه‌یه حاڵی ئیماندار له‌هه‌موو چركه‌یه‌كی ژیانیدا، ده‌یبینیت، كه یادی خوای گه‌وره ده‌كات، هه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌یویستووه هیچ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕبێت هه‌تا یادی خوای گه‌وره‌ی تێدا نه‌كه‌ینه‌وه، پێوێسته هه‌ر دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونیی ده‌بینین بڵێن:
(رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ) (پێویسته له حاڵه‌تی یادكردنه‌وه‌و پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره بین).
سه‌رچاوه سه‌ن كۆلێكشن

