سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عه‌بباسی کوڕی عبدالمطلب) ئاوگێڕی مه‌ککه .. (به‌شی ١٠)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ده‌نگی (عه‌باس) و خۆڕاگریه‌كه‌ی له‌و رۆژه‌دا له گه‌شه‌دارترین دیارده‌كانی سه‌بووری و سه‌ركه‌وتن بوو.. له‌كاتێكدا كه موسڵمانه‌كان
له یه‌كێك له دۆڵه‌كانی (تیهامه) كۆبووبوونه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی هاتنی دوژمنه‌كه‌یان ده‌كرد، هاوه‌ڵپه‌رستان به‌ر له‌وان چووبوونه دۆڵه‌كه و له‌نێو لاپاڵ و شیوه‌كانیدا بۆسه‌یان بۆ نابوونه‌وه‌و، چه‌كه‌كانیان تیژكردبووه‌وه، ده‌ستیان به جڵه‌وی ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه گرتبوو..
له‌ساتی بێ‌ئاگابووندا، له كارێكی كت وپڕی سه‌رسوڕهێنه‌ردا دایان به‌سه‌ر موسڵمانه‌كاندا و، وای لێ‌كردن بۆ دوور رابكه‌ن و، كه‌س ئاوڕ له كه‌س نه‌داته‌وه..
پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) كه شوێنه‌واری ئه‌و هێرشه له‌ناكاوه قۆستراوه‌ی بینی كه به‌سه‌ر موسڵماناندا هات، چووه سه‌ر ئه‌سپه سپیه‌كه‌ی و هاواری كرد:
{بۆ كوێ ده‌ڕۆن خه‌ڵكینه..؟؟
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لام..
من پێغه‌مبه‌رم و درۆناكه‌م..
من نه‌وه‌ی -عبدالمطلب-م}..
ئا له‌و كاته‌دا ته‌نها (ئه‌بوبه‌كر) و (عومه‌ر) و (عه‌لی كوڕی ابو:طالب) و (عه‌باسی كوڕی عبدالمطلب) و كوڕه‌كه‌ی (فه‌زڵی كوڕی عه‌باس) و (جه‌عفه‌ری كوڕی حارس) و (ره‌بیعه‌ی كوڕی حارس) و (ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید) و (ئه‌یمه‌نی كوڕی عه‌بید) و چه‌ند هاوه‌ڵێكی دیكه له ده‌وری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بوون.
ئا له‌وێدا ئافره‌تێك هه‌بوو كه جێگایه‌كی بڵندی له‌نێو پیاوان و پاڵه‌واناندا گرتبوو..
ئه‌ویش (ئوم سوله‌یمی كچی میلحان) بوو..
شڵه‌ژان و له‌رزینی موسڵمانانی بینی و، سواری وشتره‌كه‌ی (ئه‌بوته‌ڵحه)ی مێردی (خوا لێ ى ڕ‌ازى بێت) بوو و، خێرا به‌ره‌و لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چوو..
كاتێك كه كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی ناوسكی جووڵا-كه سكی پڕ بوو-، عاباكه‌ی لابرد و توند سكی خۆی پی به‌ست و كاتێ گه‌یشته لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) خه‌نجه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌ستی راستیه‌وه گرتبوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ كرد‌و پێی فه‌رموو:
{ئوم سوله‌یم..؟؟}
وتی:
{به‌ڵێ.. باوك و دایكم به قوربانت بێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)..
ئه‌وانه ده‌كوژم كه تۆ ده‌ڕوخێنن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانه ده‌كوژیت كه له دژت ده‌جه‌نگن، چونكه ئه‌وانه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن}..
زه‌رده‌خه‌نه‌كه زیاتر له‌سه‌ر روخساری پێغه‌مبه‌ری متمانه‌دار (صلی الله علیه وسلم) به واده‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌شایه‌وه‌و پێی فه‌رموو:
{خوای گه‌وره به‌سه و چاكتریشه ئه‌ی ئوم سوله‌یم}..!!

