سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چیرۆكى جالوت وتالوت پڕە لەوانەو پەند..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگهى تهفسير ///نازانین بۆچی هەندێك لە موسڵمانان پەنا دەبەنەبەر دەقە ئیسرائیلییەكانو زانیاریو درێژەی ڕووداوەكانو دەرخستنی ڕووە شارراوەكانی چیرۆكەكەیان لێوە دەهێننو، چاوپۆشی دەكەن لە وەستان بەشێوازی باسكردنەكەی قورئانەوەو هەندێك لەو وانەو ئاماژەو پەندە جوانانەی لێ دەرناهێنن، كە تێیدایە؟
بەڕاستی چیرۆكەكە پڕە لە دەرسو ڕێنماییو عیبرەتو ئامۆژگاریو، مرۆڤی موسڵمانیش فەرمانی پێ كراوە، كە لەئاستیاندا ڕاوەستێتو لێیان وردبێتەوەو پەی بە هەندێكیان ببات، كە چەندین وانەی بۆ بانگەوازكاران دەربارەی (چۆنیەتی مامەڵەو سەودا لەگەڵا خەڵكی)دا تێدایە.
چەندین وانەشی بۆ ئەو مرۆڤە چاكەخوازو ڕاستكەرەوانەی تێدایە، كە دەیانەوێت ئەو بارودۆخە نالەبارەی ژیانی نەتەوە بگۆڕن.. چەندین وانەی بۆ ئەو موجاهیدو گیان بەختكارانەش تێدایە، كە لە هەوڵاو كۆشش دان بۆ گۆڕینی سەرشۆڕی بە سەربەرزیو، بەزین بەسەركەوتن.. چەندەها وانەشی بۆ ئەو كەسانە تێدایە، كە پشت بە جەماوەر دەبەستنو باوەڕ بە حەماسەتو هەڵچوونی كاتیو ساتەوەختییان دەكەن، كە دەیانەوێت لەسەر ئەو بناغەیە نەخشەو پلانو بەرنامەكانیان داڕێژنو، كەچی لەكاتی پێویستو مەیدانی عەمەلیدا جەماوەر پشتیان لێ هەڵدەكەنو لێیان دەتەكنەوە.. هەروەها چەندین وانەی لەسەر چۆنیەتی پەروەردەكردنی تاكو كۆمەڵا تێدایەو، چەندین وانەشی لەسەر ڕێك كردنو سووربوونو تاقیكردنەوە تێدایە، پاشان چەندین وانەی لەسەر جیهادو جەنگو كوشتارو شێوازی جەنگین تێدایە، كە چۆن مرۆڤی باوەڕداری جەنگاوەر هەر ڕوو لە خوا دەكاتو داوای كۆمەكو سەركەوتنی لێ دەكاتو، كە بەهیچ شێوەیەك لە هێزی دوژمنان ناترسێتو ناتۆقێت.. ئەمە جگە لەوەی چەندین وانەشی لە بنەماكانی هەڵبژاردنی حاكمو لێپرسراوانو مەرجەكانی حاكمی گونجاوەوە تێدایە.
بەم ڕەنگە دەبینین هەموو كەسێكی بانگەوازكارو، چاكەخوازو، حاكمو، فەرماندەو، موجاهیدو لێپرسراو، سوودی لێ وەردەگرن، هەمدیسان چیرۆكەكە چەندین ئاماژەو رێنماییی لە بابەت ئیمانو بیروباوەڕو، بانگەوازو جیهادو، چاكسازیو گۆڕانكاریو، پەروەردەو ئاراستەكردنو، سیاسەتو ئیدارەی وڵاتو، حاكمو دەسەڵاتدارێتییەوە لەخۆ گرتووە.. هەر بەم ڕەنگەش دەبینین چەند گەمژەو ساویلكەبوون ئەوانەی سنووری ئەم گەنجینەو كانگایانەی وانەو رێنمایییەكانی نێو قورئانیان تێپەڕاندووەو چوونەتە نێو گێژاوی رێ لێ ونكەری دەقە ئیسرائیلییەكانو شتە پووچەڵاو بێ نێوەرۆكو ئەفسانەكانی جوولەكەكانەوە.
خۆ ئەگەر بۆ كەسانی زەمانی دێرین شیاو بووبێت، كە بچنە سەر دەقە ئیسرائیلییەكان (هەرچەندە هەر شیاو نییە) ئەوە بێگومان لە ماوەیەكی ستەمو بێباكیی فیكریو زانستی دابووە كە تێیدا ژیاون، بەڵام بۆ ئێمە شیاو نیە لەم سەردەمەدا چاو لەو كردارەیان بپۆشین، چونكە ئێمە ئەركی چاكساییو بانگەوازو گۆڕانگارییمان پێ سپێرراوەو بەرپرسیارێتییە گەورەكانمان لەئەستۆ دایە، تاكو واقیعی نەتەوەی ئیسلام لەو بنارە نزمەی تێی كەوتووە بگۆڕین بەو لوتكەی سەربەرزیو دەسەڵاتدارێتییەی، كە خودا بۆی خواستووە. ئیدی هیچ كاتێكمان بەدەستەوە نییە بۆ سەركردنە سەر ئەو شتە پووچەڵاو گەندەڵە ئیسرائیلییانەو، تەمەنو وەختو لاپەڕەكانمانو مێشكو هزرەكانیشمان گەلێك بەنرخترن لەوەی بەفیرۆیان بدەین لەو مەسەلانەدا، كە هیچ بەرژەوەندییەكی تێدا نیە بۆمان، خوداش لێمان دەپرسێتەوە لەسەریانو لەسەر ئەو مەسەلەو مەبەستانەش، كە كارمان تێدا كردوون.
لەلایەكی ترەوە بێگومان چەندین ڕاڤەكار (مفسر)و زانای ڕاستگۆی تەفسیر هەنو كە خودا ڕێنماییی بۆ ڕاستیی بەرنامەو، وردبینیو، شێوازی باشی دەرهاویشتن، كردوونو، توانیویانە باز بەسەر دەقە ئیسرائیلییەكاندا بدەنو لەڕووە شارراوەكانی قورئانیشەوە سوودو كەڵكی باش بەخوێنەران بگەیەنن. لەپێشەوەی هەموو ئەو زانا بەڕێزانەی تەفسیریش، هەردوو پێشەوا (محمد رشید رضا) لە تەفسیری (المنار)و، (سید قطب) لە تەفسیری (فى ظیلال القرأن)دا..
ئێمەش لەڕێی ئاشنابوونمان بەشێوازی هەردوو زانای تەفسیرنووس، بۆمان دەركەوتووە كە هەردووكیان لە ڕیزی پێشەوەی تەفسیرنووسان دانو، بەڕاستی خودا زانستو داناییو شارەزایییەكی زۆری پێ بەخشیون، هەردوو پێشەواش بەو هۆیەوە قووڵترین سەرنجو، تیژترین ڕوانینو، ڕاستترین مەنهەجو، وردترین دەرهاویشتنو، ڕاستگۆترین شێوەزارو، دروستترین شێوازیان، هەبووە.
بەڕاستی هەردوو تەفسیرەكەشیان (المنار) و (فی ضلال) گەنجینەیەكی سیخناخ لەوانەو پەندو ئاماژەو ڕێنماییو زانیاریی بەسوودیان لەڕاڤەكردنی قورئانو زانستەكانی قورئانی تێدایە. خودا لە هەردوو زاناو پێشەوا پایەبەرزەو- لەسەرجەم زانایانی تری تەفسیری قورئانیش ڕازی بێتو، كۆششو جیهادیان لێ پەسندكاتو، پاداشتی فرەو نەبڕاوەی هەمیشەیییان پێ ببەخشێت.

