سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كرداری داماڵین شاخەكانی بۆ تەختانی و دەشت گۆڕیوە...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير ///خوای گەورە دەفەرموێت:{الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ ڕزْقًا لَكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (22)} [البقرة]، واتە: ئەو زاتە (الله) زەوی كردووە بە فەرش
و جێگای نیشتەجێبوون و ژیان بۆتان.
یان دەفەرموێت:{وَالْأَرْضَ فَرَشْنَاهَا فَنِعْمَ الْمَاهِدُونَ (48)} [الذاريات]، واتە: زەویشمان ڕاخستووە (ژیانمان لەسەری ئاسانكردووە) بەڕاستی خوا زاتێكی كارساز و كاربەجێیە.
هەروەها دەفەرموێت: {وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا (19) لِتَسْلُكُوا مِنْهَا سُبُلًا فِجَاجًا (20)} [نوح]، واتە: هەر خوا زەوی بۆ ڕاخستوون، تا (بە ئارەزووی خۆتان) پیایدا بگەڕێن لە ڕێگا فراوانەكاندا.
ئایەتە پیرۆزەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە بەشێكی تەنكی توێكڵی زەوی خوای گەورە سازاندوویەتی تاكو دروست و شیاو بێت بۆ ژیانی ئاژەڵ و ڕووەك و ئامادەییەك بۆ پێشوازی لە مرۆڤ... لەڕاستیدا لێكۆڵینەوە زانستیەكان بەتەواوی هاوتای ئایەتە پیرۆزەكانن.
زانایان دەڵێن: توێكڵی زەوی لەدوای ئەوەی بارستەیەكی ئاگرین بووە، لەدوای تێپەڕبوونی ملیۆنان ساڵ گۆڕاوە بۆ چینێكی ڕەقبوو كە بەرز و نزمی قووڵی هەبووە، پاشان فاكتەرەكانی داماڵین (تعریە) هات و شاخەكانی گۆڕی بۆ گرد و بۆ دەشت و ڕێڕەو و جۆرگەلی جیاوازی خاك و شیاو و گونجاو بۆ مانەوەی مرۆڤ و ئاژەڵان لەسەری.

