سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
لەگەڵا مامۆسـتای پێشەوا(سـید قطب) لە باسكردنی چیرۆكى بهنو ئيسرائيل..بهشى يهكهم ..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگهى تهفسير ///لێرەدا پوختەیەك لەو باسەی (سید قطب) دێنینەوە، كە دەربارەی دیاریكردنی وانەو ڕێنمایییەكانی چیرۆكەكە نووسیونیو خستوونییە ڕوو، ئەو لە پێناسەی ئەو دەرسەی ئایەتەكانی ئەم چیرۆكەی
لەخۆگرتووە، گوتوویەتی:-
"ئێمە كاتێك نرخو بەهای ئەم دەرسەو ئەو ئەزموونانەی كۆمەڵانی پێشووو گەلانی ڕابردووش (كە ئەم دەرسە لەخۆی گرتوون) دەزانین كەوا لەناخی دەروونەكانماندا ئەم راستییانە سازو ئامادەكەین، كە بێگومان قورئان كتێبی زیندووی ئەم نەتەوەیەو پێشڕەوی ئامۆژگاریكاریەتیو، ئەو قوتابخانەیەشیەتی كە وانەكانی ژیانیی لێوەرگرتووە، بێگومان خودای پاكو بێ خەوشیش یەكەمین كۆمەڵی موسڵمانی پێپەروەردە كردووە، ئەو كۆمەڵەی كە خودا وای بۆ نووسیبوو مەنهەجە خودایییەكەی خۆی لەسەر زەوی تیا بچەسپێننو ئەو ڕۆڵە گەورەیەی بەخەڵات بۆ كردن بە بەرۆكدا، دوای ئەوەی بەم قورئانە سازو ئامادەی كردبوون. هەروەها خودای بەرزو باڵادەست خواستی وابووە، كە ئەم قورئانە دوای كۆچی دوایی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ببێتە پێشڕەوێكی زیندووو بمێنێت بۆ سەركردایەتیكردنی نەوەكانی ئەم نەتەوەیەو بۆ پەروەردەكردنیانو ئامادەكردنیان بۆ گێڕانی ئەو ڕۆڵی سەركردایەتییە دروستەی، كە خودا خۆی بەڵێنی لەسەر پێ داون، ئەگەر ئەوان بەو ڕێنماییانە ڕێی ڕاست بگرنەبەرو پابەندی پەیـمانەكەی بنو، هەموو شێوازو دەستوورو مەنهەجێكی ژیانیشیان لەم قورئانەوە بەدەست بێننو، خۆیان پێ بەهێزو باڵادەست بكەن، بەسەر هەموو بەرنامە دەسكردە زەمینییەكاندا، كە بەڕواڵەتی خۆیان هەر هەموویان بەرنامەی جاهیلیو نەفامیین.
دیارە ئەم قورئانەش تەنها گوتارێك نییە هەر بخوێنرێتەوە، بەڵكو دەستوورێكی شامیلو هەمەلایەنەیە، دەستوورێكە بۆ پەروەردەكردن، وەك چۆن دەستوورێكە بۆ ژیانی كردەیی (عملی) لەوەشەوە (لەو ئاقارەی پەروەردەكاریو شموولیەتی دەستوورییەوە) ئەزموونەكانی مرۆڤایەتیو بەسەرهاتی مرۆڤە دێرینەكان بە شێوازێكی نیگابەخش دەخاتە بەر دیدی ئەو كۆمەڵە موسڵمانەی، كە پەروەردەو گەشەی پێ دەكات. بەشێوەیەكی تایبەتیش ئەم قورئانە تەجرەبەو ئەزموونەكانی بانگەوازی ئیماندارانەی سەرزەویی لەخۆ گرتووە، هەر لە ئەزمـوونی (ئادەم)ەوە، -سڵاوی خودای لێ بێت- (تا چەند ئەزموونێكی دیاری چەند گەلێكی ڕابردوو)، كە خودا لە قورئاندا كردوویە بە توێشوویەك بۆ نەتەوەی موسڵمانان بە هەموو نەوەو رۆڵەكانییەوەو، ئەزموونی سەبارەت بە دەروونو، سەبارەت بە واقیعی ژیانیش پێشكەش كردوون، تاكو نەتەوە موسڵمانەكە لەسەر بەرچاو ڕۆشنییەك رێگاكەی خۆی گەشە بكاتو لەو توێشووە هەرە گەورەیەو لەو سامانە هەڵگیراوە هەمەڕەنگەش بەهرەمەند بێتو بەشی تەواوی خۆییمان لێ دەستەبەر بكات، هەر لەم كانگایەشەوە چیرۆكەكانی قورئان بەو ڕاددە زۆرییەو بەو هەمەڕەنگیو هەمەچەشنییەو، بەو ڕێنمایییە نیگابەخشییانەوە هاتوون.
چیرۆكەكانی گەلی نەوەی ئیسرائیل، كە بە (بنو اسرائیل) ناوبراون، زۆرترینی چیرۆكەكانی نێو قورئانی پیرۆزن، لەبەر چەند هۆیەك، كە هەندێكیانمان لە بەشی یەكەمی (فی ظلال)دا باس كردووەو، هەندێكی تریشیان لەكاتی چوونە سەر باسی ڕووداوو بەسەرهاتەكانی (بنو اسرائیل)دا ڕوون دەكەینەوە، هەندێكی دیكەشمان لەم بەشەداو لە چەند بۆنەیەكیاندا باس كرد (بەتایبەتیش لە سەرەتایدا).
لێرەشدا هۆیەكی دی لەسەر زۆریی چیرۆكی (بنو اسرائیل) لە قورئاندا دیاری دەكەین، كە بەڕایەكی ڕاستو یەكلاكراوەی دادەنێین، ئەوەیە: (بێگومان خودای گەورە زانیویەتی، كە چەند نەوەیەكی ئەم نەتەوەیە بە هەندێك دەورو زەمانی وەك ئەوانەی (بنو اسرائیل)دا تێدەپەڕنو، چەند هەڵوێستێكی هاوشێوەی وەك هەڵوێستەكانی (بنو اسرائیل)یان بەرامبەر ئایینو بیروباوەڕەكەیان دەنوێنن، بۆیە ئامڕازە هەڵخلیسكێنەرەكانی سەر رێگاكەیانی پیشان داون، كە لە مێژووی (بنو اسرائیل)دا وێنەیان گیراوە، تاكو ببێتە پەندو عیبرەت بۆیانو، تاكو وێنەكانیشیان لەو ئاوێنە هەڵگیراوەی دەستی خودای پاكو بێگەرددا ببینن بەر لەوەی بكەونە بەر ئامرازە هەڵخلیسكێنەرەكانو دووریان خەنەوە بۆ نێو چاڵاو كەندو لێژایییەكانی ئەملاو لای ڕێگا ڕاستەكە، یان بەر لەوەی بەدرێژی رێگاكە هەر سەرگەرمی پرتەو بۆڵەو بەدكرداریی بن.
بێگومان پێویستە ئەم قورئانە بخوێنرێتەوەو بە هۆشیارییەوە نەوەكانی نەتەوەی موسڵمانان وەریگرنو، پێویستە وەهاش لێی وردبنەوە، كە ئەمە چەند فەرمانێكی گەرمو زیندوونو ئەمڕۆ هاتوونەتە خوارەوە تاكو كێشەكانی ئەمڕۆی پێ چارەسەر بكرێنو، تاكو ڕێگای ئایندە ڕووناككەنەوە، نەك هەر ئەوەندە بێت گوایە هەر فەرمایشتێكی جوانە بۆ خوێندنەوە، یان گوایە تۆماری حەقیقەتێكی ڕابردووەو هەرگیز ناگەڕێتەوە.
ئێمە هەرگیز سوود لە قورئان وەرناگرین هەتا بەو چەشنە نەیخوێنینەوە كەوا چەندین ڕێنماییو فەرمانی ژیانی واقیعیمانی تێدایەو بۆ ئەمڕۆو بۆ سبەینێو هەموو كاتێكی ئایندەمانە، وەك چۆن یەكەم كۆمەڵی موسڵمان وەریدەگرتو ڕێنمایی تازەو هەنووكەییی لە كاروباری ژیانی واقیعییدا لێ دەست دەكەوت.
جا كاتێك بەم بێدارییەوە قورئان دەخوێنینەوە، ئەوەی پێویستمانە دەیبینینو، چەندین شتی سەرسووڕهێنەرو گرنگی وایشی تێدا بەدی دەكەین، كە بە هزری بێئاگادا نایەن.. دەبینین، كە وشەكانیو دەستەواژەكانیو فەرمانەكانی هەر تازەو زیندوونو، دەبزوێنو لە جموجووڵادانو ئاماژە بۆ مەشخەڵی رێگە دەكەنو، پێمان دەڵێن: (ئەوە بكەن، ئەوە مەكەن).. هەروەها پێمان دەڵێن: (ئەوە دوژمنە بۆ ئێوە، ئەوەش دۆستە)، پێشمان دەڵێن: (ئاوا، خۆتان وریاو بێداركەن لەو مەسەلەیە، ئاواش كەرەسەو ئامرازی بۆ سازو ئامادەكەن)، پاشان پێمان دەڵێن: (ئەمە گوتارێكی درێژو شیكراوەو وردو گرنگەو دەربارەی هەموو كاروبارێكی ژیانە)..

