سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نهێنییه‌كانی خۆرگیران و مانگگیران
نووسینی : د. عبدالدائم الكحیل
وه‌رگێڕانی: نه‌رمین عمر
ئاماده‌كردنی : نه‌جات رواندزی
موعجیزه‌ی سێیه‌م:
وه‌ك له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه بینیمان سه‌یركردنی خۆر له كاتی گیرانیدا به‌زیان و به ئازاره، له‌كاتێكدا سه‌یركردنی مانگ له كاتی گیرانیدا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دیارده‌ی خۆرگیران ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و ترسناكتره، سبحان الله.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م واتایانه‌وه ده‌بینین، كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه له ناوه‌ڕۆكیدا به‌ڵگه‌ی ئاماژه‌یه‌كی شاردراوه یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)له بانگه‌وازه‌كه‌یدا بۆ به‌ره‌وخوای گه‌وره، و دنیا‌و خۆشیی و جوانییه‌كانی و ناوبانگی ناوێت، ئه‌گه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شتێكی له‌دنیا بویستایه، ئه‌وا پشتگیریی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد ، كاتێك وتیان (خۆر بۆ مردنی ئیبراهیمی كوڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گیراوه)، ئه‌م قسه‌یه له پله‌وپایه‌ی لای خه‌ڵكه‌كه‌ی زیادده‌كات، به‌ڵام دنیای ناوێت، ناوبانگیشی ناوێت، به‌ڵكو ڕووی خوای گه‌وره‌ی ده‌وێت، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی زانستی پته‌و بڕوامان دابمه‌زرێنین.
وانه‌و عیبره‌ت له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چییه؟
بۆچی ئه‌وه‌ی بۆ خستووینه‌ته‌ڕوو، كه خۆرومانگ نیشانه‌یه‌كن له نیشانه‌كانی خوای گه‌وره؟ بۆچی ئه‌مری پێكردووین كه ڕووبكه‌ینه یادكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره؟ ئامانج له‌وه: یادخستنه‌وه‌مانه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره له‌هه‌موو جوڵانه‌وه‌كماندا ده‌مانبینێت، بۆیه پێویسته یادی خوای گه‌وره بكه‌ینه‌وه‌و لێی بپاڕێینه‌وه له هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له جوڵه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه، له یادی خوای گه‌وره بۆ چركه‌یه‌كیش غافڵ نه‌بین، له‌و كه‌سانه نه‌بین، كه خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه په‌نابه‌خوا ده‌فه‌رموێت : (نسو الله فنسيهم) (خوای گه‌وره‌یان له‌بیركرد، خواش ئه‌وانی له‌بیركرد)، له خوای گه‌وره داواده‌كه‌ین، كه سوود له‌م فه‌رمووده‌یه وه‌ربگرین و هۆكارێك بێت بۆئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وی زانستیی دابمه‌زرێنین.

