سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خودا پشتوپه‌ناى باوه‌ڕدارانه
نوسینى/ د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى/ م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
هه‌ر که‌سێ له ئێمه پێویستى به خودایه که هاوارى بۆ ببات ئه‌بێ ئه‌و خودایه‌ش خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و به توانا بێ و کارڕه‌وا بێ, پێویستى به که‌س نه‌بێ, خاوه‌ن هێز بێت, هه‌رده‌م بمێنێته‌وه و مردنى لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.
خاوه‌ن ئه‌و سیفه‌تانه ته‌نها خوداى گه‌وره و ته‌نها و تاکه پادشاى پادشاکان, خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌لآت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا, هیچ شتێک نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا که مرۆڤ دڵى پێ خۆش بێ, دڵنیا بێت لێى و ڕووتێکردن له ئه‌و بحه‌وێته‌وه, بێجگه له خوداى پاک و بێگه‌رد, ئه‌و خودایه جێى پشت و په‌ناى ترسێنراوه‌کانه, په‌نا ده‌رى په‌نا پێگیراوانه, دێت به هاوارى هاوارکارانه‌وه, وه‌ک ده‌فه‌رموێت (ذْ تَسْتَغِيثُونَ رَ‌بَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ) الانفال/٩
یان (وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ) المومنون/٨٨ واته: په‌ناده‌ر به‌لآم په‌ناى له‌سه‌ر نادرێ
یان (لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ) الا‌نعام/ ٥١ واته: هیچ که‌س پشت و په‌نا, به‌ر و تکاکاریان نابێ
ڕه‌نجه‌ڕۆ ده‌بێت به تایبه‌ت له ڕۆژى قیامه‌ت زه‌ره‌روزیانى زیاتر و گه‌وره‌تره وه‌ک ئه‌وه‌ى خواردنێکى خۆش و به‌تام, به‌لآم ژه‌هراوى کرابێ, ده‌رئه‌نجام تام و خۆشیى خواردنه‌که ده‌کوژرێت هیچ نرخ و به‌هایه‌کى نییه به‌رانبه‌ر ژه‌هره‌که (لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّـهُ لَفَسَدَتَا فَسُبْحَانَ اللَّـهِ رَ‌بِّ الْعَرْ‌شِ عَمَّا يَصِفُونَ) الانبیاْ /٢٢ واته: ئه‌گه‌ر بێجگه له خودا خودایه‌کى تر هه‌بووایه ئاسمان و زه‌وى تێک ده‌چوو, که‌واته پاکى و بێگه‌ردى بۆ خوداى خاوه‌ن عه‌رشى گه‌وره, له‌وه‌ى که ئه‌وان بۆى داده‌نێن.
بێگومان ئه‌م ئاسمان و زه‌ویه به جوانى و رێک‌وپێکى ده‌ڕوات, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یه‌ک خوداى هه‌یه. ئا له‌م ڕووه‌وه بۆى بچۆ, مرۆڤیش پێویستى به یه‌ک خودا هه‌یه که فه‌رمانى چاکه‌ى پێ بدات, که ئه‌ویش په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌میشه‌ماوه له‌گه‌ڵ که‌سێکى تیاچووه, له به‌رانبه‌ر خوداى هه‌میشه زیندوو له نێوان به نه‌نێت به خودایه‌تى خودادا ئه‌وا ئه‌و شتێکى تر‌ى کردووه به خودا له شته‌کان و وێنه‌کان و خۆشه‌ویستییه‌کان جێحه‌زه‌کان وه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت (أَرَ‌أَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَـٰهَهُ هَوَاهُ) الفرقان/ ٤٣ واته: ئایا نا‌بینیت که‌سیک چۆن حه‌زه‌کانى جۆى کردووه به خودا ؟
یان (وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ آلِهَةً) مریم/ ٨١ واته ئه‌وان بێجگه له‌خودایان دانابوو به خودا.
له ئه‌سه‌ردا هاتووه: ئه‌ى حوسه‌ین چه‌ند ده‌په‌رستى؟ وتى حه‌وت په‌رستنم هه‌یه, شه‌شیان له سه‌ر زه‌وین: یه‌ک خودا له ئاسمانیش, لێى پرسیار کرا کێیان به هیوا و به ترسه‌وه له دڵى خۆته‌وه ده‌په‌رستى؟ وتى ئه‌وه‌ى له ئاسمانه پێى وترا که‌واته ئه‌و شه‌شه‌ى که له‌زه‌وى ده‌یانپه‌رستى واز لێ بێنه بۆ ئه‌وه‌ى که له ئاسمانه.
به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى که ڕاستێتى مرۆڤ ده‌رده‌خات دڵ و رۆحه‌که‌یه‌تى, ئه‌وانیش چاک نابن ناسازێن ئه‌گه‌ر به خوداى درووستکارى خۆیان نه‌بێت, بۆیه دڵه‌کان هێمن و له‌سه‌ر خۆ نابن به یادى خودا نه‌بێت (أَلَا بِذِكْڕ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) الرعد/٢٨
بۆیه رۆح و جه‌سته‌وه له ماندووبوون و کارکردندایه هه‌تا ده‌گاته خزمه‌ت خوداى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌کان.
ئه‌گه‌ر که‌سانێک به بێجگه له خودا به‌خته‌وه‌ر بوون له په‌رستنى, کاتێکى که‌مه و بۆیان ده‌رده‌که‌وێ وه‌ک سه‌رابه و پێى ناگه‌ن.
بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت هه‌ر که‌سێ خودا له خۆى ڕ‌ازى بکات با خه‌ڵکیش لێى توڕه بن خوداى لێ رازى ده‌بێ, خه‌ڵکیش لێى ڕ‌ازى ده‌بێ, هه‌رکه‌سێ خودا له خۆى توڕه بکات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى لێى رازى بێت, خودا لێى توڕه ده‌بێ و خه‌ڵکیش لێى توڕه ده‌بن. تائێستا چیرۆکى (العكوك)ى له بیره, کاتێ به باوکى و لقى ئه‌میردا هه‌ڵه‌ڵێ.
ئه‌گه‌ر ده‌ستت درێژ بکه‌ى و چاکه ببه‌خشى به‌م هه‌ڵبه‌ستبێژه ئه‌وا فه‌رمانت رۆزییه‌کان و ته‌مه‌نه‌کانه . به‌نده‌ى پێ له خۆ ڕ‌ازى کرد هه‌ر بۆیه به هۆیشییه‌وه کوژرا وه‌ک (وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) الا‌نعام/ ١٢٩
٠

