سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بو هوره‌یره) خه‌یاڵگه‌ی سه‌رده‌می وه‌حی (به‌شی ١)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ راسته كه زیره‌كی مرۆڤ له‌سه‌ر خۆی ده‌وه‌ستێت..
خاوه‌ن توانا ریزپه‌ڕه‌كانیش زۆرجار ناڕه‌حه‌تی زۆریان تووش ده‌بێت، له‌كاتێكدا
كه ده‌بوو سوپاس و پێزانینیان پێ بگات..!!
هاوه‌ڵی پایه‌به‌رز (ئه‌بوهوره‌یره)ش یه‌كێكه له‌وانه..
خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی ریزپه‌ڕ بوو له توانا‌و هێزی بیریدا.
ئه‌و، هونه‌ری گوێڕاگرتن زۆر چاك شاره‌زابوو، بیریشی ئاشنای هونه‌ری له‌به‌ركردن و هه‌ڵگرتن بوو..
گوێی ده‌گرت و، تێی ده‌گه‌یشت و، له‌به‌ری ده‌كرد، دواتر یه‌ك وشه.. یان یه‌ك پیتی له‌وه‌ی كه تێی گه‌یشتبوو له‌یاد نه‌ده‌چوو، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی درێژ ببوایه‌و، رۆژگاری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ببوایه..!
له‌پێناوی ئه‌وه‌دا به‌هره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساندبوو كه له زۆربه‌ی هاوه‌ڵانی زیاتر فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر بكات و، له هه‌مووشیان زیاتر فه‌رمووده ریوایه‌ت بكا.
كاتێك كه سه‌رده‌می (فه‌رمووده هه‌ڵبه‌سته‌كان-الوضاعین) هات كه پسپۆڕ بوون له درۆكردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلی الله علیه وسلم)، ئه‌بوهوره‌یره‌یان كردبووه به‌هانه‌ی خۆیان، رێز و ناوداری ئه‌ویان له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) قۆستبووه‌وه‌و، هانی هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كیان هه‌ڵبه‌ستایه ده‌یانوت: (ئه‌بوهوره‌یره) وتی..!
خه‌ریك بوو به‌و كاره‌یان ناوبانگی (ئه‌بوهوره‌یره) و پله‌وپایه‌یان وه‌ك فه‌رمووده‌گێڕه‌وه‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌خسته جێگه‌ی گومان و ژێر پرسیاره‌وه، گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه باش و رێزپه‌ڕه نه‌بوایه كه گه‌وره‌چاكه‌كاران ئه‌نجامیان دا و ژیانی خۆیان كرده قوربانی و ته‌رخانیان كرد بۆ خزمه‌تكردنی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵبه‌ستراو و زیادكراوێك تێیدا.
ئا لێره‌دا (ئه‌بوهوره‌یره) له‌نێو جاڵجاڵۆكه‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌كان ده‌ربازی بوو، كه به‌هۆیه‌وه خراپه‌كاران مه‌به‌ستیان بوو كه له رێیه‌وه دزه بكه‌ن بۆ ناو ئیسلام و دواتریش ئازار و تاوانه‌كه‌ی بده‌ن به كۆڵی ئه‌ودا..!!!

