سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵچون له قورئاندا : له خاوه‌ن ئه‌زموون بپرسه؟
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
شتێكى گرنگت بۆ باس بكه‌م كه به‌ر له (20 ساڵ) به‌سه‌رم هاتووه كاتێك قورئانى پیرۆزم له‌به‌ر ده‌كرد (نووسه‌ر)، له خزمه‌ت هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه‌دا ده‌وه‌ستام كه‌كاریان ده‌كرده سه‌رم، ده‌یان جار دووپاتم ده‌كردنه‌وه و پاشان له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌منووسینه‌وه و له‌به‌رده‌ممدا دامده‌نان و له وشه و ماناكانیان ڕاده‌مام، له‌وكاته‌دا هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و ئایه‌تانه كاریگه‌رى گه‌وره له قه‌ناعه‌ت و بیربڕوا و مه‌بده‌ئه‌كانمدا دروستده‌كه‌ن.
هه‌رگیز یه‌كێك له‌و ئایه‌تانه له‌یاد ناكه‌م كه دواتر له ژووره‌كه‌مدا هه‌ڵمواسى، ده‌فه‌رموێت:{وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يُڕدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (107)} [يونس]،دواتر ئاشكرا ده‌بێت هه‌ڵه‌یه، یان ئه‌نجامى كه‌وتنى له تاقیكردنه‌وه یا شكستهێنانى له په‌یوه‌ندى سۆزداریدا.
كاتێك فێربووم كه هه‌ر زیانێك توشم دێت له خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، به‌ر له به‌دیهێنانم دیاریكراوه، كه‌س ناتوانێت ئه‌و زیانه ئاشكرا بكات و لێم دووربخاته‌وه خواى په‌روه‌ردگار نه‌بێت، ده‌موت: ئیدى بۆچى من خه‌مبار و نیگه‌ران و بێئومێدم؟ ئه‌گه‌ر خواى په‌روه‌ردگار، كه به‌خشنده‌ترینى به‌خشنده‌كانه، توشى ئه‌م زیانه‌ى كردووم و هه‌ر خۆیه‌تى ئه‌و زیانه ئاشكرا ده‌كات، ئایا شتێكى له‌وه جوانتر هه‌یه؟!
ئه‌م قه‌ناعه‌ته نوێیه شتگه‌لێكى زۆرى له ژیانمدا گۆڕى، ئه‌و كاته‌ى له بیركردنه‌وه‌م له هه‌ڵه و كێشه‌كانى ڕابردوو به‌سه‌رم بردبوو، ئیدى گۆڕا بۆ كاتێكى كارا كه تیایدا قورئانم ده‌خوێند یان شتێكى نوێى زانستى تێدا فێر ده‌بووم! له‌گه‌ڵمدا ته‌ماشاى ئه‌م وشانه بكه چۆن ئه‌م وشانه ته‌واوى ژیانى مرۆڤێكى گۆڕى، چۆن كاتیشى له كاتێكى به‌هه‌ده‌رچووه‌وه بۆ كاتێكى به‌رهه‌مدار و كارا گۆڕا!
به‌لاَم چى ده‌رباره‌ى به‌شى دووه‌مى ئایه‌ته‌كه؟ ئه‌م وشه لێوان له سۆز و گه‌شبینى و زیندوویه‌تیه زۆر شتى له مندا گۆڕى... له زۆربه‌ى كاته‌كاندا گرفتارى دڵه‌ڕاوكىَ و ترس بووم ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه‌ى ڕوویانده‌دا یاخود خه‌یاڵم ده‌كرد ڕووده‌ده‌ن، وه‌ك پێشبینى شكست له كارێكدا یان پێشبینى هه‌ڵه له هه‌ڵسوكه‌وتێكدا، له كردنى هه‌موو كاره‌كاندا دوودڵ ده‌بووم: ئایا ئه‌نجامى بده‌م یان نا؟!
كاتێكك ئه‌م وشه ئیلاهیانه‌م خوێنده‌وه تێگه‌یشتم هه‌ر خێرێك توشم دێت ناكرێت له ده‌ره‌وه‌ى ویستى خواوه بێت! حاڵى بووم هه‌ر خێر و چاكه‌یه‌ك كه دێت، كه‌س ناتوانێت بیگێڕێته‌وه یان لێمى دووربخاته‌وه جگه له خواى په‌روه‌ردگار!
وتم ئه‌گه‌ر خێر و چاكه هه‌مووى لاى خواى بالاَده‌سته، ئیدى بۆچى من نیگه‌ران بم و بترسم؟ ئه‌گه‌ر شتێك هه‌یه و ده‌مه‌وێت پێى هه‌ڵسم و ده‌رباره‌ى ئاكامه‌كانى نیگه‌رانم، ده‌شزانم ئاكامه‌كان به‌ده‌ستى پڕ ده‌سه‌لاَتى خوان، هه‌ر ئه‌و زاته خێر و چاكه‌م ده‌داتىَ و كه‌س ڕێگریم لێناكات، كه‌واته ڕاڕایى له كردنى ئه‌م كاره‌دا بۆچى؟ مادام مه‌سه‌له‌كه خێره و ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارى تێدایه.
له ئه‌نجامدا ئه‌م ئایه‌ته له له‌ناوبردنى ڕاڕایى و ترس و نیگه‌رانیمدا به‌شداری كرد، ئه‌م وشه ڕه‌ببانیانه گۆڕانیان له ڕه‌فتاریشمدا دروستكرد. ئیتر هه‌ژماركردنى زۆرى به‌ر له كردنى كاره‌كانم نه‌ما، ئه‌مه ماناى گه‌ڕانه‌وه‌ى كاته، وایلێهات كاتێكى زۆرم هه‌بوو كه ده‌متوانى له گه‌شه‌پێدانى مه‌عریفه و زانیاریمدا سوودیان لێوه‌ربگرم.
ئه‌مه به‌شى سێیه‌مى ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌یه، واته خواى په‌روه‌ردگار خه‌ڵكێك (له‌وانه‌ى ده‌یه‌وێت) هه‌ڵده‌بژێرێت تاكو توشى خێریان بكات... كه‌واته چۆن بتوانم وابكه‌م په‌روه‌ردگار توشى ئه‌و خێره‌م بكات؟ به‌ر له هه‌ر شت پێویسته په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگاردا باش بكه‌م.
یه‌كه‌مین هه‌نگاوى چاككردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خودا ئه‌وه‌یه به دڵسۆزى ته‌واوه‌وه ڕووه‌و خوا بڕۆیت به‌بىَ ئه‌وه‌ى هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كت هه‌بێت جگه له ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و.
له‌وكاته‌دا به ئاكامێك گه‌یشتم: ئه‌م ئایه‌ته (وێڕاى كورتى وشه‌كانى) لێوانه له ڕێنمایى كه به‌ته‌واوى ڕه‌فتارى مرۆڤ ده‌گۆڕێت. ئه‌م ئایه‌ته دووباره به‌رنامه‌ڕێژكردنى مێشك و گۆڕینیى زانیارییه زه‌خیره‌كراوه‌كانیه‌تى له زانیاریگه‌لێك كه ڕاڕایى و ترس و نیگه‌رانى ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرێت بۆ زانیاریگه‌لێك كه لێوانه له هێز و گه‌شبینى و دڵنیایى.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (4)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

