سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕێنمویی بەهۆی ئەستێرەكانەوەیە نەك هەسارەكان...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن ///نووسينگهى تهفسير ///لەوكاتەدا كە زانستی ئەزمونكاری جیایی ناكات لەنێوان ڕووناكی و نووردا، قورئانی پیرۆز وەسفی خۆر دەكات بەوەی ڕووناكیبەخشە و مانگیش نووربەخشە. پەروەردگار دەفەرموێت:
{هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (5)]
ڕووناكی (چوو) ڕاستەوخۆ لەو تەنەوە دەردەچێت كە خۆی ڕووناكیی دروستدەكات، كاتێك ئەو ڕووناكییەش دەكەوێتە سەر تەنێكی تاریك نوورەكەی دەداتەوە.
پەروەردگار دەفەرموێت:{وَعَلَامَاتٍ وَبِالنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ (16)} [النحل]واتە: و نیشانەی زۆر و زەبەندی لە زەویدا دابینكردووە و بەهۆی ئەستێرەكانەوە خەڵكی ڕێی خۆیان دەرببەن.
یان دەفەرموێت:{وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْڕ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (97)} [الأنعام]واتە: هەر ئەو زاتە، ئەستێرەی بۆ فەراهەم هێناون تا ببێتە هۆی ڕێنمویتان لەناو تاریكییەكانی سەر ڕووكاری وشكانی و دەریاكاندا.
قورئانی پیرۆز ئاماژەی بەوە داوە كە ڕێنمویی لە تاریكییەكاندا بەهۆی ئەستێرەكانەوەیە نەك هەسارەكان، لەگەڵ ئەوەشدا هەسارەكانیش نوور و ڕۆشناییان وەك ئەستێرەكان دەگاتە زەوی.
زانستی نوێ سەلماندوویەتی ئەستێرەكان سەرچاوەی ڕووناكی بنەڕەتین لە ئاسماندا، چونكە ئەوانە تەنی ئاسمانی كڵپەسەندوون و پلەی گەرمییان دەگاتە ملیۆنان پلەی سەدی، لەبەرئەوە ڕووناكی لە خودی خۆیەوە بەرهەم دێنێت و بەرەو دەرەوە دەریدەكات و بەوەش گۆی زەوی ڕووناك دەكاتەوە.
بەڵام ڕۆشنایی (ڕووناكی) هەسارەكان بنەڕەتی نین، بەڵكو نوور و ڕۆشنایی لە ئەستێرەكانەوە وەردەگرن و بەرەو زەوی دەیدەنەوە، ئەوەش لەبەرئەوەی هەسارەكان تەنی ئاسمانی ساردن و ئاگریان لەنێودا نییە و ناتوانن لە خودی خۆیانەوە ڕووناكی پەخش بكەن.
لێرەدا تێبینی دەكرێت كە قورئانی پیرۆز هەسارەكانی ناونەبردووە بەوەی هۆكاری ڕێنمونی بن لە تاریكییەكاندا، بەڵكو تایبەتی كردووە تەنها بە ئەستێرەكانەوە، ئەوەش لای مرۆڤ بەر لە 14سەدە بەدڵنیاییەوە نەزانرابوو.

