سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بو هوره‌یره) خه‌یاڵگه‌ی سه‌رده‌می وه‌حی (به‌شی ٢)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئائێستاش.. هه‌ركه گوێبیستی وتاربێژێ، یان مامۆستا، یان وتار خوێنێكی هه‌ینی ده‌بین ئه‌م ده‌سته‌واژه ئاشنایه ده‌ڵێت: (عن أبی هریره (رضى الله عنه) قال:
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)...).
ده‌ڵێم: كاتێك گوێبیستی ئه‌و ناوه ده‌بیت به‌و جۆره، یان كاتێك كه زۆر پێی ده‌گه‌یت و، له زۆر جێگای په‌ڕاوی فه‌رمووده و، ژیاننامه و، فیقه و، ئایندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌دی ده‌كه‌یت، بزانه كه به هاوه‌ڵێك ده‌گه‌یت كه له زۆربه‌ی هاوه‌ڵان زیاتر سه‌رقاڵی هاوه‌ڵێتی و گوێگرتن بوو.
چونكه گه‌نجینه‌ی فه‌رمووده شیریه‌كان و ئه‌و رێنوێنیه داناییانه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) له‌به‌ری كرد، نمونه‌ی زۆر كه‌مه..
ئه‌و، به‌هۆی ئه‌و به‌هره‌و ، ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ی كه هه‌یبوو، له زۆربه‌ی هاوه‌ڵان به‌تواناتر بوو له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵانی (رضى الله عنهم) تێیدا ژیان و پێی گه‌یاندن-گه‌ر ئیمانت پته‌و و ده‌روونت به‌په‌رۆش بێت- به‌و ئاسۆیانه‌ی كه چاكه‌كانی (موحه‌ممه‌د) (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵانی به‌خۆی دی، كه مانای خوێن به‌ژیان ده‌به‌خشێ و، تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی به‌ره‌و لای رێنوێنی ده‌كرد.
خۆ گه‌ر ئه‌م دێڕانه په‌رۆشی ئه‌وه‌یان كردویت كه ئاشنای ئه‌بوهوره‌یره ببیت و گوێبیستی سه‌ربورده و به‌سه‌رهاتی ببیت، ئه‌وا فه‌رموو ئه‌وه تۆ و ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت..
ئه‌و یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه شۆڕشی ئیسلام هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریه مه‌زنانه‌ی هێنایه ئارا تێیدا ره‌نگی دابوویه‌وه.
له كرێگرته‌ییه‌وه بۆ سه‌رگه‌وره.
له ونبوویه‌كی نێو جه‌نجاڵی، بۆ ناودار و پێشه‌وا..!!
له كه‌سێكی كڕنۆش به‌ری به‌رده‌م به‌ردێكی داتاشراو، بۆ بڕوادارێك به‌خودای تاك و ته‌نهای خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات..
ئه‌وه‌تا خۆیشی ده‌دوێت و ده‌ڵێت:
{به‌هه‌تیوی گه‌وره بووم و، به نه‌داری كۆچم كرد و.. كرێ‌گرته‌ی (بوسره‌ی كچی غه‌زوان) بووم به نانه‌سكێ..!!
له‌كاتی دابه‌زینیاندا خزمه‌تم ده‌كردن و، له‌كاتی سواربوونی وڵاخه‌كانیان بۆم ده‌گرتن..
ئێستاش ئه‌وه‌تام خودا ژنی پێ به‌خشیوم و، سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه ئایینی كردۆته پاڵپشت و، ئه‌بوهوره‌یره‌شی كردۆته پێشه‌وا}..!

