سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن پارێزگاری لە سەلامەتی مێشك و لەش و دڵت دەكەیت؟!
نوسينى : عبدالدائم كحيل
وه‌رگێرانى: ئه‌ندازیار ڕێبوارحمدامین
لەنێو زیادبوونی گرنگیدانی خەڵك بە تەندروستیان و, هەوڵدانی زیاتریان بۆ پارێزگاری كردن لەلەشیان بە باشترین شێوە, زانایان پێیان وایە كە هەر ئەندامێكی لەشی مافی لەسەری هەیە, بەمەش پارێزگاری كردن لە هەر ئەندامێكی لەش دەبێتە هۆی پاراستنی هەموو ئەندامەكانی دیكەی لەش و ئازار پێگەیشتنی ئەندامێكیش دەبێتە هۆی ئازار پێگەیشتنی هەموو ئەندامەكانی دیكە, چونكە زاناكان پێیان وایە هەموو ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ پەیوەستنبەیەكەوە. زانایان زۆر بەپێویست و گرنگی دەزانن كە مرۆڤ یەكەمجار پێویستە زۆر گرنگی بە مێشك بدات, چونكە مێشك بزوێنەری سەرەكیی لەشی ئادەمیزادە, لەم بارەیەوە پزیشكی چارەسەری نەخۆشیەكانی بەتەمەنەكان لەسەنتەری لۆس ئانجێڵۆس "گاری سمۆڵ" دەڵێت: لەسەر مرۆگی بەتەمەن و گەنج و تەنانەت منداڵیش پێویستە ئەو هەندێك چاڵاكی تایبەت ئەنجام بدەن كە دەبنە هۆی بوژاندنەوەی هەردوو لای راست و چەپی مێشك, لەو چاڵاكیانەش ئەنجامدانی یاری ئەلیكترۆنی وەك پڵەی ستەیشنە كە دەبێتە هۆی زیاتر هۆشداری مێشك.
ئێمه‌ش وه‌ك موسڵمان پێویسته قورئانى پیرۆز بخوێنین و بیرى لێبكه‌ینه‌وه و بچینه بنج و بناوانى و, زانینى نهێنى و ئیعجازه‌كانى بكه‌ینه باشترین وه‌رزش بۆ خانه‌كانى مێشك, چونكه ئه‌وه‌ى مێشكى به‌دیهێناوه هه‌ر خۆى قورئانى پیرۆزى دابه‌زاندوه!
ئێستا رۆژئاوا به‌دواى شتى وه‌ك مۆسیقا و سه‌ماكردن و یارى گۆڵف و تێنسه تا خانه‌كانى مێشكیان چالاَك بكه‌ن, ئێمه‌ش له‌سایه‌ى به‌خشنده‌یى خودا نوێژمان پێشكه‌ش كراوه وه‌ك دیارى كه باشترین وه‌رزشه بۆ له‌ش و مێشك و گیان.
· زانایان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه زۆر پێویسته خه‌ڵكى ئاگادارى جۆرى خۆراكه‌كانیان بن, به‌و پێیه‌ى خۆراك فاكته‌رى سه‌ره‌كى پاراستنى مێشكه, بۆیه ده‌ڵێن پێویسته خۆراكى پڕ له مادده‌ى دژه ئۆكسایدى وه‌ك باوى و ترىَ بخۆن, هه‌روه‌ها خۆراكى پڕ له مادده‌ى ترشیاتى وه‌ك ماسى سه‌له‌مۆن بخۆن, ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى وه‌رزشى به‌سوود بۆ مێشك, ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بیرۆكه باوه‌یه كه پێشتر باس ده‌كرا كه وه‌رزش و ته‌ندروستى مێشك دوو شتى په‌یوه‌ست به‌یه‌كه‌وه نین.
خودا میوه‌جات و خۆراكى زۆرى رام كردوه بۆمان تا سوودى لێ وه‌ربگرین و له‌شى پێ به‌هێزبكه‌ین و ژیانێكى ئاسوودمان هه‌بێت, هه‌روه‌ها قورئانى پیرۆز كۆمه‌ڵێك میوه‌ى وه‌ك هه‌نجیر و زه‌یتون و ترىَ و هه‌نار و هه‌نگوین و خورماى ناوهێناوه كه به تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى ده‌ركه‌وته‌وه سودى زۆرى هه‌یه و پێویسته خۆراكه ده‌ستكرده‌كان بگۆڕین به‌و خۆراكه سروشتیانه له‌پێناو ته‌ندروستیه‌كى باشتر.
* دووه‌م ئه‌ندامى له‌ش كه زانایان داواى پاراستنى ده‌كه‌ن دڵه, ئه‌ویش له‌پێناو پاراستنى له به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و كۆلیسترۆڵ كه ده‌بنه هۆى نۆره‌ى دڵ و دواتریش مردن.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامدانى وه‌رزش به‌به‌رده‌وامى و كه‌مكردنه‌وه‌ى خوێ له‌خواردن و زۆرتر به‌كارهێنانى میوه ده‌بێته هۆى سوود وه‌رگرتن له‌و ئۆكسجینه‌ى دێته ناو له‌ش.
پێغه‌مبه‌رى خودا (دروودى خواى لێبىَ) فه‌رمویه‌تى (ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب) [صحيح الألباني 6069]. واتا: پارچه گۆشتێك له‌له‌ش هه‌یه ئه‌گه‌ر باش بوو ئه‌وا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى دیكه‌ى له‌ش باش ده‌بێـ, ئه‌گه‌ر خراپیش بێت ئه‌وا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش خراپ ده‌بێت. ئه‌مه‌ش جگه له یادى خودا كه ده‌بێته هۆى ئارامبوونى دڵ هه‌روه‌ك خودا ده‌فه‌رموێت (الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْڕ اللَّهِ أَلَا بِذِكْڕ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) [الرعد: 28].
سێیه‌م ئه‌ندامى له‌ش كه جێى بایه‌خى زانایانه بریتیه له كۆئه‌ندامى ئێسك, به‌تایبه‌تیش له‌دواى ته‌مه‌نى سی ساڵیدا, چونكه له‌و ته‌مه‌نه له‌ش له هه‌ڵگرتنى كالیسیۆم ده‌وه‌ستێت, بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى ئه‌م مادده‌یه‌ش پێویسته خۆراكى وه‌ك شیر و به‌رهه‌مه‌كانى بخۆن و وه‌رزش به به‌رده‌وامى بكه‌ن.
خواى گه‌وره شیر و ماستى بۆ رام كردووین, له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت [(وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهِ مِنْ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِلشَّاڕبِينَ) [النحل: 66]ئه‌و ماسته زۆر پێویسته بۆ سه‌لامه‌تى له‌ش به‌گشتى و ئێسكه‌كان به‌تایبه‌تى! جا خۆزگه وازمان له‌خواردنه‌وه‌ى شله‌مه‌نى وه‌ك پێپسى كۆلا و گازه‌مه‌نیه‌كان ده‌هێنا و زیاتر ته‌ركیزمان ده‌كرده سه‌ر شیر و به‌رهه‌مه‌كانى!
له‌دواى ئه‌وه زانایان پێیان وایه كه ئاده‌میزاد ده‌بىَ زۆر پارێزگارى له چاوه‌كانى بكات, چونكه تا مرۆڤ ته‌مه‌نى به‌ره‌و زیاتر بڕوات ئه‌وا مه‌ترسى زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر چاوه‌كانى, وه‌ك كه‌م بینى و به‌كارهێنانى چاویلكه بۆ خوێندنه‌وه و ... هتد, له‌م باره‌یه‌وه‌ش زانایان رایانسپاردوه كه پێویسته تاكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سوڕى رێك و پێك سه‌ردانى پزیشكى تایبه‌تى چاو بكه‌ن بۆ دڵنیابوون و رێگرتن له شكستیه‌كانى چاو, له‌گه‌ڵ خۆپاراستنى به‌رده‌وامیان له به‌ركه‌وتن به تیشكى خۆر, كه ئه‌مه‌ش بێگومان به شێویه‌كى سه‌لبى ده‌شكێته‌وه له‌سه‌ر چاوه‌كان.
ئێمه‌ى موسڵمانانیش پێویسته به‌باشى پارێزگارى له‌و نیعمه‌ته به‌نرخه‌ى خوداى گه‌وره بكه‌ین كه چاوه, باشترین رێگه‌یش بۆ چاكسازى به‌رده‌وامى چاوه‌كانمان بریتیه له زۆر خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز و ته‌ماشاكردنى ئه‌م كتێبه گه‌وره و مه‌زنه‌یه.!!
به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌زموونى خه‌ڵكانێك ده‌ركه‌وتووه كه خوێندنه‌وه‌ى كتێبى زانستى و ئه‌دبى و ... هتد, ماندووبونێكى زۆر بۆ چاوه‌كان دێنن, به‌لاَم له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز به‌پێچه‌وانه‌وه چاوه‌كان جۆرێك له هه‌ست كردن به حه‌سانه‌وه‌یان ده‌كرد, خواى گه‌وره‌ش له‌باره‌ى راستى ئه‌م خاڵه‌وه ده‌فه‌رموێت (أَمْ مَنْ هُوَ قَانِتٌ آَنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآَخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ) [الزمر: 9].
جا برا و خوشكى به‌رێزم .. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه زۆرترین كاتت بۆ خواى گه‌وره ته‌رخان بكه‌یت, هه‌موو كرده‌وه و ئامانجه‌كانیشت له‌پێناو خوادا ته‌رخان بكه, خواى گه‌وره‌ش هه‌رگیز به‌نده‌كانى له‌بیر ناكات و وازیان لىَ ناهێنىَ, هه‌ر ئه‌ویش نیعمه‌ته‌كانى به‌سه‌ر به‌نده‌كانى داده‌بارێنێت! بۆ هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر [دۆوودى خواى لێبێت] ده‌یانتوانى له‌سه‌ره‌وه‌ى ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵیدا سوار چاكى بكه‌ن و جیهان له‌پێناو خوادا بكه‌ن و ئێمه‌ش ناتوانین له ته‌مه‌نى چل ساڵێدا ته‌نانه‌ت یه‌ك كیلۆ مه‌تریش به پیاده‌یى بڕۆین؟؟
راستیه‌كه‌ى برا و خوشكى به‌رێزم ئه‌وان هێزى له‌شیان له‌هێزه بڕوایان به‌خواوه‌وه بوو, ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌مه ئه‌مه‌مان پێویسته, وه‌كو پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم بڕوامان پێى هه‌بێت كه ده‌یفه‌رموو (الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ * وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ * وَإِذَا مَڕضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ) [الشعرا‌ء: 78-80].

