سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خه‌ڵکى به‌هه‌شت و سیفه‌ته‌کانیان
نوسینى/ عه‌لى حسن
وه‌رگێرانى/ شوان ڕابه‌ر
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
له مه‌عازى کوڕى جه‌به‌ل ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (يدخل أهل الجنة الجنة جردا مردا, كأنهم مكحلون, أبناْ ثلاثين أو ثلاث و ثلاثين سنة)صحیح الجامع واته: خه‌ڵکى به‌هه‌شت به‌که‌م پرچى ده‌چنه نێو به‌هه‌شته‌وه, وه‌کو کل له چاو کرابن, ته‌مه‌نیان له نێوان سى ساڵ یا سى و سێ ساڵییه.
وه ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (يدخل الجنة أقوام أفئدتهم مثل أفئدة الطير) واته خه‌ڵکانێک ده‌چنه نێو به‌هه‌شت, دڵیان وه‌کو دڵى بالنده وایه. ئه‌نه‌س ره‌زاى خواى لێبێ له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌گێرێته‌وه, ده‌فه‌رموێ: (يعطي المؤمن في الجنة قوة كذا وكذا من الجماع) قیل :(يا رسول الله أو يطيق ذلك؟ قال: يعطي قوة مئة)
واته: له‌باره‌ى جیماعکردن له نێوان پیاوان و ئافره‌ت له به‌هه‌شت هێزو توانای شه‌هوه‌ت وڕابواردنى زۆر به‌ئیماندار ده‌درێ, ده‌ڵێ یه‌کێک گوتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئایا ئینسان ئه‌وه ده‌توانێ بکا؟ فه‌رمووى به‌ڵێ هێزو توانایى سه‌د که‌سى پێ ده‌درێ. ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (من يدخل الجنة ينعم ولا يبأس ولا تبلى ثيابة, ولا يفنى شبابة)
واته: ئه‌وه‌ى ده‌چێته به‌هه‌شت, له‌نازو نیعمه‌ته‌کانیدا ده‌ژى و ڕاده‌بوێرێ, نه‌ک له ده‌ردو به‌لآو ناخۆشى, دووچارى شتى ناخۆش نابێ, جله‌کانى ناڕزى و گه‌نجێتى له‌ناو ناچێ و هه‌رده‌مێنێ.

