سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌له
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
تا سه‌رده‌مێکى نزیک ئه‌و بۆ چوونه باوبوو که ڕه‌گه‌زى له دایکبوو کۆرپه‌له خانه‌کانى دایک یان لانیکه‌م خانه‌کانى دایک و باوکه‌که دیاریده‌که‌ن, به‌لآم قورئان زانیارى جیاواز له‌م بۆ چوونه‌ى داوینه‌تێ ده‌رباره‌ى ئىم بابه‌ته, به شێوه‌یه‌ک که نێر و مێیه‌تى له سپێرمه‌وه که گه‌شه ده‌کات به‌دیدێت:
(وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنثَىٰ ﴿٤٥﴾ مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَ)النجم/٤٥-٤٦ واته هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که جووت و دوانه, نێر و مێى به‌دیهێناوه, له نوتفه‌یه‌ک و گه‌شه بکات.
په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى زانستى کۆرپه‌له‌زانى و بایۆلۆژى وردیى و ڕاستى ئه‌و زانیارییانه‌یان سه‌لماندوه که قورئانى پیرۆز باسیکردوون.... ئێستا زانراوه سپێرمى پیاو ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌له دیاریده‌کات و ئافره‌ت له‌م کاره‌دا ڕۆڵى نییه. کرۆمۆسۆمه‌کان بنچینه‌ى سه‌ره‌کین له دیاریکردنى ڕه‌گه‌زدا, دوان له (46)کرۆمۆسۆمه‌که به کرۆمۆسۆمى ڕه‌گه‌ز ناوده‌برێن, که به‌رپرسن له دیاریکردنى قه‌واره‌ى مرۆڤ.. ئه‌و کرۆمۆسۆمانه‌ش (x y) که نێره‌دا (x x) له مێیه‌دا له کاتێکدا که شێوه‌ى کرۆمۆسۆمه‌کان وه‌ک ئه‌و پیتانه وه‌هان. کرۆمۆسۆمى (y) کۆدى بۆهێلى په‌یوه‌ست به نێریه‌تى هه‌ڵگرتووه‌و کڕۆمۆسۆمى (x) کۆدى بۆ هێڵى په‌یوه‌ست به مێیه‌تى.
دروستبوونى مرۆڤ به جیابوونه‌وه‌ى ئه‌م کرۆمۆسۆمانه ده‌ستپێده‌کات که له نێره و مێه‌دا به‌شێوه‌ى دوانه هه‌ن سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى توخمه خانه‌ى مێیه که له‌کاتى هێلکه‌داناندا دابه‌ش ده‌بێت واته له دواى ده‌رچوونى هێلکۆکه‌که له هێلکه‌دان کرۆمۆسۆمى (x)ى هه‌ڵگرتووه. له‌لایه‌کى تره‌وه توخمه خانه‌ى پیاو دوو جۆرى جیاوازى نوتفه به‌رهه‌م ده‌هێنێت, یه‌کێکیان کرۆمۆسۆمى (x)ى تێدایه, دووه‌میشیان کرۆمۆسۆمى (y). ئه‌گه‌ر کرۆمۆسۆمى (x)ى مێ له‌گه‌ڵ نوتفه‌یه‌ک یه‌کیگرت که کرۆمۆسۆمى (x)ى تێدایه, ئه‌وا کۆرپه‌له له‌دایکبوووه‌که مێیه ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر نوتفه‌که کرۆمۆسۆمى y ى تێدابوو ئه‌وا کۆرپه‌که نێر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش واته ڕه‌گه‌زى کۆرپه‌که کرۆمۆسۆمه‌کانى نێر له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌ى ئافره‌ت یه‌کده‌گرێت دیاریده‌کات... جێى باسه هیچکام له‌م زانیاریانه نه‌زانرابوون تا ئه‌وه‌ى که زانستى کۆرپه‌له‌زانى له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دۆزییه‌وه... زۆرێک له شارستانییه‌کان بڕوایان وابووه که ڕه‌گه‌زى له دایکبوو له‌شى مێ دیاریده‌کات, هه‌ر بۆیه ئافره‌ت لۆمه‌کراوه ئه‌گه‌ر منداڵى مێیه‌ى بووبێت ئه‌وه له کاتێکدا که قورئانى پیرۆز کۆمه‌ڵه زانیاریه‌کى ئاشکرا کردووه که ئه‌م پوچه‌وته‌یه به درۆ ده‌خاته‌وه پێش (13 سةدة) به‌ر له دۆزینه‌وه‌ى بۆ هێله‌کانى مرۆڤ, قورئان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که ڕه‌چه‌ڵه‌کى ڕِه‌گه‌زى کۆرپه‌له ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئافره‌ت به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیاو.

