ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چیـرۆكی هـاروت‌و مـارووت...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

چیـرۆكی هـاروت‌و مـارووت...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير ///ئەم چیرۆكە لە دەقی قورئاندا، ئاوەها هاتووە، كە خوا فەرموویەتی:.كورتەی واتای ئایەتەكـان:كاتێك كۆمەڵێك لە ئەهلی كیتاب-كە جوولەكەكان بوون- پێغەمبەرێكیان لەلایەن خواوە-كە دوا پێغەمبەر

محمد صلى الله عليه‌ وسلم بوو - بۆ هات‌و سەرەڕای ئەوەی محمد صلى الله عليه‌ وسلم بوو پشتگیری لە ڕاستیی تەوڕات دەكرد، كەچی ئەوان كتێبەكەی خوا (تەوڕات)یشیان پشتگوێ‌ خست‌و خۆیان لەو ناوەڕۆكەی نادان كرد، وەك ئەوەی گوایە نەزانن‌و نەیانبیستبێت، كە هەواڵی ئەم دوایین پێغەمبەری ی تێدایە‌و، كە دەبێت باوەڕی پێ‌ بێنن‌و شوێنكەوتووی بن. ئیتر جوولەكەكان وازیان لە كتێبەكەی خواو (تەوڕات)یش هێنا‌و شوێنی نەكەوتن، بەڵكو دوای ئەو هەواڵە درۆ‌و ناڕاستانە كەوتن كە شەیتانەكان دەربارەی موڵك‌و دەسەڵاتدارێتیی (سولەیمان) دەیانخوێندەوە‌و لە ماوەی حوكمی سولەیماندا بە خەڵكیان دەگەیاند. بەڵام خۆ (سولەیمان) كافر‌و بێ‌باوەڕ نەبووە، بەڵكو شەیتانەكان خۆیان كافر بوون‌و، خەڵكیان فێری سیحر‌و جادوگەریی دەكرد. هەروەها خەڵكیان فێری ئەو مەسەلانە دەكرد، كە بۆ (هارووت‌و مارووت) لە بابل دابەزی بوو، كە دوو فریشتە بوون لە بابەتدا‌و مەبەستیشیان ئاگاداركردنەوەی خەڵكی بوو لە فڕوفێڵی سیحر‌و جادووگەریی، (تاكو پێی فریو نەدرێن)، بەڵام ئەم دوو فریشتەیە كەسیان فێری هیچ نەدەكرد، هەتا پێ‌یان نەگوتایە (ئێمە بۆ تاقیكردنەوە‌و هەڵسەنگاندنین‌و تۆش خۆ بێ‌باوەڕ مەكە)، كەچی هەندێك كەسیان لەو بەدكارییەدا بەردەوام بوون‌و قسە‌و باسی وەها سەیر‌و سەمەرەیان لەو دوو فریشتەیەوە دادەتاشی، كە ژن‌و مێردیان پێ‌ لە یەكتر جیادەكردنەوە، هەرچەندە ئەو جادووگەرانە ناتوانن زیان بەكەس بگەیەنن (مەگەر تەنها بە ئیرادەی خوا نەبێت‌و بۆ كەسێكیش، كە خۆی بیسەر‌و بڕواپێكەریان بێت). خەڵكی گومڕا‌و سەرگەردانیش، هەمیشە شتێك فێر دەبن، كە زیانیان پێ‌دەگەیەنێت، نەك سوودی هەبێت بۆیان، بێگومان ئەوان چاك دەزانن،

كە ئەو كەسەی ئامڕازی ئاوای كڕی بێت‌و ئەو جۆرە شتە پووچەڵانە فێر بێت، ئەوا هیچ پاداشتێكی لە رۆژی دواییدا نابێت. بەڕاستی ئەو ئامڕازە نادروستەش، كە ئەوان هۆش‌و ویژدان‌و ژیانی خۆیان پێ‌ فرۆشتوون‌و پێی هەڵخەڵەتاون، شتێكی زۆر خراپ‌و نابەجێ‌یە، ئەگەر بزانن‌و لێی وردبنەوە‌و تێیبگەن. خۆ ئەگەر خەڵكی لەجیاتی (تەفرەخواردن بە سیحر‌و جادووگەریی)‌و (هەروەها ئەو جوولەكانەش لە جیاتی فریوخواردنیان بەو ئامرازە نادروستانەی سیحربازیی) باوەڕیان بە خوا‌و نێرراوانی بهێنایە‌و خۆپارێز بوونایە‌و لەخوا بترسانایا، ئەوا پاداشتێكیان لەلایەن خوای پەروەردگارەوە دەست دەكەوت، كە هەر ئەو پاداشتەی خواش بۆ ئەوان چاكترە ئەگەر (دووبارە) بیانزانیایە‌و لێی وردبنەوە‌و تێی بگەن.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز