سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
یــادگــــا...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير ///لە مێشكی هەریەكەماندا یادگا (زاكیرە) هەیە كە ڕۆڵێكی گەورە و پڕ بەهای لەژیانماندا هەیە، هەندێك لە زانایان مانای بوونی زاكیرەیان لەو ئایەتەوە وەرگرتووە كە دەفەرموێت{وَلَوْ نَشَاءُ لَمَسَخْنَاهُمْ عَلَى
مَكَانَتِهِمْ فَمَا اسْتَطَاعُوا مُضِيًّا وَلَا يَرْجِعُونَ (67)} [يس] واتە: ئەگەر بمانەوێت هەر لەجێگای خۆیان گۆج و ئیفلیجیان دەكەین، یان ڕووخساریان دەخەینە شێوەی ئاژەڵ و جانەوەرەوە، ئەوسا ئیتر نە بەرەو پێش بچن، نە بگەڕێنەوە دواوە.
چۆن دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵی خۆت؟ جێگاكەی پێدەزانیت، چۆن جێگاكەی دەزانیت؟ خوای گەورە جێگاكەیی لە زاكیرەتدا داناوە... لەماڵەكەتدا جێگای هەموو پێداویستیەكانت دەزانیت، تۆ لەقوتابخانە هەندێك كتێب دەخوێنیت و تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەیت، چۆن ئەو تاقیكردنەوەیە دەدرێت؟ ئەو زانیاریانە خراونەتە نێو زاكیرەتەوە... مرۆڤ بەبێ زاكیرە بەدیهێنراوێكە بوونی نییە... فێربوون و فێركردن بۆ كەسێك بەبێ زاكیرە ئەستەمە.
ئەو بابەت و باسە زانستیانەی دەربارەی زاكیرە دەدوێن، دەڵێن ئەگەر مرۆڤێك شەست ساڵ بژی ئەوەی لەزاكیرەیدا خەزنی دەكات زیاترە لە (60 ملیار) زانیاری! خۆئەگەر ویستمان هەموو ئەو زانیارییانە لەكتێبێكدا كۆپی بكەین، ئەوا پێویستمان بە هەزاران بەرگ هەیە، هەموو ئەوانە كتێبگەلێكن كە زانیاری خەزن دەكەن و تاهەنووكەش جێگایان لەمێشكدا نازانین... ئێستا بیردۆزانێكی نوێ هەن وادادەنێن زاكیرە جێگایەكی نییە لەمێشكدا، پەیوەستە بە ژیانی دەروونییەوە... بەهەرحاڵ هەندێك لەو زانیارییانەی بۆ مرۆڤ دێن لەجێگایەكی نزیكدا خەزن دەكرێن، بۆئەوەی دووبارە گێڕانەوە و وەیادیهَنانەوەیان ئاسان بێت... هەندێكیشیان لە جێگایەكی ناوەنددا زەخیرە دەكرێن و هەندێكی تریشیان لە جێگایەكی دووردا. هەندێك زانیاری هەن بەهیچ شێوەیەك زەخیرە نابن.
كە زانیارییەكان خەزن دەبن بەپێی جۆرەكانیان دابەش دەبن، زاكیرە هەیە بۆ (بۆنكراوەكان، بینراوەكان، ڕووخسارەكان، ڕەنگەكان، بۆنەكان و ناوەكان. ئەوە شتێكی زۆر وردە.
ئەگەر ویستمان شتێك وەیادبێنینەوە، بۆ ئەمە زاناكان دەڵێن: زاكیرە ڕێگای هێمادانان (ترمیز) دەگرێتەبەر... ئەگەر بۆنێكت بۆنكرد كە پێشتر بۆنت كردبوو، لەبەرئەوەی لە زاكیرەتدا نەوەد و حەوت جۆر بۆن خەزنبووە، ئەم بۆنەی دواییان ئێستا بەسەر هەموو جۆرە بۆنە خەزنكراوەكاندا دەگەڕێت تا وێكچوون دەبینێتەوە، و دەڵێت: ئەو بۆنە ناوی فڵانە... ئەمە تایبەت بە بۆنكراوەكان... بەهەمان شێوە بۆ خواردنەكانیش، تامەكان و بینراوەكان و ڕووخسار و ناو و ژمارە و هەموو شتێك... زانیارییەكان دەربارەی زاكیرە زۆر كەمن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستیگەلێكی تێدایە مرۆڤە ژیرەكان سەرسام دەكات.
هەندێك لە زانایان دەڵێن: زاكیرە فەرهەنگ و وەرگێڕێكی دەستبەجێیە... جێی سەرسامیە خانەی دەماریی دابەش نابێت و نامرێت. خۆئەگەر دابەش ببوایە و بمردایە ئەودەمە مرۆڤ هەموو ئەزموون و پسپۆڕی و زانیاری خۆیی لەدەستدەدا. كەسێك پێتدەڵێت من ئەزموونم لە پزیشكیدا چل ساڵە، من ئەزموونم لەبواری یاسادا پەنجا ساڵە، ئەو كەسە ئەزموونی لەپیشەسازیدا ئەوەندە ساڵە، هەموو ئەو ئەزموونانە كەڵەكە دەبن تا ئەو ساتەی كەسەكە دەمرێت... خۆئەگەر كەسێك زاكیرەی لەدەستبدات، هەموو ئەزموون و زانیاریی بەیەكجاری لەدەستدەدات.
لەڕاستیدا زاكیرە بەتەنها نیشانەیەكی گەورەیە لە نیشانەكانی دەسەڵاتی خوای گەورە: {وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (21)} [الذاريات]

