سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چەند قسـەوباسێكی ئیسرائیلی لەسەر ئەم چیـرۆكى هاروت و ماروت..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگهى تهفسير ///ئەوانەی هەواڵاو ئەفسانەكانیان گێڕاوەتەوە چەند ڕیوایەتێكی هەڵبەستراوی جوولەكەكانیان دەربارەی چیرۆكی (هارووتو مارووت) هێناوەو، چەند نووسەرێكی تەفسیری قوڕئانیش ئەو ڕیوایەتانەیان خوێندۆتەوەو،
بەلایانەوە جوان بووەو، خستوویاننەتە نێو كتێبەكانی تەفسیریانەوەو، فەرمایشتی خوایان لە قوڕئان پێ تەفسیر كردووە.
پوختەی ئەو ڕیوایەتە پووچەڵاو هەڵبەستراوانەش ئەوەیە كە گوایە "فریشتەكان بەرهەڵستی یان لەسەر (بووونی مرۆڤ بە جێنشینی سەر زەوی)و، لەسەر (باشتر دانانی مرۆڤی ئیمانداریش لە فریشتەكان) دەربڕی، خواش بۆی ڕوون كردنەوە مرۆڤی ئیماندار بۆیە بە باشتر دانراوە، چونكە حەزو ئارەزووی لە سەرپێچی تێدا دانراوەو بەڵام كاتێك كۆشش لەگەڵا دەروونی خۆی دا دەكاتو بە توندی دەیگێڕێتەوە، لەسەر گوێڕایەڵی فەرمانی خوا جێگیر دەبێت. فریشتەكانیش گوتیان: (ئەگەر حەزو ئارەزووت لە دەروونی ئێمەش دابنایە، ئەوا گوناهو سەرپێچیمان نەدەكرد). ئنجا دوو فریشتەیان لە خۆیان هەڵبژارد تاكو بكەونە بەر تاقیكردنەوەكە، ئەو دوو فریشتەیەش (هارووتو مارووت) بوون. خواش حەزو ئارەزووی تیا دانانو، ناردنیە خوارەوە بۆ سەر زەویو، هەموو كارێكی خراپەو ناشیرینو گوناهكاریی لێ قەدەغەكردن.
ئەوانیش لە شاری بابل دابەزینو هێندەی لە تواناو دەرفەرتیان دابوو (بە خواستی خوا) بەندایەتیو خواپەرستییان دەكرد، بەڵام لە شاری بابلدا ئافرەتێكی زۆر جوانیان بینی كە لە جوانترینی ئافرەتانی ئەو سەردەمە بوو، بۆیەش كەوتە بەر دڵی هەر یەكەیانو حەزو ئارەزوویان چووە سەری. ئنجا ڕازی دڵێ خۆیان لەلای ئافرەتەكە باش كردو داوایان لێكرد كە بەدەم حەزو ئارەزوویانەوە بێت. ئافرەتەكەش لەسەرەتادا بەدەم ئارەزووەكەیانەوە نەچووو ئاوڕی لـێنەدانەوە، بەڵكو چەند مەرجێكی بۆ دانان، وەك ئەوەی سەرپشكی كردن لە نێوان (بت پەرستی) یان (كوشتن منداڵێك)دا یاخود (مەی خواردنەوە)دا پێش ئەوەی دەستیان پێی بگات. ئەو دوو فریشتەیەش لە وەڵامی ئافرەتەكەدا گوتیان سەبارەت بە بت پەرستی ئەوە كفرەو بێباوەڕییەو، كوشتنی منداڵێكیش تاوانێكی یەكجار گەورەیەو، بەڵام مەی خواردنەوەكە تاوانێكی بچووكە، هەر بۆیەش مەی خواردنەوەكەیان لەو سێ مەرجەی ئافرەتەكەدا هەڵبژارد. جا كاتێك مەی یەكەیان خواردەوە، مەستو سەرخۆش بوونو، لەكاتی سەرخۆشییاندا منداڵەكەیان كوشتو، بتەكەشیان پەرستو، پاشان بەدڕەفتارییشیان لەگەڵا ئافرەتەكەدا كردو كەوتنە گوناهەوە.
ئنجا ئافرەتەكە ئەو ناوە گەورەیەی خوای لێ سەندن كە پێی دەچوون بۆ ئاسمانو، لە جیاتی ئەوان خۆی بەرەو ئاسمان پێی فڕیو، خواش ڕووخسارو شێوەی بەشەرییانەی ئەو ئافرەتەی لە مرۆڤەوە بۆ ئەستێرەیەك گۆڕیو، بوو بە هەسارەیەكی گەشو رۆشن كە هەسارەی (زوهرە)یەو یەكێكە لە هەسارە گەڕۆكەكانو لە ئەندامانی كۆمەڵەی ڕۆژە. (هارووتو مارووت)یش، خوا ڕقی لێ هەڵگرتنو لێیان زویر بوو دوای ئەوەی كە ئەو گوناهانەیان ئەنجام داو، خواش لەنێوان سزای دنیاو سزای رۆژی دواییدا، جارێكی تر سەربەستی كردنەوە، ئەوانیش سزای دنیایان هەڵبژارد، چونكە سزایەكی بڕاوەو كۆتایی پێهاتووە، بۆیەش سزای دنیایان هەڵبژارد بە ئومێدی ئەوەبوو، كە لە ڕۆژی دواییدا لە سزا ڕزگار بن. بەپێی سزاكەی دنیاش لە فەزای (بابل) لەنێوان ئاسمانو زەویدا بەسەریاندا هەڵواسرانو، ئیدی لەو ڕۆژەوە تاكو هاتنی ڕۆژی دوایی ئەم دوانە بە هەڵواسراوی دەمێننەوەو، بەردەوام لە بابلدا سەرەڕای سزادانیانو هەڵواسینیانو هێشتنەوەیان لەو سزاو ئەشكەنجەیەدا، كەچی هەر سیحرو جادوو فێری خەڵكی دەكەن، جا هەركەسێك حەزی لە فێربوونی سیحرو جادوو بێتو كاری سیحربازیو جادووگەڕێتی بكات، ئەوا دەچێتە لای ئەو دوانە لە (بابل)و، سیحریان لێوە فێر دەبێت( ). "
ئەمە پوختەی ئەو ڕیوایەتە پووچەڵاو هەڵبەستراوەی جوولەكەكان بوو كە بە دەقێك لە دەقەكانی (ئیسرائیلیات) ناسراوە.

