سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌كانی نوێژدابه‌ستن (گوفتاری و كرداری). (٣)سه‌رپێچی له پاڕانه‌وه‌ى ده‌ست پێکردنى نوێژدا:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / هه‌ندێ له نوێژخوێنان له‌دواى (الله اكبر)ى نوێژ دابه‌ستنه‌وه شتانێک ده‌ڵێن هیچ بنه‌مایه‌کى له سوننه‌تدا نیه.. وه‌ک وته‌ى هه‌ندێکیان که ده‌ڵێن:
«لا معبود سواک». واته: جگه له تۆ هیچ په‌رستراوێک نیه... جگه له‌مه‌ش.ئه‌مه له فه‌رموده‌دا نه‌هاتووه, ماناکه‌شى هه‌ڵه‌یه, چونکه په‌رستراوه‌کان له غه‌یری خوا زۆرن, چونکه خه‌ڵکانێک هه‌یه ئه‌مانه ده‌په‌رستن: مانگا, به‌رد, پله‌وپایه, خێزان, ماڵ و سامان...هتد.
له‌به‌رئه‌وه راستر وایه له جیاتیدا ئه‌مه بڵێ: «ولا معبود بحقٍ سواک». واته: جگه له تۆ هیچ په‌رستراوێکى به‌هه‌ق نیه. ئه‌ویش به مه‌رجێک نابێت له پاڕانه‌وه‌ى ده‌ست پێکردنى نوێژدا بیڵێ.. چونکه له سوننه‌تدا نه‌هاتووه.ئه‌وه‌ى له سوننه‌تدا له‌وباره‌وه هاتووه به‌سه‌و هه‌ندێکیان لێ باس ده‌که‌ین:
ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ, که وتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له‌دواى نوێژدابه‌ستن و پێش خوێندنى سوره‌تى فاتیحه ماوه‌یه‌کى که‌م بێده‌نگ ده‌بوو منیش پێم وت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم دایک و باوکم به قوربانت بن ئه‌و ماوه‌یه ده‌وه‌ستیت له نێوان نوێژ دابه‌ستن و خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌دا چییه و چى تێدا ده‌فه‌رمویت؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: ده‌ڵێم: (اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِى وَبَيْنَ خَطَايَاىَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕبِ اللَّهُمَّ نَقِّنِى مِنْ خَطَايَاىَ كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ اللَّهُمَّ اغْسِلْنِى مِنْ خَطَايَاىَ بِالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ) . واته: خوایه نێوان من و تاوانه‌کانم ئه‌وه‌نده‌ى نێوان رۆژهه‌لآت و رۆژئاوا دوور بخه‌ره‌وه, خوایه له تاوانه‌کانم پاکم بکه‌ره‌وه وه‌ک چۆن جل و به‌رگى سپى له چڵک و پیسى پاک ده‌بێته‌وه, خوایه تاوانه‌کانم بشۆره‌وه به‌ئاوو به‌فرو باران.
(عبدالله)ى کوڕی (عومه‌ر) (ره‌زاى خوایان لێ بێ) ده‌ڵێت: جارێ ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلى الله علیه وسلم) نوێژمان ده‌کرد یه‌کێک له هاوه‌لآن به‌م زیکره ده‌ستى کرد به نوێژکردن: (اللَّهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلاً). پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (مَنِ الْقَائِلُ كَلِمَةَ كَذَا وَكَذَا؟). واته: کێ ئه‌م وته‌و ئه‌و وته‌یه‌ى خوێند؟ پیاوێک وتى: من ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا. ئه‌ویش فه‌رمووى: (عَجِبْتُ لَهَا فُتِحَتْ لَهَا أَبْوَابُ السَّمَاءِ). واته: جێى سه‌ر سوڕمانم بوو! هه‌موو ده‌رگاکانى ئاسمانى بۆ کرایه‌وه.
ئیبن عومه‌ر فه‌رمووى: له‌و کاته‌وه له پێغه‌مبه‌رم (صلى الله علیه وسلم) بیستووه ده‌یخوێنم و وازم لێ نه‌هێناوه .
له (عائیشه )و (ئه‌بی سه‌عید) و جگه له‌وانیشه‌وه هاتووه ده‌فه‌رموون: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) کاتێ نوێژى داده‌به‌ست ده‌یفه‌رموو: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ وَتَبَارَكَ اسْمُكَ وَتَعَالَى جَدُّكَ وَلَا إِلَهَ غَيْرَكَ) . واته: خوایه تۆ پاک و بێگه‌ردی سوپاس و ستایش شایسته‌ى تۆیه, ناوت پیرۆزه‌و خاوه‌نى به‌رزى و شکۆی, هیچ په‌رستراوێکى به‌هه‌ق نیه که شایسته‌ى په‌رستن بێت جگه له تۆ.

