سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیعتیکاف و مانه‌وه له مزگه‌وتدا
نوسینى/ مودریک على
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
مرۆڤ ئه‌گه‌ربیه‌وێ ده‌تونێت هه‌موو ژیانى له به‌ندایه‌تى و خواپه‌رستیدا به‌سه‌ر ببات و ساتێک نه‌بێت له ژیانى که به‌بێ به‌ندایه‌تى و خێر و چاکه بگوزه‌رێت, ته‌نانه‌ت خه‌وتنى که ئاگا و هۆشى له خۆى نیه, بۆیه له سه‌ره‌تاى خه‌وتندا دوعا و زکرێک ده‌خوێنیت و که خه‌به‌ریش هاتیت دوعایه‌کى تر ده‌خوێنیت, ئیدى نێوان ئه‌و دوو زیکر و دوعایه‌ش که خه‌وتوویت و ئاگات له خۆت نیه ده‌بێته به‌ندایه‌تى و خواپه‌رستى, به‌م شێوه‌یه که ده‌توانین ماناى ئه‌و ئایه‌ته له خۆماندا به‌رجه‌سته بکه‌ین که ده‌فه‌رموێت (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) الذاریات/٥٦ له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که خواى گه‌وره له ڕێگه‌ى ڕێنوماییه‌کانى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم بۆى ئاسان کردووین که له یه‌ک کاتدا خێر و پاداشتى چه‌ند به‌ندایه‌تییه‌کمان بۆ بنوسرێت, بۆ نمونه نوێژى نیوه‌ڕۆیه و ده‌چیته مزگه‌وت و ده‌ست نوێژ ده‌گریت و ده‌چیته ناو مزگه‌وته‌وه و دوو ڕکات نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌یت, ده‌توانیت بۆ ئه‌و دوو ڕکاته نییه‌تى سێ نوێژى سوننه‌تى لێ بهێنى بۆ ئه‌وه‌ى خێر و پاداشتى سێ نوێژت بۆ بنوسرێت, ئه‌و سێ نوێژه سوننه‌ته‌ش بریتین له
١- سوننه‌تى ده‌ست نوێژ
٢- سوننه‌تى چوونه مزگه‌وت تحیه المسجد
٣- سوننه‌تى پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ
که‌وابوو سێ نوێژت کرد به یه‌ک نوێژ و له برى شه‌ش ڕکات دوو ڕکاتت خوێند و ئه‌نجامدا !
هه‌روه‌ها حاڵه‌تێکى تر ئه‌وه‌یه که ئێمه زۆرجار ده‌چینه مزگه‌وت بۆ نوێژه‌کان و پاش نوێژ که‌مێک یان زۆر ده‌مێنینه‌وه, ده‌کرێت و وا باشتره بۆ ئه‌وه‌ى خێرى زۆرترمان ده‌ست بکه‌وێت هه‌ر له یه‌که‌م چرکه‌ساتى چوونه مزگه‌وتدا نییه‌تى ئیعتیکاف و مانه‌وه له مزگه‌وتدا بهێنین تا ئه‌و کاته‌ى که دێینه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خێر و پاداشتى ئیعتیکافه‌که‌شمان ده‌ست که‌وێت و بۆ بنوسرێت که ئیعتیکافیش یه‌کێکه له سوننه‌ته موکده جه‌خت له‌سه‌ر کراوه‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌تایبه‌تى له مانگى ڕه‌مه‌زاندا و به تایبه‌تتر له ده شه‌وى کۆتاییدا.
خاتوو عائیشه‌ى دایکى ئیمانداران سه‌لامى خواى لێ بێ ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له ده شه‌وى کۆتایى ڕه‌مه‌زاندا ئیعتیکافى ده‌کرد تا کۆچى دوایى کرد
هه‌روه‌ها ئه‌بو هوره‌یره ڕه‌زاى خواى لێ بێ ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له هه‌موو مانگێکى ڕه‌مه‌زاندا ده ڕۆژ ئیعتیکافى ده‌کرد.

