سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بو هوره‌یره) خه‌یاڵگه‌ی سه‌رده‌می وه‌حی (به‌شی ٦)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (ئه‌بوهوره‌یره) به‌م جۆره راڤه‌ی نهێنی پێشكه‌وتنی خۆی ده‌كات له زۆر گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده له پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلى الله عليه وسلم).ئه‌و،-یه‌كه‌م- له كه‌سانی دیكه
زیاتر ده‌ستی به‌تاڵا بووه بۆ هاوه‌ڵێتی كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).
پاشان خاوه‌نی مێشكێكی به‌هێز بوو، كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زیاتر به‌ره‌كه‌تداری كرد و به‌هێزتر بوو..
دوای ئه‌وه به‌هۆی حه‌زپێكردنیه‌وه فه‌رمووده ناگێڕێته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه به‌رپرسیارێتی ئایینه‌كه‌ی و ژیانیه‌تی، ئه‌گینا حه‌ق و چاكه‌ی نه‌ئه‌دركاند و، ئه‌وكاته‌ش كه‌مته‌رخه‌م بوو، پاداشتی كه‌مته‌رخه‌مه‌كانیش چاوه‌ڕێی ده‌كرد.
له پێناوی ئه‌ودا فه‌رمووده‌ی وه‌رده‌گرت و ده‌یگێڕایه‌وه‌و، هیچ شتێك نه‌ده‌بووه رێگر و هیچ كۆسپێكی له رێدا نه‌بوو بۆ فه‌رمووده گێڕانه‌وه.. هه‌تا رۆژێكیان ئه‌میری بڕواداران (عومه‌ر) پێی وت:
{یا ئه‌وه‌تا واز له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی خوا ده‌هێنیت، یان ئه‌وه‌تا دوورت ده‌خه‌مه‌وه بۆ خاكی (ده‌وس)}..
مه‌به‌ستی خاكی هۆز و كه‌س و كاره‌كه‌ی بوو.
ئه‌م رێ‌لێ‌گرتنه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران تۆمه‌ت نه‌بوو بۆ ئه‌بوهوره‌یره، به‌ڵكو ئه‌وه پاڵپشتی تێڕوانینێك بوو كه (عومه‌ر) بونیاتی ده‌نا و دووپاتی ده‌كرده‌وه، كه ئه‌ویش بریتی بوو له: له‌سه‌ر موسڵمانان پێویسته له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت كه جگه له قورئان هیچ شتێكی دیكه نه‌خوێننه‌وه، له‌به‌ر نه‌كه‌ن، هه‌تا قورئان له دڵا و ده‌روون و عه‌قڵیاندا داده‌مه‌زرێت و ده‌چه‌سپێت..
چونكه قورئان په‌ڕاوی ئیسلامه و، ده‌ستوور و، فه‌رهه‌نگیه‌تی، زۆر قسه‌كردنیش ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، به‌تایبه‌ت له‌و ساڵانه‌ی پاش وه‌فاتكردنیدا كه قورئانی تێدا كۆده‌كرایه‌وه دوودڵیه‌كی دروست كردبوو كه هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد و بێ سوود بوو..
له‌به‌ر ئه‌وه (عومه‌ر) ده‌یووت:
{به قورئانه‌وه سه‌رقاڵا بن، چونكه قورئان فه‌رمایشتی خودایه}.
هه‌روه‌ها ده‌یوت:
{كه‌متر فه‌رمووده له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) بگێڕنه‌وه، ئه‌وانه نه‌بێت كه كاری پێده‌كرێت}.
