سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئانى پیرۆز چۆن چاره‌سه‌ری شكست و بێئومێدی كردووه؟ به‌شی دووه‌م:
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
ئایه‌ته‌كانى دواتر وێناى ئاكامى كاره سه‌لبیه‌كانمان بۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ریان ماینه‌وه، فه‌رمانمان پێده‌دات ده‌موده‌ست بیانگۆڕین. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55)} [الزمر]، واته: به‌رده‌وام شوێنى چاكترینى ئه‌و فه‌رمانانه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه بۆتان، پێش ئه‌وه‌ى سزا و ئازارى كتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت و له‌كاتێكدا كه ئێوه هه‌ست به نزیكى سزاكه ناكه‌ن. خوێنه‌رى خوشه‌ویستم! له‌گه‌ڵمدا له فه‌رمانى ئیجابى ڕابمێنه، به‌دوایدا ئاكامى سه‌لبى ئازاربه‌خش دێت بۆ كه‌سێك كه فه‌رمانى په‌روه‌ردگار جێبه‌جىَ ناكات.
له‌پاشان له‌و چه‌ند ئایه‌ته‌ى دواتردا قۆناغى وێناكردنى ئاكامه‌كانى كارى سه‌لبى دێت، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه ئه‌گه‌ره جیاوازه‌كانى ئاكامه سه‌لبیه‌كانمان بۆ وێنا ده‌كه‌ن كه به‌دڵنیاییه‌وه ڕووده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌لاَمدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و گۆڕانه ئیجابیه نه‌بێت كه قورئانى پیرۆز فه‌رمانمان پێده‌دات، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَى مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِڕينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِڕينَ (59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّڕينَ (60)} [الزمر] واته: نه‌وه‌كو یه‌كێك بڵێت: ئاخ و داخ و په‌شیمانى بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ى كه كردم، له فه‌رمان و به‌رنامه‌ى خوادا، بێگومان له‌و كه‌سانه‌ش بووم كه گاڵته‌یان به ئاین و به‌رنامه‌ى خوا ده‌كرد. یاخود بڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى خوا هیدایه‌ت و ڕێنمویى بكردمایه، ئه‌وه من له ڕیزى پارێزكاران و چاكاندا ده‌بووم!! یاخود كاتێك كه سزا و ئازار ده‌بینىَ بڵێت: خۆئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێك ببێت جارێكى تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دونیا، ئه‌وه مه‌رج بێت له چاكه‌كاران بم. نه‌خێر وانییه، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو، چونكه به‌ڕاستى كاتى خۆى ئایه‌ت و فه‌رمانى منت بۆهات، كه‌چى تۆ ئه‌و كاته بڕوات پێنه‌كرد و به درۆت ده‌زانى، فیز و ده‌مارگیریت ده‌كرد و لوتت هه‌ڵده‌بڕى له‌ئاستیدا، تۆ هه‌ر له‌ڕیزى بێبڕواكاندا بوویت. جا ڕۆژى قیامه‌ت ده‌بینیت، ئه‌وانه‌ى درۆیان به‌ناوى خواوه ده‌كرد ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریكه، مه‌گه‌ر شوێن و جێگا بۆ ئه‌و خۆبه‌زلزان و لوتبه‌رزانه له ئاگرى دۆزه‌خدا نییه؟! ئه‌م ئایه‌تانه وێناگه‌لێك له‌خۆ ده‌گرن كه ده‌كرێت ڕووبده‌ن، ئاكامێكى سه‌لبیه حه‌سره‌ت و په‌شیمانى له‌خۆده‌گرێت. به‌گۆڕینى ده‌ستبه‌جىَ. ئاكامێكى سه‌لبیه خه‌ونگه‌لێك له‌خۆده‌گرێت كه هێشتا به‌دى نه‌هاتوون. ئاكامێكى سه‌لبیه خۆزگه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو له‌خۆده‌گرێت، به‌لاَم هه‌رگیز ڕوونادات. باشه چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌لاَمدانه‌وه‌مان بۆ به‌رنامه قورئانیه‌كه هه‌بوو و ئه‌وه‌ى په‌روه‌ردگار فه‌رمانمان پێده‌كات جێبه‌جێمان كرد، ته‌ماشاى ئه‌م ئایه‌ته‌ى دواتر بكه كه ئاكامه ئیجابیه مه‌زنه‌كانى ئه‌و ڕۆژه‌ى بۆ وێنا كردووین:{وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (61)} [الزمر] واته: خواى گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌كات كه دیندارى و پارێزكاریان ده‌كرد، به‌هۆى سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوونیان له تاقیگه‌ى دونیادا، ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌كیان توش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن. زنجيره‌ى قورئان و زانست (4) قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

