سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بو هوره‌یره) خه‌یاڵگه‌ی سه‌رده‌می وه‌حی (به‌شی ٨)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ رۆژێكیان (مه‌روانی كوڕی حه‌كه‌م) ویستی توانای له‌به‌ركردنی (ئه‌بوهوره‌یره) تاقی بكاته‌وه، بانگی كرد بۆ لای خۆی، داینیشاند و
داوای لێ‌كرد كه فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلی الله علیه وسلم) بۆ بگێڕێته‌وه، له كاتێكدا كه نووسه‌رانی خۆی له پشتی په‌رده‌وه دانابوو، فه‌رمانی پێ‌كردبوون كه (ئه‌بوهوره‌یره) هه‌رچی وت بینوسن.
پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك، مه‌روان جارێكی دیكه بانگی كرده‌وه‌و، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی لێ پرسیه‌وه كه نووسه‌ره‌كه‌ی تۆماری كردبوو، (ئه‌بوهوره‌یره) ش یه‌ك وشه‌ی له‌یاد نه‌چووبوو!!
جا له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌یوت:
{هیچ كام له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له من زیاتر فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) نه‌گێڕاوه‌ته‌وه، جگه له (عبدالله ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص)، چونكه ئه‌و ده‌ینووسیه‌وه، من نه‌مده‌نووسی}...
ئیمامی (شافیعی)یش-ره‌حمه‌تی خوای لێ‌بێت- له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
{ئه‌بوهوره‌یره له هه‌موو فه‌رمووده‌گێڕه‌وه‌كانی سه‌رده‌می خۆی زیاتری له‌به‌ر كردووه}..
(بوخاری)یش-ره‌حمه‌تی خوای لێ‌بێت- ده‌ڵێت:
{هه‌شت سه‌د یان زیاتر له هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوان و زانست خوازان له (ئه‌بوهوره‌یره) وه فه‌رمووده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه}.
به‌م جۆره (ئه‌بوهوره‌یره) قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره بوو كه مانه‌وه‌و جاویدانی بۆ نووسرا..
ئه‌بو هوره‌یره (ره‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێ بێت) له خواپه‌رسته به‌رده‌وامه‌كان بوو، به سه‌ره له‌گه‌ڵ ژن و كچه‌كه‌یدا هه‌موو شه‌و شه‌ونوێژیان ده‌كرد و.. ئه‌و سێیه‌كی هه‌ڵده‌ستا و ژنه‌كه‌یشی سێیه‌كی و كچه‌كه‌شی سێیه‌كی هه‌ڵده‌ستا.. به‌مجۆره هه‌ر سه‌عاتێكی شه‌و تێ‌په‌ڕیایه ماڵی (ئه‌بوهوره‌یره) په‌رستش و یادی خودا و نوێژی تێدا ئه‌نجام ده‌درا!!

