ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

زانا سـاغكـەرەوە‌و لێكۆڵـیارەكان ئەو دەقانەی ئیسرائیلـیات ڕەت دەكەنەوە.به‌شى يه‌كه‌م ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

زانا سـاغكـەرەوە‌و لێكۆڵـیارەكان ئەو دەقانەی ئیسرائیلـیات ڕەت دەكەنەوە.به‌شى يه‌كه‌م ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير ///گوتمان ئەم بەسەرهاتەی كە دەربارەی یاخی بوون‌و سەرپێچیی هەردوو فریشتەكە (هارووت‌و مارووت)ە لەو دەقە هەڵبەستراو‌و نادروستە (ئیسرائیلیانەیە) كە هیچ زانیارییەكی بە بەڵگە‌و پاڵپشتێكی

ڕاستەقینەوە لە فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه‌ وسلم  دا لەسەر نەهاتووە. هەر بۆیەش زانایانی ساغكەرەوە‌و لێكۆڵیار ئەو بەسەرهاتە نادروستەیان ڕەتكردۆتەوە‌و بە ناپەسندیان داناوە‌و لە ڕووی پاڵپشت (سند)‌و لە سووی واتا(معنی)شەوە پووچەڵیان كردۆتەوە. لەم ڕووەوە پێشەوای زانا (ابن كپیر) دوای ئەوەی ئەو بەسەرهات‌و ڕیوایەتە پووچەڵانەی دیاری كردووە، گوتوویەتی: "لە چیرۆكی هاروت‌و ماروت دا لە كۆمەڵە زانایەكی (تابعین)ەوە، وەك (مجاهد)‌و (سدّی)‌و (حسن البصری)‌و (قتادە)‌و (ابو العالیە)‌و زوهری)‌و (ربیع كوڕی انس)‌و (مقاتل كوڕی حیان)‌و چەند زانایەكی تریانەوە ئەم بەسەرهاتە دیاری كراوە‌و، چەند كەسێكی تریش لە زانایانی تەفسیر‌و زانایانی پێشین‌و پاشین گێڕاویانەتەوە‌و، كۆی بیروڕای هەمووشیان لە شیتەڵكردنی بەسەرهاتەكەدا ئەوەیە، كە بە یەكێك لە هەواڵا‌و چیرۆكە هەڵبەستراوەكانی (بەنی ئیسرائیل) دادەنرێت، چونكە هیچ فەرموودەیەكی ڕاست‌و پلەی (مرفوع)( )‌و گەیەنراوەوە بۆ خودی پێغەمبەری ڕاستبێژ‌و بڕواپێكراو‌و لە گوناه پارێزراو  كە بە هەواو ئارەزووی خۆی هیچ قسەو باسێكی نەدركاندووە‌و (لا ینطق عن الهوی) لە ئارادا نیە.. ڕواڵەتی دەقەكەی قورئانیش پوختەی ئەو چیرۆكەیە بەبێ‌ زیاد‌و كەم. ئێمەش باوەڕمان بەو دەقەی نێو قوڕئان هێناوە‌و بەوەش كە خوا خواستی لەسەر بووە‌و، خواش هەر خۆی ئاگاداری حەقیقەتی حاڵا‌و مەسەلەكەیە( )".

هەروەها پێشەوا (ابن كپیر) لە كتێبەكەیدا (البدایە والنهایە) لە مێژوودا، پوختەی قسەو باسە هەڵبەستراوەكانی نێو چیرۆكی (هارووت‌و مارووت)ی هێناوەتەوە‌و پاشان بەم شێوەیە لێكی داوەتەوە‌و، گوتویەتی: "سەبارەت بەوەی كە لە چیرۆكی (هارووت‌و مارووت)دا زۆربەی زانایانی تەفسیر ئەوەیان دیاری كردووە كە گوایە (زهرە) ئافرەتێكە‌و هەردوو فریشتە (هارووت‌و مارووت) بۆ كاری خراپەیان هەڵنابێت‌و ئەویش بەرپەرچی دابنەوە‌و قایل نەبووبێت تەنها لە حاڵەتێكدا نەبێت بەومەرجەی ئەوانیش ناوی هەرەگەورەی (اڵاسم اڵاعظم)یان فێر بكەن‌و، ئنجا هەردووكیان ناوەكەیان پێ‌گوتووە‌و فێریان كردووە، ئەویش ناوەكەی گوتووەتەوە‌و، ئیدی وەك ئەستێرەیەك بۆ ئاسمان بەرزكراوەتەوە. دیارە من ئەمە بە دروستكراوی جوولەكەكان دادەنێم، هەرچەندە یەكێكی وەك (كعب اڵاحبار)یش دەری هاویشتبێت‌و كۆمەڵێكی تر لە پێشینەكانەوە وەریان گرتبێت‌و لە دەرووی حیكایەت‌و بەسەرهاتەكانەوە‌و لە بواری لێدوان لەسەر بەنی ئیسرائیلدا باسی بكەن( )".
جا دوای ئەوەی (ابن كپیر) چەند ڕیوایەتێكی لەبارەوە هێناوەتەوە، گوتوویەتی: "ئەگەر گومان یەخەمان بگرێت، دەڵێین ئەوە لە هەواڵا‌و بەسەرهاتە دروستكراوەكانی (بەنی ئیسرائیل)ە، كە لە ڕیوایەتی (ابن عمر) لە (كعب الاحبار)ەوە هاتووە‌و، یەكێكیشە لەو داستانە ئەفسانەیی یانەی كە هیچ پشتیان پێ‌ نابەسترێت( )".
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز