سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بو هوره‌یره) خه‌یاڵگه‌ی سه‌رده‌می وه‌حی (به‌شی ٩)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ له‌پێناوی ته‌نها سه‌رقاڵ بوونیشی بۆ هاوه‌ڵێتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به راده‌یه‌ك ناڕه‌حه‌تی و برسێتی چه‌شت كه
كه‌سی دیكه وه‌ك ئه‌وی لێ نه‌هاتبێت..
ئه‌وه‌تا خۆی بۆمان باس ده‌كات: كه چۆن برسێتی ریخۆڵه‌كانی ده‌هێنا ژان، ئه‌مجا به‌ردی ده‌به‌سته‌وه به سكیه‌وه و ده‌ستی ده‌گرت به جه‌رگیه‌وه‌و، له مزگه‌وتدا ده‌كه‌وت و ده‌بورایه‌وه هه‌تا هه‌ندێك له هاوه‌ڵانی وایان گومان ده‌برد كه فێ(صرع)ی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌و فێ گرتوو نه‌بوو..!
كاتێك كه موسڵمان بوو هیچ گیروگرفتێكی ژیانی نه‌مابوو كه نیگه‌رانی بكات و به‌لایه‌وه گرنگ بێت جگه له یه‌ك گرفت نه‌بێت كه به‌هۆیه‌وه خه‌و نه‌ده‌چووه چاوی..
ئه‌و گرفته‌ش دایكی بوو؛ چونكه له‌و كاته‌دا ئاماده نه‌بوو موسڵمان بێت..
ته‌نها هێنده نا، به‌ڵكو ئازاری كوڕه‌كه‌ی ده‌دا و ناوی پێغه‌مبه‌ری خودای (صلی الله علیه وسلم) به خراپ ده‌هێنا لای..
رۆژێكیان (ئه‌بوهوره‌یره) گوێی لێ‌بوو قسه‌ی ناخۆشی به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌وت، به گریان و دڵته‌نگیه‌وه له‌لای هه‌ستا و، به‌ره‌و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) رۆیشت..
ده‌با گوێ بۆ خۆی رادێرین پاشماوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌مان بۆ باس بكات:
{.... جا هاتم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به گریانه‌وه و، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، دایكی (ئه‌بو هوره‌یره)م بانگ كرد بۆ لای ئیسلام، به‌ڵام رازی نه‌بو و، ئه‌مڕۆش با‌نگم كرده‌وه به‌ڵام قسه‌ی ناخۆشی به‌رانبه‌ر تۆ كرد، داوا له خوا بكه كه رێنوێنی دایكی (ئه‌بوهوره‌یره) بكات بۆ لای ئیسلام..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: خودایا رێنوێنی دایكی (ئه‌بوهوره‌یره) بكه..
ئه‌مجا چوومه ده‌ره‌وه و به‌خێرایی رۆیشتم تا مژده‌ی پاڕانه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودای (صلی الله علیه وسلم) بده‌مێ، كاتێك گه‌یشتمه ده‌رگاكه بینیم داخراوه‌و گوێم له خوڕه‌خوڕی ئاوبوو، بانگی لێكردم: ئه‌ی (ئه‌بوهوره‌یره) له جێگای خۆت بوه‌سته..
پاشان جله‌كانی له‌به‌ر كرد و سه‌رپۆشه‌كه‌ی دا به سه‌ریدا و هاته ده‌ره‌وه‌و وتی: أشهد أن لا اله الا الله، وأشهد أن محمداً رسول الله.
ئه‌مجا گه‌ڕامه‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له خۆشیانا ده‌گریام، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر به‌هۆی دڵته‌نگیه‌وه ده‌گریام، وتم: مژده‌ت لێ‌بی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره پاڕانه‌وه‌كه‌ی گیراكردیت..
خوای گه‌وره هیدایه‌تی دایكی (ئه‌بوهوره‌یره9ی دا بۆ لای ئیسلام..
پاشان وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! (صلی الله علیه وسلم) داوا بكه له خوا كه من و دایكم لای بڕواداران خۆشه‌ویست بكات..
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: خودایا ئه‌م به‌نده بچوكه‌ت و دایكی لای هه‌موو ژن و پیاوێكی بڕوادار خۆشه‌ویست بكه}..
