سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (١) ی سورەتی (الحجرات) { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئايه‌ته‌كه : (بخارى) و ئه‌وانى دى له (عبدالله) ى كوڕى (زبير) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه, ده‌ڵێت : كاروانييه‌ك له‌لايه‌ن (بن‌و امية) وه هاته لاى پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیه وسلم)
, (ابوبكر) فه‌رمووى : فه‌رمان به (قعقاع) ى كوڕى ( معبد) بكه, (عمر) يش فه‌رمووى : به‌ڵكو فه‌رمان به (اقرع) ى كوڕى (حابس) بكه , (ابوبكر) فه‌رمووى به (عمر) : ته‌نيا مه‌به‌ستت پيچه‌وانه‌ى من بوو , (عمر) فه‌رمووى : به‌ڵكو مه‌به‌ستم پێچه‌وانه‌ى تۆ نه‌بوو, ده‌مه‌قاڵه‌يه‌كيان به‌رپاكرد تا ده‌نگيان به‌رزبوويه‌وه, ئنجا ده‌رباره‌ى ئه‌م ڕووداوه ئايه‌تى : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ } تا { وَلَوْ أَنَّهُمْ صَبَرُوا } دابه‌زى. هه‌روه‌ها (ابن المنذر) له (حسن) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه, ده‌لێت : كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكى جه‌ژنى قوربان پێش پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاژه‌ڵيان سه‌ربڕى , ئه‌وانيش فه‌رمانيان پێكرا جارێكى دى ئاژه‌ڵ سه‌رببرنه‌وه , ئنجا ئايه‌تى : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ } دابه‌زى : هه‌روه‌ها (طبراني) له خاتوو (عائيشه) وه ده‌گێڕێته‌وه , ده‌ليت : كۆمه‌ڵێك پێش پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) به‌رۆژو بوون , ئنجا ئه‌م ئايه‌ته نازڵ بوويه خواره‌وه : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ }.هه‌روه‌ها (ابن جرير) له (قتادة) وه ده‌گێڕێته‌وه , ده‌ڵێت : باسى ئه‌وه‌مان بۆ كرا كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى ده‌يان وت : خۆزگه له‌سه‌ر فڵانه شت نيگا بهاتايه خواره‌وه , ئنجا ئايه‌تى : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ } هاته‌خواره‌وه.

