سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بو هوره‌یره) خه‌یاڵگه‌ی سه‌رده‌می وه‌حی (به‌شی ١٠)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (ئه‌بوهوره‌یره) به خواپه‌رستی و، موجاهیدی ژیا و.. له هیچ غه‌زا و، گوێڕایه‌ڵیه‌ك دوانه‌ده‌كه‌وت.له‌كاتی خه‌لافه‌تی (عومه‌ری كوڕی خگاب)دا (خوا لێی ڕازی بێت) كردیه
والی به‌حره‌ین.
(عومه‌ر)یش وه‌ك ده‌زانین له لێپرسینه‌وه‌ی والیه‌كانیدا زۆر توند بوو، گه‌ر یه‌كێكیان بكردایه‌ته والی و له‌و كاته‌دا خاوه‌نی دوو پۆشاك بوایه، ئه‌وا ده‌بوو كه ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستی له والیێتی هه‌ڵده‌گرت له دونیادا ته‌نها دوو پۆشاكه‌كه‌ی هه‌بوایه و.. چاكتریش كه وازی لێ‌دێنێت ته‌نها پۆشاكێكی هه‌بێت..!!
به‌ڵام گه‌ر، كه وازی له والیێتی ده‌هێنا نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی پێوه دیاربوایه، ئه‌وه له‌و كاته‌دا له ده‌ست لێپێچینه‌وه‌ی (عومه‌ر) ده‌رباز نه‌ده‌بوو، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌یشی حه‌ڵاڵ و رێ پێدراو بێت!
دونیایه‌كی دیكه.. (عومه‌ر) پڕی كردبوو له جوانی و موعجیزه..!!
كاتێكیش (ئه‌بوهوره‌یره) بوو به والی (به‌حره‌ین) هه‌ندێ ماڵی كۆكرده‌وه، له سه‌رچاوه‌ی حه‌ڵاڵه‌وه، (عومه‌ر) به‌وه‌ی زانی و بانگی كرد بۆ مه‌دینه..
با لێگه‌ڕێین (ئه‌بوهوره‌یره) باسی ئه‌و گفتوگۆ خێرایه‌مان بۆ بكات كه له نێوانیاندا روویدا:
{عومه‌ر پێی وتم:
ئه‌ی دوژمنی خودا و، دوژمنی كتێبه‌كه‌ی، دزیت له ماڵی خودا كردووه..؟؟
وتم: من نه دوژمنی خودام و، نه دوژمنی كتێبه‌كه‌ی،.. به‌ڵام دوژمنی هه‌ركه‌سم كه دژایه‌تیان بكات..
منیش له‌و كه‌سانه نیم دزی له ماڵی خوا بكه‌م..!
وتی: ئه‌ی له كوێ ده هه‌زارت كۆكرده‌وه..؟؟
وتم: ئه‌سپم هه‌بوو زاوزێ‌ی كرد و، له‌گه‌ڵ به‌خششی یه‌ك له‌دوای یه‌كی مانگانه..
عومه‌ر وتی: ده‌ی بیبه‌خشه به (به‌یتولمال)ی موسڵمانان}...!!
ئه‌مجا (ئه‌بوهوره‌یره) سامانه‌كه‌ی دا به (عومه‌ر) و پاشان ده‌ستی به‌رزكرده‌وه بۆ ئاسمان و وتی: {خودایه له ئه‌میری باوه‌ڕداران خۆش ببه}...
پاش ماوه‌یه‌ك (عومه‌ر) (ئه‌بوهوره‌یره9ی بانگ كرد و داوای لێ‌كرد سه‌رله‌نوێ بیكاته والی، ئه‌ویش ره‌تی كرده‌وه‌و داوای لێبوردنی كرد و رازی نه‌بوو.
عومه‌ر پێی وت: بۆچی؟؟
(ئه‌بوهوره‌یره) وتی:
هه‌تا سوكایه‌تی به ناموسم نه‌كرێت و، سامانم ببرێت و له پشتم بدرێت..
پاشان وتی:
ده‌شترسم به‌بێ زانین دادوه‌ری بكه‌م.
و به‌بێ له‌سه‌رخۆیی قسه بكه‌م..

