سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زەیتون (الزیتون)....لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///لە هەزاران ساڵەوە زەیتون ناسراوە، ڕەنگە لەوكاتەوە كە مرۆڤ كشتوكاڵی كردووە ڕوێنرابێت. تەمەنی داری زەیتون لە زۆربەی دارە بەردارەكانی تر درێژترە. هەندێك لەو دارە زەیتونانەی لە ساڵی (140ز)دا
ئیمپراتۆر "هادریان" ڕواندوونی هێشتا زیندوون، چەند دارێكی زەیتون لە فەلەستین هەن پێدەچێت تەمەنیان لە (2000 ساڵ) زیاتر بێت، هەروەها لە ئیسپانیا دارگەلێكی تێدایە هەزار ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە.
لەبنەڕەتدا زەیتون بۆ زەیتەكەی دەڕوێنرێت كە لە لێنانی خواردندا بەكاردێت. كشتیاری زەیتون بە نزیكەیی لە سەرجەم زەوییەكاندا سەركەوتوو دەبێت مادام فشەڵ بن و بەئاسانی ئاویان پێدا ڕۆبچێت و زۆر خوێداریش نەبن. بە چەند ڕێگایەك زەیتون دەڕوێنرێت، گرنگترینیان: تۆو ، برالە و قەڵەم. دوو چەشنی بڵاوی زەیتون هەیە: یەكەمیان بەری گەورەی هەیە كە بۆ سركە باشە و ئەوی تر بەرەكەی بچوكە و بڕێكی زۆر زەیتی تێدایە.
زەیتی زەیتون بە كوتانی بەری تەواو پێگەیشتوو پوختە دەكرێت كە ڕێژەی (20-30%) زەیتی تێدایە، كرۆكی بەرەكەش لە (60-80%)ی زەیت پێكدێت. زەیتی زەیتون جۆری هەیە: هەیە شیرینە و هەیە تیژە. ڕەنگی زەیتەكەشی زەردێكی مەیلە و سەوزە، هەرهەمووشی لە ڕۆنێكی ناتێر پێكدێت.
زەیتون و زەیتەكەی بەكارهێنانی پزیشكی جۆراوجۆریان هەیە، وەك: بەكارهێنانی لە چارەسەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان (تصلب الشراین) و سنگەكوژە و دابەزاندنی خوێنی بەرز و میزهێنیشە.
لێكۆڵینەوەكان جەخت دەكەنەوە كە دانیشتوانی ناوچەی دەریای ناوەڕاست كەمتر ئەگەری توشبوونیان هەیە بە نەخۆشییەكانی دڵ، ئەمەش ئاكامی بەكارهێنانی زەیتی زەیتونە لە زۆربەی ژەمە خواردنەكانیاندا، هەروەها كەمتر ئەگەری توشبوونیان بە كەمخوێنی هەیە.

